ماڕک زەکەربێرگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مارک زەکەربێرگەوە ڕەوانە کراوە)
ماڕک زەکەربێرگ

ماڕک زەکەربێرگ
زەکەربێرگ لە ٢٠١٩
لەدایکبوون
ماڕک ئیلیەت زەکەربێرگ

(١٩٨٤-٠٥-١٤) ١٤ی ئایاری ١٩٨٤ (تەمەن ٣٩ ساڵ)
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پەروەردەزانکۆی ھارڤارد (بێ بڕوانامە)
پیشە
چالاکبوون٢٠٠٤–ئێستا
ناسراوە بەدامەزرێنەری و بەڕێوەبەری فەیسبووک
کار
ئایینبێخوایی (پێشتر)[٢]
جوولەکە[٣]
ھاوسەرپریسیلا چان (ھاوسەرگیری ٢٠١٢)
مناڵ(ەکان)٢
خزمەکانڕەندی زەکەربێرگ (خوشک)
دۆنا زەکەربێرگ (خوشک)
وێبگەfacebook.com/zuck
واژوو


ماڕک ئیلیەت زەکەربێرگ (بە ئینگلیزی: Mark Elliot Zuckerberg؛ لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٩٨٤) بەڵێندەری ئینتەرنێت و خێرخوازێکی ئەمریکییە. ھەروەھا یەکێکیشە لە چوار دامەزرێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە ئێستادا سەرۆکی لیژنە و سەرۆکی جێبەجێکارە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، گۆڤاری تایم ماڕک زەکەربێرگی لە پلەی یەکەمدا دانا لە ١٠٠ کەسایەتیی کاریگەری جیھانی ئەو ساڵەدا.[٦][٧][٨] ماڕک لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢دا لەگەڵ پریسیلا چان ژیانی ھاوسەرگیریی پێکھێنا و ژنەکەشی دەرچووی کۆلیژی پزیشکییە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سان فرانسیسکۆ، و پێشتر لە زانکۆی ھارڤارد یەکتریان ناسیوە.[٩]

فەیسبووک[دەستکاری]

فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتییە دەتوانرێت بەخۆڕایی تێیدا بەشداریی بکرێت و بەڕێوەدەبرێت لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکی سنووردارەوە وەک خاوەندارێتی تایبەتیی، بەجۆرێ کە بەکارھێنەران دەتوانن بەشداربن لەو تۆڕانەی کە شار، لایەنی کار، خوێندنگە و ھەرێم ەکان ڕێکییان دەخەن، ئەمەش لەپێناو پەیوەندیی گرتن بەیەکترەوە. بەکارھێنەران دەتوانن بەکارھێنەری تر زۆر بکەن بۆ لیستی ھاوڕێیانی خۆیان ھەروەھا دەشتوانن نامەی تایبەتیی بۆ یەکدی بنێرن. ئەوەش لەبیرناکەین کە دەتوانرێت پەڕەی زانیارییە تاکەکەسییەکانییان نوێبکەنەوە و ھاوڕێی نوێ بناسن لەڕێی فەیسبووکەوە. ناوی ماڵپەرەکە ئاماژەیە بۆ شوێنبدۆزی وێنە و گەلەریی کە کۆلیجەکان و خوێندنگەی ناوەندییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەشی دەکەن بە ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە و خوێندکارە نوێیەکان، کە ئەمەش گوزارشت لەخۆ دەگرێت بۆ ئەندامە کۆنەکانی زانکۆ و ئەم ڕێگەیە وەک ڕێگەیەکە بۆ پێناساندن لەنێوان خوێندکاران.

مارک زوکربیرگ ھەڵستا بە دامەزراندنی فەیسبووک، بەبەشدارییکردن لەگەڵ ھەردوو داستین مۆسکۆفیتز و کریس ھیوز کە پسپۆڕ بوون لە لێکۆڵینەوەکانی زانستی کۆمپیوتەر، و ھەردووکیشییان درواسێی مارک بوون لە ھاوجێی زانکۆیی کاتێک کە خوێندکار بوو لە زانکۆی ھارڤارد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Our Leadership". Chan Zuckerberg Initiative (بە ئینگلیزی). Retrieved January 14, 2020.
  2. ^ http://online.wsj.com/news/articles/SB119621309736406034
  3. ^ https://www.washingtonpost.com/news/acts-of-faith/wp/2016/12/30/mark-zuckerberg-says-hes-no-longer-an-atheist-believes-religion-is-very-important/. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Mark Zuckerberg". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 7ی Augustی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  5. ^ "سامانی ماڕک زەکەربێرگ 100 میلیارد دۆلاری تێپەڕاند". www.rudaw.net. رووداو. Retrieved 7ی Augustی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  6. ^ Grossman, Lev (December 15, 2010). "Person of the Year 2010: Mark Zuckerberg". Time. Retrieved 3ی Augustی 2012. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Mark Zuckerberg". Forbes. March 2012. Retrieved May 19, 2012.
  8. ^ "The All-Time TIME 100 of All Time". Time. 18 April 2012. Retrieved 20 April 2012. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Mondaynote.com|first=JLG|url=http://www.mondaynote.com/2012/02/05/facebook-the-revenge-of-the-nerds/ ٣١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]