چاک نۆریس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چاک نۆریس

چاک نۆریس ناوی تەواوی کاڕلۆس ڕای تشاک نۆریس لەدایکبووی ١٠ی ئازاری ١٩٤٠ لە ئۆکلاھۆما - ئەمریکا، ھونەرمەندێکی ئەمریکیە و ڕاھێنەرێکی ھونەرەجەنگیەکان و کەسایەتیەکی ڕۆژنامەوانیە،

ژیان[دەستکاری]

، لەژیانی منداڵیدا گەشبین نەبووە بەجۆرێک ھیچ جۆرە یاریەکی وەرزشی نەکردووە و زۆر شەرمن بووە و لەقوتابخانەشدا ئاستی ناوەند بووە. نۆریس لە ساڵی ١٩٥٨ وەکو پۆلیسێکی فڕۆکەوانی چۆتە نێو ڕیزەکانی ھێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکاوە و نێردراوە بۆ بنکەی ئۆسانی ئاسمانی لە کۆریای باشوور ، نۆریس لەیاری جەنگیدا نازناوی تشاکی لێنراوە و لەبنکەی ڕاھێنانی تانگ سو دوو دەستی پێکردووە و ژمارەیەکی زۆر لەپشتوێنی ڕەشی وەرگرتووە لەم ھونەرە جەنگیەدا، کاتێک کە گەڕاوەتەوە بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بنکەی مارشی ھێزە ئاسمانیەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا وەکو ئەفسەری فڕۆکەوانی کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٦٢ خانەنشین بووە و ژمارەیەک قوتابخانەی ھونەری یاری جەنگی کردۆتەوە. نۆریس سەرەتا لە دوو پاڵوانێتی و سێ یاری کاراتێتا دۆڕاوە، لەساڵی ١٩٦٨ بۆ جاری دەیەم سەرکەوتوو نەبووە و دۆڕاوە بەڵام لە ٢٤ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٨ لە پاڵەوانێتی کێشی مامناوەندا لە یاری کاراتێدا یەکەمی ھێناوە و بۆ ماوەی ٦ ساڵ لەسەر یەک ھەر لەپلەی یەکەمدابووە، لەساڵی ١٩٦٩ تاجی سێی کاراتی و خەڵاتی باشترین جەنگاوەری پشتوێنی ڕەشی لەو ساڵەدا بەدەستھێناوە، ھەر لەھەمان ساڵدا لە فیلمی دەستەی تێکشکاندن دەرکەوتووە، لە خۆپیشاندانێکی ھونەرەجەنگیەکان لە لۆنگ بیتش چاوی بە بڕوسلی کەوتووە و لەساڵی ١٩٧٢ لە فیلمی ڕێگای ئەژدیھا لە گەڵ بڕوسلی بەشداری کردووە و ڕێگای ناوبانگ بڵاوبونەوەی بۆ خۆشکردووە و تاکو ئێستاش لە ئاسیا بەم فیلمە ناسراوە و دواتر بۆتە دیارترین ئەستێرەکانی کۆمپانیای کانۆن و لەساڵی ٢٠٠٠ خەڵاتی بە ئەنجام گەیاندی ئاڵتونی پێبەخشراوە لەلایەن یەکێتی جیھانی کاراتێوە، لەساڵی ٢٠٠٧ یش ژەنەڕاڵی سەرکردە جیمس کۆنوای خەڵاتی دەریاوانی فەخری ئەمریکای پێبەخشیوە و دامەزرێنەری قوتابخانەیەکی تایبەتی ھونەرە جەنگیەکان بەناوی چان کووک دوو.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی