بێنجامین فرانکلین
بێنجامین فرانکلین | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | بۆستن، کەناری ماسۆچۆیست ١٧ی کانوونی دووەمی ١٧٠٦ |
مەرگ | ١٧ی نیسانی ١٧٩٠ لە تەمەنی ٨٤ فیلادیلفیا، ویلایەتی پێنسیلڤانیا |
پیشە | زانا، نوسەر، سیاسی |
حیزبی سیاسی | سەربەخۆ |
بێنجامین فرانکلین (بە ئینگلیزی: Benjamin Franklin) یەکێکە لە باوکە دامەزرێنەران و ھەروەھا نووسەر، بیریار، زانا، ژەنیار، سیاسی و دیپلۆماتی ئەمەریکییە.
ژیان[دەستکاری]
لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٧٠٦ لە بۆستن لەدایک بووە، زانا و داھێنەر و دیبلۆماسی و پیاوی دەوڵەت بووە، کەسایەتیەکی سەرەکی بووە لەتەنویر و مێژووی فیزیا و تاقیکردنەوە و بیرۆکە و توێژینەوەی ھەبووە لەم بوارەدا جەندەھا داھێنانی کردووە و یەکەم کەس بووە ووشەی electricity بەکارھێناوە کە واتای ووزە دەگەیەنێت، ھەروەھا یەکەم کەس بووە لە داوی سەدەی شۆڕشی پیشەسازیەوە بەشێوەیەکی زانستی لێکۆڵینەوەی لەسەر ووزە کردووە و سەلماندۆێتی کە چەخماخە پێکھاتووە لە وووزە و خەریک بووە لەم تاقیکردنەوەیەدا گیانی خۆی لەدەست بدات کاتێک کە فڕۆکەیەکی ھەوایی خستۆتە بەردەم چەخماخە و چەخماخەکە بەرەو لای خۆی ڕایکێشاوە و ئاگری تێبەرداوە.
بێنجامین فرانکلین لەسەرەتاوە چاپکردن لەبراکەیەوە فێربووە و دواتر بۆتە ھواڵساز و چاپکەر و بازرگانێتی لەگەڵ یەکێک لە ڕۆژنامەکانی فیلادفیا کردووە و زۆر دەوڵەمەندبووە و بۆتە نووسەر، زۆر گرنگی بەبوارەکانی زانست و تەکنەلوژیا داوە و بەھۆی تاقیکردنەوە بەناوبانگەکانی ناوبانگێکی نیو دەوڵەتی دەرکردووە، لەنێوان ساڵانی ١٧٧٥ و ١٧٧٦ ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە باشبونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و فەرەنسا.
بێنجامین فرانکلین زۆربەی تەمەنی لە بۆستن بەسەر بردووە و لەگەڵ باوکیا لە کارگەیەکی مۆم دروستکردن کاری کردووە و کاتێک تەمەنی گەیشتۆتە ١٢ ساڵان لە چاپەمەنی براکەی کاری کردووە و بەھۆی زیرەکی و لێھاتوویی خۆیەوە کۆمپانیایەکی چاپەمەنی تایبەت بەخۆی کڕیوە و لەبواری ڕۆژنامەوانی و دیبلوماسیدا کاری کردووە، یەکەم کەس بووە کتێبخانەی کردۆتەوە و بیرۆکەی تاقیکردنەوەی بەختی دۆزیوەتەوە و کۆمەڵگای فەیلوسەفەکانی ئەمریکای دامەزراندووە.
بێنجامین فرانکلین لەدوا تەمەنیا یەکێک بووە لەدیارترین ئەو کەسانەی بانگەشەی بۆ لابردنی سزای لەسێدارەدان کردووە و لەدوای مردنیشی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی وێنەکەیان لەسەر بڕی ١٠٠ دۆلاری کۆپی کردووە، لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە ١٧ی نیسانی ١٧٩٠ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |