بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ترێدز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ترێدز
سکرینشات
پەڕگە:Threads (app) screenshot.jpg
پەڕەی ھەژماری ویکیپیدیا لە ترێدز
چەشنی وێبگە
تۆڕی کۆمەڵایەتی
بەردەستە بە
ناوچەی ڕاژەکراوویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
و ٩٩ وڵاتی تر[١]
(بێجگە لە یەکێتیی ئەورووپا)[٢]
خاوەنکۆمپانیای مێتا
وێبگەthreads.net
تۆمارکردنپێویستە
بەکارھێنەران١٠٠ ملیۆن (ھەتا ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣)[٣]
خستنەکار٥ی تەممووزی ٢٠٢٣؛ ١٤ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٣-٠٧-٠٥)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک
Native client(s) on

ترێدز (بە ئینگلیزی: Threads) میدیای کۆمەڵایەتی و ڕاژەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەرھێڵە، کە خاوەنەکەی کۆمپانیای مێتایە و شانبەشانی ئینستاگرام کاردەکات، بۆیە پێویستە بەکارھێنەران ھەژماری ئینستاگرامیان ھەبێت بۆ خۆتۆمارکردن.[٥] تۆڕەکە بە ڕوونی وەک ڕکابەرێکی توویتەر سەیر دەکرێت، کە بەکارھێنەران دەتوانن دەق و وێنە و ڤیدیۆ بڵاو بکەنەوە، وەڵامی پۆستەکانی کەسانی تر بدەنەوە، و پۆستەکان ڵایک بکەن.[٦]

مێژوو

[دەستکاری]

دوای کڕینەوەی توویتەر لەلایەن ئیلۆن مەسک، کارمەندانی مێتا باسیان لە پەرەپێدانی بەرنامەیەک دەکرد کە زیاتر سەرنجی لەسەر دەق بێت. لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ دەست کرا بە پەرەپێدانی و لە نێو خۆیاندا بە پرۆژەی ٩٢ ناویان دەبرد.

لە مانگی حوزەیران ڕۆژنامەی دە ڤێرج وردەکاریی لەسەر پرۆژەکە بڵاوکردەوە و لە ٣ی مانگی تەممووز کۆمپانیای مێتا بەرنامەکەی لە ئاپ ستۆری ئەپڵ بڵاوکردەوە و وادەی بڵاوکردنەوەکەشی لە ٦ی تەممووز بوو، لە ٥ی تەممووز بەرنامەکە لە ١٠٠ وڵات خرایە بازاڕەوە، جگە یەکێتیی ئەورووپا بەھۆی نادڵنیایییانەوە سەبارەت بە بەکارھێنانی زانیارییە کەسییەکانی بەکارھێنەران لەلایەن خزمەتگوزارییەکەوە.[٧][٨]

ژمارەی بەکارھێنەرانی بەرنامەکە

[دەستکاری]

وتەبێژی کۆمپانیاکە ڕای گەیاندووە کە تەنھا لە ماوەی حەوت کاتژمێردا دوای بڵاوبوونەوەی بەرنامەکە لانیکەم ١٠ ملیۆن کەس ناویان تۆمارکردووە، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە ناودارەکان. وتەبێژی بەرنامەکە دەڵێت ھەر یەکە لە، جێنیفەر لۆپێز، شەکیرا، لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە لە سەرەتاوە ناویان تۆمارکردووە بۆ بەرنامەکە.

مارک زەکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، لە پۆستێکدا لەسەر پێگە نوێیەکەی ڕای گەیاندووە کە ھیوادارە کۆمەڵگەی ترێدز گەشە بکات بۆ یەک ملیار ئەندام.[٩]

بەربەستکردنی لە ڕووسیا

[دەستکاری]

لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣دا، دەزگای فیدراڵیی ڕووسیا (ڕۆسکۆمنادزۆر) ڕای گەیاند کە ھێشتا پلانیان نییە بۆ بەربەستکردنی ترێدز، سەرەڕای بەربەستکردنی لقێکی کۆمپانیای مێتا لە ڕووسیا[١٠]

ڕەخنە و نیگەرانییەکان

[دەستکاری]

ترێدز ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرێت بەھۆی تێکەڵکردنی لەگەڵ ئینستاگرام، بەکارھێنەران دەبێت ھەژماری ئینستاگرامەکانیان بسڕنەوە ئەگەر بیانەوێت ھەژمارەکانیان لە ترێدز بسڕنەوە.[١١] ئادەم مۆسێری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینستاگرام دەڵێت کە کار دەکەن بۆ ئەوەی بتواندرێت بە جیاش ھەژمارەکان بسڕدرێنەوە.[١٢]

بەکارھێنەرانی ترێدز ناتوانن چاودێریکردنی ھەژمارەکانیان لەلایەن مێتاوە ناچالاک بکەن،[١٣] ھەر لەبەر ئەمەشە ھێشتا نەیانتوانیوە لە یەکێتیی ئەورووپا بڵاوی بکەنەوە بەھۆی یاسای پاراستنی زانیارییە کەسییەکانەوە.[١٤][١٥]

دروشم

[دەستکاری]

دروشمی سەرەکیی ترێدز بریتییە لە «Say More» واتە «زیاتر بڵێ»، و دەتوانیت لە یەک پۆستدا ٥٠٠ پیت بنووسیت، لەکاتێکدا لە تویتێکی توویتەردا تەنیا مافی نووسینی ٢٨٠ پیتت ھەیە بۆ ئەوانەی ھەژمارەکانیان پشتڕاستنەکراوەتەوە.[١٦]

دادگاییکردن

[دەستکاری]

توویتەر دۆسیەیەکی یاسایی لە دژی بەرنامەی ترێدز تۆمار کردووە و دەڵێت ئەوە پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتیی بیرۆکەی توویتەرە. لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا کراوە، پارێزەرەکەی توویتەر دەڵێت کۆمپانیای مێتا چەندین کارمەندی پێشووی توویتەری دامەزراندووە کە دەستیان بە زانیارییە نھێنییەکانی توویتەر گەیشتووە.[١٧] مێتا ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھیچ کارمەندێکی پێشووی توویتەر بەشدار نییە لە تیمی ئەندازیاریی ترێدز.

ئامار

[دەستکاری]

ئەو ھەژمارانەی زۆرترین شوێنکەوتوویان ھەیە

[دەستکاری]
پلە ناوی بەکارھێنەر خاوەن شوێنکەوتوو چالاکی وڵات
١ @instagram ئینستاگرام ٧٫٤ ملیۆن پێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی  ویلایەتە یەکگرتووەکان
٢ @natgeo ناشناڵ جیۆگرافیک ٤٫٣ ملیۆن گۆڤار  ویلایەتە یەکگرتووەکان
٣ @kimkardashian کیم کارداشیان ٤٫٣ ملیۆن کەسایەتیی میدیا، نمایشکار، و خانمەبازرگان  ویلایەتە یەکگرتووەکان
٤ @selenagomez سێلینا گۆمێز ٤٫٢ ملیۆن گۆرانیبێژ، ئەکتەر، بەرھەمھێنەر، و خانمەبازرگان  ویلایەتە یەکگرتووەکان
٥ @mrbeast مستەر بیست ٤٫١ ملیۆن کەسایەتیی یووتیووب  ویلایەتە یەکگرتووەکان
٦ @kyliejenner کایڵی جێنەر ٣٫٩ ملیۆن کەسایەتیی میدیا و خانمەبازرگان  ویلایەتە یەکگرتووەکان
٧ @marvel مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت ٣٫٦ ملیۆن میدیا، کۆمیک، فیلم، و زۆر شتی تر  ویلایەتە یەکگرتووەکان
٨ @shakira شەکیرا ٣٫٤ ملیۆن گۆرانیبێژ  کۆلۆمبیا
٩ @willsmith ویڵ سمیت ٣٫٢ ملیۆن ئەکتەر  ویلایەتە یەکگرتووەکان
١٠ @jlo جێنیفەر لۆپێز ٣٫٢ ملیۆن گۆرانیبێژ، ئەکتەر، و سەماکار  ویلایەتە یەکگرتووەکان

ژمارەی بەکارھێنەران

[دەستکاری]
ژمارەی بەکارھێنەران (بە ملیۆن)٢٥١٠٢٠٣٠٧٠٩٠١٠٠
کات لە دوای دەستپێکردنەوە٢ کاتژمێر٤ کاتژمێر٧ کاتژمێر١٢ کاتژمێر١٦ کاتژمێر٢ ڕۆژ٤ ڕۆژ٥ ڕۆژ
سەرچاوەکان[١٨][١٨][١٩][٢٠][١٨][٢١][٢٢][٢٣][٢٤]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری theguardianlaunch نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری theguardian نەدراوە
  3. ^ Ray, Siladitya (July 10, 2023). "Threads Now Fastest-Growing App In History—With 100 Million Users In Just Five Days". Forbes. Retrieved July 10, 2023.
  4. ^ Noor، Saleha (July 6, 2023). «Instagram wants to take over a drama-laden Twitter with Threads». Wired. لە July 9, 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Isaac, Mike (2023-07-05). "Threads, Instagram's 'Twitter Killer,' Has Arrived". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-07-06.
  6. ^ Isaac, Mike (2023-07-05). "Threads, Instagram's 'Twitter Killer,' Has Arrived". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-07-06.
  7. ^ Milmo, Dan; editor, Dan Milmo Global technology (2023-07-05). "Meta delays EU launch of Twitter rival Threads amid uncertainty over personal data use". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-07-06. {{cite news}}: |last2= has generic name (help)
  8. ^ Milmo, Dan; editor, Dan Milmo Global technology (2023-07-06). "Threads app: Instagram owner's Twitter rival logs 5 million users in first hours". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-07-06. {{cite news}}: |last2= has generic name (help)
  9. ^ Yang، Angela (2023-07-06). «What you need to know about Threads, Instagram's new Twitter competitor». www.nbcnews.com (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-06 ھێنراوە.
  10. ^ «Роскомнадзор пока не будет блокировать аналог Twitter от Цукерберга». РБК (بە ڕووسی). 2023-07-05. لە 2023-07-06 ھێنراوە.
  11. ^ «People are realising something really worrying about Threads». The Independent (بە ئینگلیزی). 2023-07-06. لە 2023-07-07 ھێنراوە.
  12. ^ «Threads, an Instagram app». Threads (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-07 ھێنراوە.
  13. ^ Lomas، Natasha (2023-07-05). «Meta's Threads app is a privacy nightmare that won't launch in EU yet». TechCrunch (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2023-07-07 ھێنراوە.
  14. ^ Lomas، Natasha (2023-07-05). «Meta's Threads app is a privacy nightmare that won't launch in EU yet». TechCrunch (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2023-07-07 ھێنراوە.
  15. ^ Feiner، Lauren (2023-07-06). «Threads, Meta's Twitter competitor, is not yet available in the EU due to regulatory concerns». CNBC (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-07 ھێنراوە.
  16. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/060720239. لە 2023-07-06 ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  17. ^ Fung، Brian (2023-07-06). «Twitter threatens to sue Meta after rival app Threads gains traction | CNN Business». CNN (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-10 ھێنراوە.
  18. ^ ئ ا ب Isaac, Mike (2023-07-06). "Threads Becomes Most Rapidly Downloaded App, Raising Twitter's Ire". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Archived from the original on July 6, 2023. Retrieved 2023-07-07.
  19. ^ Ray، Siladitya. «Zuckerberg Says Threads Crossed 10 Million Signups In First Seven Hours As Musk Rails Against Instagram». Forbes (بە ئینگلیزی). لە July 9, 2023 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-07-09 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  20. ^ Schoon، Ben (2023-07-06). «Meta's Threads passed 20 million users within 12 hours, and it's not slowing down». 9to5Google (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە July 6, 2023 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-07-09 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  21. ^ «Zuckerberg claims tens of millions of Threads signups within days of launch - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2023-07-07. لە July 9, 2023 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-07-09 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  22. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری TheWrap90M نەدراوە
  23. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Peters نەدراوە
  24. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Ray نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]