وتووێژ:باتمان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بکرێت بە بەتمەن باشترە. من کە لە دوایین گۆڕانکارییەکاندا بینیم وامزانی پەیوەندیی بە باتمان (تورکیا)وە ھەیە. ئینجا بەتمەن لە IPAدا وەکوو /bætmæn/ دەخوێنرێتەوە. ھەم بە بریتیش ھەم بە ئەمریکی. پێشتریش لە سەر جۆنیەتی خوێندنەوەی IPAەکان ئەم وتووێژە کراوە. ئەوە بەت، ئەوەیش مەن. وەک دەبینن بۆ ھەردوو شێوازی ئەمریکی و بریتانی یەک خوێندنەوە نووسراوە. ئینجا بەتمەنیش خۆی ئەمریکییە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە باشوور ھەر بە باتمان ناوی دەھێنرێت. بەڵام گەر بڕیاربێت شێوە دروستەکەی بنووسین، پێم وابێ (باتمەن) دروستەکەیەتی. (لێرە گوێی لێ بگرن). --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٥١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناو[دەستکاری]

پێم باشترە بیگوازینەوە سەر باتمان (کەسایەتی خەیاڵی).—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٦:٥٢، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]