تویتەر
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
تویتەر | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | S&P 500 |
دامەزران | ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ |
ناو بە زمانی ڕەسمی | |
دامەزرێنەر | جەک دۆرسی، Noah Glass، Biz Stone، Evan Williams |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
جێ | سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا |
شوێنی بارەگاکان | سان فرانسیسکۆ |
بۆرسە | بۆرسەی نیۆیۆرک |
ئافرێنەر | جەک دۆرسی |
دانەر | جەک دۆرسی، Evan Williams، Biz Stone |
بڵاوکەرەوە | Twitter, Inc. |
دابەشکەر | ئاپ ستۆر |
کارپێکەر | Twitter, Inc. |
بەرھەمەکان و ماددەکان | microblogging |
پەرەپێدەر | Twitter, Inc. |
چەشنی بڵاوکردنەوە | digital download |
زمانی بەرنامەسازی | جاڤاسکریپت، ڕووبی، Scala، جاڤا |
وەشانی نەرمامێر | 8.45 |
ئەپی ڕەسمی | Twitter Android App |
وێبگە | https://twitter.com |
ھاشتاگ | |
Described at URL | https://twitter.com/en/privacy، https://twitter.com/TwitterFrance |
Stack Exchange tag | https://stackoverflow.com/tags/twitter |
Search formatter URL | https://twitter.com/search?q=$1 |
Service status information URL | https://status.twitterstat.us/ |
Prohibits | دۆناڵد ترامپ |


تویتەر (بە ئینگلیزی: Twitter) تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ لەلایەن (جاک دۆرسی) دامەزرا، لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە و خرایە بەردەست. ئێستا یەکێکە لەو ١٠ ماڵپەڕانەی کە زۆرترین سەردانکەریان لە ھاموو جیھاندا ھەیە. کۆمپانیاکە دوو تەلاری ھەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سانفرانسیسکۆ و نیویۆرک. دروستکردنی ھەژمار لە تویتەر لە ھەموو جیھان بەخۆڕایییە، و لە سەرتاسەری جیھاندا کراوەیە، واتا ھیچ وڵاتێک بەربەستی بۆ بەکارھێنانی دانەناوە.
واتای تویتەر و تویت[دەستکاری]
تویتـەر واتا کەسێک یان شتێک بجریوێنێت (جریوێنەر)، تویت واتا جریواندن.
چۆنییەتی کارکردنی تویتەر[دەستکاری]
ماڵپەڕێکی سادەیە خزمەت گوزاری کۆمەڵایەتی و کورتەپەیام یان بڵاوکراوەی کورت (مایکرۆبلۆگینگ) و SMS کورتە نامە و MMS دەخاتە بەردەست بەکارھێنەران. بەشێوەیەکی دیکە کار لەسەر کورت بڕی دەکات و توانای ١٤٠ پیت ھەیە کە لە یەک پەیامدا بەکاربێت.
درووستکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ لە تویتەر[دەستکاری]
دەتوانین پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەین بەھۆی ماڵپەڕی (تویت کام) کە بەھێزکراوە لەلایەن ماڵپەڕی (لایڤ ستریم).
زمانەکانی تویتەر[دەستکاری]
وەرگێڕاوە بۆ زیاد لە ٣٣ زمان و زمانی کوردیش ھەندێک لە وەرگێڕانی تەواو کردووە.
بەیداخەکانی (لۆگۆ)تویتەر[دەستکاری]
بەیداخە سەرەتایییەکانی تویتـەر کەمێک پەیوەندی ھەبوو بە (لاری بێرد) یاریکەری یانەی (بۆستن سیڵتیکس) لە یانەکانی NBA لە ساڵی (١٩٧٨). بەڵام دواتر گۆڕا بۆ باڵندەی شینی شاخاوی (Mountain Bluebird). ١- بەیداخی یەکەم لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٦ تا ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠
٢- بەیداخی دووھەم لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ تا ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢
٣- بەیداخی سێھەم لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ وە تا ئێستا ھەمان لۆگۆیە.
ئامارەکان[دەستکاری]
- ١٥٠ میلیۆن بەکارھێنەری چالاکی ڕۆژانەی ھەیە.
- لە پلەی دەیەم دا دێت لەو ماڵپەڕانەی کە زۆرترین جار دەکرێنەوە.
- ٣٤٠ میلیۆن جار توویت دەکرێت لەلایەن بەکارھێنەران.
- ڕۆژانە ١٫٦ میلیارد جار گەڕان بۆ تویتەر و ئەندام و گشت خزمەتگووزارییەکانی تری تویتەر دەکرێت.
- بوونی نەرمەکاڵا خۆڕاییەکان بۆ زۆربەی سماڕت فۆنەکان تایبەت بە تویتەر لایەنێکی سەرکەوتووی تویتەر لەوانە بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ و ئەندڕۆید و بلاکبێری.
- داھاتی ماڵپەڕ تاساڵی ٢٠١٣ نزیکی ٤٠٠ میلیۆن دۆلارە.
- زیاد لە ٥٠٠، ٠٠٠، ٠٠٠ (پێنج سەد میلیۆن) ھەژمارکەری (بەکارھێنەر) ھەیە.
ژمارە پێوانەیییەکانی تویتەر[دەستکاری]
لە کاتی مۆندیالدا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ یاری نێوان (یابان - کامیرۆن) پاش تۆمارکردنی گۆڵێکی یابانییەکان بەرامبەر کامیرۆن زۆرترین ڕێژەی تویتی تۆمار کرد کە (٢، ٩٤٠) تویت بوو تەنھا لە ماوەیی یەک چرکەدا. لەگەڵ تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی نوێ. نوێترینیان بەھۆیی ساڵی نوێی ٢٠١٣ بوو کە (٣٣، ٣٨٨) تویت کرا، لە چرکەیەکدا.
بەکارھێنانی تویتەر لە وڵاتاندا[دەستکاری]
- ئەمریکا زیادلە(١٠٧) میلیۆن.
٢- بەڕازیل زیادلە(٣٣)میلیۆن.
٣- یابان زیادلە(٢٩)میلیۆن.
٤- بەریتانیا زیادلە(٢٣)میلیۆن.
٥- ئیندۆزنیسیا زیادلە(١٩)میلیۆن.
پێک ھاتەی تویتـەر تا ساڵی ٢٠١٠[دەستکاری]
٣٫٩٪ پێک دێت لە News (ھەواڵ).
٣٫٧٥٪ پێک دێت لە Spam (پەیامی نەخوازراو)
٥٫٨٦٪ پێک دێت لە Self-promotion (پەیامە چالاکەکان) زیاتر ڕیکلامەکان دەگرێتەوە.
٤٠٫٥٤٪ پێک دێت لە Pointless babble (پەیامی بێمانا و منجە منج).
٣٧٫٥٥٪ پێک دێت لە Conversational (ئاخافتن).
٨٫٧٠٪ پێک دێت لە Pass-along value (ھیچ وشەیەکمان نە دۆزییەوە بۆی یان نزیکی).
ھەندێک لە چالاکییەکانی تویتـەر[دەستکاری]
- دروستکردنی نەرمەواڵای (سۆفتوێری) تویتـەر لە ٢٠١٠بۆ بەرھەماکانی (ئەپڵ).
- لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ دیزانێکی نوێ بۆ تویتـەر دانرا و ھەریەک لە دوگمەکانی (Home,Discover,Connect) (سەرەتا، دۆزینەوە، پێکەوەبەستن) زیاد کرا.
- ١٢ی شوباتی ٢٠١٢ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایی (یاندێکس) یەکێکە لە ماڵپەڕەکانی گەڕان خاوەنەکەی ڕووسیایە.
- زیادکردنی خزمەتگوزاری (OAuth) بۆ زیاتر پاراستنی ھەژمارەکان.
- خزمەتگوزاری پڕوپاگەندە (ڕیکلام) کردن.
- خستنەگەڕی خزمەتگوزاری (ڤاین) بۆ بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ بۆ ماوەی ٦ چرکە یان کەمتر دایبگرن بۆ بەرھەمەکانی ئەپڵ.
تویتەر و سیاسەت[دەستکاری]
زۆرینەی سیاسمەت مەدارەکان ھەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر دەکەنەوە، بەمەبەستی ئەوەی خۆیان گوێ لە خەڵک بگرن و وەک کارتێکی گرنگ دایبنێن بۆ ھەڵبژاردنی ئایندەیان یان وەک لە شۆڕشی بەھاری عەرەبی تویتەر یەکێک بوو لە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە و ھەواڵەکانی شۆڕشی عەرەبی