دۆڵف لەندەگرین
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
دۆڵف لەندەگرین | |
---|---|
لەدایکبوون | ھانس لەندەگرین ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ ستۆکھۆڵم، سوید |
نیشتەجێی | لۆس ئەنجلس، کالیفۆرنیا، |
پەروەردە | زانکۆی سیدنی پایمانگای شاھانەی تەکنەلۆجیا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٧٨–ئێستا |
ھاوسەر | ئەنیتا ڤیبێرگ (ھاوسەرگیری ١٩٩٤؛ ٢٠١١) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
وێبگە | www |
ھانس لەندەگرین یان دۆڵف لەندەگرین (بە ئینگلیزی: Dolph Lundgren؛ لەدایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧[١]) زیاتر بە دۆڵف لەندگرین ناسراوە. ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، ھونەری جەنگی، ئەندازیاری کیمیای سویدییە، لەندەگرین لە ساڵی ١٩٨٥ سەرکەوتنی بەدەستھێنا، کاتێک لە فیلمی ڕۆکی ٤ بەشداری کرد وەک بۆکسەرە شکۆدارەکەی یەکێتی سۆڤیەت بەناوی «ئیڤان دراگۆ». لەوکاتەوە لە زیاتر لە حەفتا فیلم دەرکەوتنی ھەبووە، کە زۆربەیان ئاکشنن.
لەندەگرین دەرچووی بەشی ئەندازیاری کیمیا لە ″پەیمانگای شاھانەی تەکنەلۆجیا″، ناوبراو لە سەرەتای ھەشتاکان بڕواننامەکەی وەرگرت، دواتر لە ساڵی ١٩٨٢، لە ″زانکۆی سیدنی″ بڕواننامەی ماستەری لە ئەندازیاری کیمیا بەدەستھێنا. لەندەرگرین پلەی چوارەمی کەمەربەندی ڕەش ھەیە، لە ″کاراتی کیوکوشن″، لە ساڵانی ١٩٨٠–١٩٨١ پاڵەوانی ئەورووپا بوو. کاتێک لە سیدنی بوو، بووە پاسەوانی تایبەتی گۆرانیبێژ ″گرەیس جۆنیس″، دواتر پەیوەندی لەگەڵ دەبەستێ، لەپاشان بەھۆی وەرگرتنی سکۆلارشیپێکەوە سیدنی جێدەھێڵن بەرەو بۆستن، ئەمریکا. دواتر جۆنیس ڕازی دەکات کە شوێنی مانەوەیان بگوازنەوە بۆ نیویۆرک، لەوشوێنە دەست بەکاردەکات. دوای ماوەیەکی کورت وەک مۆدێل و پاسەوانی بەر دەرگای یانەی شەوانە لە ″مانھاتان″ کاردەکات. لەندەگرین ڕۆڵێکی بچووکی لە فیلمی جەیمز بۆند «ڕوانین بۆ کوشتن» دەردەکەوێت. دواتر لە فیلمی رۆکی ٤ دەردەکەوت.
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ھانس لەندەگرین لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ لە سپانگا، ستۆکھۆڵم لەدایک بووە. کوڕی سیگرید بریگتا (١٩٣٢–١٩٩٢) مامۆستای زمان، کوڕی جۆن لەندەگرین، ئەندازیار، ئابووریناس و ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر (١٩٢٣–٢٠٠٠). ھەتا تەمەنی ١٣ ساڵی لە سپانگا دەژیا، دواتر ماڵیان بۆ لای باپیر و داپیری لە نیلاند لە (ئەنگەرمانلاند) گواستەوە.[٢][٣][٤] لە ھەندێک سەرچاوە بەھەڵە ڕۆژی لەدایکبوونی لەندەگرینیان بڵاوکردبۆوە کە گوایە لە ساڵی ١٩٥٩ لەدایک بووە،[٥][٦] بەڵام لەندەگرین خۆی دڵنیای کردەوە کە لە ساڵی ١٩٥٧ لەدایک بووە.[٧][٨][٩] لەندەگرین دوو خوشکی بەناوی «کاترینا» و «ئەنیکا» ھەیە، ھەروەھا برایەکی بەتەمەنی بەناوی ″جۆھان″ ھەیە.[٤][١٠]
لەندەگرین لە لۆس ئانجلس، کالیفۆڕنیا نیشتەجێیە، بە ئینگلیزی و سویدی قسە دەکات، ھەروەھا لە ئاستێکی سەرەتاییش بەزمانەکانی فەرەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی و ژاپۆنی قسە دەکات،[١١][١٢] بەڵام ناتوانێت بەشێوەیەکی ڕەوان بەو چوار زمانە قسەبکات.
ئەو تامەزرۆی تۆپی پێیە، پشتگیری و ھاندەری لە یانەی ئێڤەرتۆن دەکرد، کاتێک لە ئەورووپا بوو، ناوبراو تامەزرۆی یارییەکانی چامپیۆنز لیگ و جامی جیھانیی فیفایە.[١٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Chase (October 1999). Chase's calendar of events. Contemporary Books. p. 557. ISBN 978-0-8092-2776-1. Retrieved 1 August 2011.
- ^ Sundholm, John; Thorsen, Isak; Andersson, Lars Gustaf (31 August 2012). Historical Dictionary of Scandinavian Cinema. Scarecrow Press. p. 202. ISBN 978-0-8108-5524-3. Retrieved 27 November 2012.
- ^ Green, Thomas A.; Svinth, Joseph R. (30 June 2010). Martial Arts of the World: An Encyclopedia of History and Innovation. ABC-CLIO. p. 541. ISBN 978-1-59884-244-9. Retrieved 27 November 2012.
- ^ ئ ا «Biography». Dolph Lundgren.com (Official website). لە ڕەسەنەکە لە 14 August 2011 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 May 2011 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archivedate=
(یارمەتی) ١٤ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Phillips, Alastair; Vincendeau, Ginette (17 July 2006). Journeys of desire: European actors in Hollywood: a critical companion. BFI. p. 346. ISBN 978-1-84457-123-9. Retrieved 27 November 2012.
- ^ Corcoran, John (January 1992). The Martial Arts Companion: Culture, History, and Enlightenment. Simon & Schuster Australia. p. 87. Retrieved 27 November 2012.
- ^ «Dolph Lundgren Interview». Stumped Magazine. لە 27 November 2012 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ "Tell me about Dolph Lundgren of "Masters of the..." Chicago Tribune. 11 June 1989. Archived from the original on 14ی Juneی 2011. Retrieved 6 September 2010.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ «Dolph Lundgren Biography». Movies.yahoo.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 6 September 2010 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Dolph Lundgren Interview – The Final Inquiry». Movies.about.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 6 September 2010 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Holmlund, Chris (18 January 2002). Impossible bodies: feminity and masculinity at the movies. Routledge. p. 193. ISBN 978-0-415-18575-2. Retrieved 20 May 2011.
- ^ The Graham Norton show. Channel 4. 2003.
{{cite AV media}}
:|access-date=
requires|url=
(help) - ^ "Dolph Lundgren talks England v Sweden". bbc.co.uk. Retrieved 22 December 2012.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆڵف لەندەگرین تێدایە. |
- Pages with citations using unsupported parameters
- CS1 errors: dates
- CS1 errors: access-date without URL
- ئەو دەستپێکانەی پێویستیان بە خاوێنکردن ھەیە
- ئەندازیارانی سویدی
- دەرچوانی زانکۆی سیدنی
- دەرھێنەرانی فیلمی سویدی
- زیندووان
- کیمیازانانی سویدی
- لەدایکبووانی ١٩٥٧
- ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- بەرھەمھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- بۆکسەرە نێرە ئەمریکییەکان
- ئەکتەرەکانی فیلمە پیاوە ئەمریکییەکان
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- دەرھێنەرانی فیلم لە لۆس ئانجلەس
- ھاووڵاتییە سروشتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا