جاڤا (زمانی بەرنامەسازی)
![]() | |
داڕێژەر | جەیمس گۆسلینگ |
---|---|
پەرەپێدەر | سەن مایکرۆسیستمز (ئێستا خاوەنی ئۆراکڵ) |
یەکەم دەرکەوتن | ٢٣ی ئایاری ١٩٩٥[١] |
مۆڵەت | GNU General Public License |
پاشگری پەڕگە | .java, .class, .jar |
وێبگە | oracle |
جاڤا (بە ئینگلیزی: Java) زمانێکی بەرنامەسازیی ئاست بەرزە.[٢] جەیمس گۆسلینگ کە لە کۆمپانیای سەن کاری دەکرد دایھێنا. ساڵی ١٩٩٥ کۆمپانیای سەن یەکەم وەشانی جاڤای بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆڕاکڵ پاش کڕینەوەی سەن (لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٠ دا)، بۆتە خاوەنی ئەم بەرھەمە و سەرپەرشتی تەواوی دەکات. دوا وەشانی (Java 8) لە ١٨/٣/٢٠١٤ دا بە فەرمی ڕاگەیەنرا.
جاڤا زۆرینەی ڕێساکانی لە زمانەکانی C و ++C وەرگرتووە. ھاوکات نواندنی تەنەکان Object Oriented بەشێوەیەکی ئاسانتر جێبەجێ دەکات.
وەشانەکانی جاڤا[دەستکاری]
وەشان | ساڵ |
---|---|
JDK Beta | ١٩٩٥ |
JDK 1.0 | ١٩٩٦ |
JDK 1.1 | ١٩٩٧ |
J2SE 1.2 | ١٩٩٨ |
J2SE 1.3 | ٢٠٠٠ |
J2SE 1.4 | ٢٠٠٢ |
J2SE 5.0 | ٢٠٠٤ |
Java SE 6 | ٢٠٠٦ |
Java SE 7 | ٢٠١١ |
Java SE 8 | ٢٠١٤ |
بەکارھێنانەکانی جاڤا[دەستکاری]
جاڤا لە زۆرێک لە بوارەکانی پەرەپێداندا بەکار دەھێنرێت. یەکێ لەو بوارانە مۆبایلی ئاندرۆیدە کە ھەرچەن ناوکەی لینوکس بەکار ئەھێنێت، بەڵام ڕواڵەت و تەواوی پرۆگرامەکانی بە جاڤا نوسراون. ھەروا لە بواری وێبیشدا Java Servlet ڕێگای نوسینی سکریپتە و لەسەر ڕاژەکاری TomCat و ڕاژەکاری دیکە چارەسەر ئەکرێت. جاڤا ھەروەھا لە بواری داتای گەورە BigDataشدا بە بەربڵاوی بەکاردێت بۆ نمونە Hadoop بە جاڤا نوسراوە.[٣]
نمونەی "Hello world"[دەستکاری]
نمونەی پرۆگرامی تەقلیدی سڵاو جیھان! ("Hello World!") دەکرێ بە جاڤا ئاوا بنوسرێت:[٤]
class HelloWorldApp {
public static void main(String[] args) {
System.out.println("Hello World!"); // Prints the string to the console.
}
}
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Binstock, Andrew (May 20, 2015). "Java's 20 Years of Innovation". Forbes. Retrieved March 18, 2016.
- ^ ماڵپەڕی فێرکاری ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. جاڤا لە کۆمپانیای خاوەنی جاڤا، سەن. دوا سەردان ١٣/٩/٢٠١٦
- ^ ماڵپەڕی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. هەدووپ لە ئەپاچی. دواسەردان ١٣/٩/٢٠١٦
- ^ "Lesson: A Closer Look at the "Hello World!" Application". The Java™ Tutorials > Getting Started. Oracle Corporation. Retrieved 2011-04-14.