سکۆت ئەدکینز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سکۆت ئەدکینز
لەدایکبوونسکۆت ئێدوارد ئەدکینز
(1976-06-17) ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٤)
سەتەن کۆلدفێڵد، وێست میدلاندس، ئینگلتەرا، بەڕیتانیا
پیشە
ساڵانی چالاکی١٩٩٨ – ئێستا
منداڵەکانکارمێڵ ئەدکینز
وێبگە
scottadkins.com

سکۆت ئێدوارد ئەدکینز(بە ئینگلیزی: Scott Edward Adkins؛ لەدایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی ئینگلیزە، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس، جمناستیک، ھونەری جەنگی. ئەو ڕۆڵی جەنگاوەر و زیندانی ڕووسی یوری بۆیکای گێڕاوە لە فیلمەکانی (Undisputed II: Last Man Standing لە ساڵی ٢٠٠٦) هەروەها لە دووبەشی دیکەی ئەو فیلمە (Undisputed III: Redemption لە ساڵی ٢٠١٠) وە (Boyka: Undisputed لە ساڵی ٢٠١٨). ڕۆڵی کێیسی بۆومانی گێڕانەوە لە فیلمی هەردوو بەشی فیلمی نینجا لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣. سکۆت لە فیلمەکانی فیلمی (Universal Soldier: Day of Reckoning) ،(The Bourne Ultimatum) ،(Zero Dark Thirty) دەرکەوتووە. ھەروەھا ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی Wolf Warrior و ip man 4. ڕۆڵی پاڵپشتی گێڕاوە لە فیلمەکانی Doctor strange و the Expendables 2 بینیوە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

سکۆت ئێدوارد ئەدکینس لە دایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦، شاری بێرمینگام لە ئینگلتەرا، لەناو خێزانێکی گۆشت فرۆش. لە تەمەنی دە ساڵی ئارەزووی ھونەری جەنگی کرد کاتێک خۆی و باوکی و برا گەورەکەی چوونە (یانەی جودۆ-Club judo).[١] کاتێک لە تەمەنی سێزدە ساڵی سکۆتیان ڕفاند، سکۆت زیاتر حەزی بۆ ھونەری جەنگی گەشەی کرد بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بکات. لە ھەمان ساڵدا دەستی کرد بە تایکۆندۆ، لەتەمەنی ١٩ ساڵی پشتێنی ڕەشی وەرگرت. کاتێک تەمەنی بووە شانزە ساڵ ئەوا ناوبراو دەستی کرد بە بۆکسێن لەگەڵ (ئەنثۆنی جۆنس)، سکۆت ئەدکینز ھەروەھا ئەزموونی ھەیە لە نینجوتسو، کڕاڤ ماگا، کاراتی، وشوو، جیوجیتسوو، موای تایی، کاپۆێیرا، وە بەتایبەتی جومناستیک.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Interview | Scott Adkins on 'Close Range' and 'Doctor Strange' - CraveOnline". CraveOnline (بە زمانی ئینگلیزی). 11 December 2015. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٠٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. 


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]