بێن ئەفلێک
بێن ئەفلێک Ben Afflek | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | بێنجامین گێزا ئەفلێک بۆڵت ١٥ی ئابی ١٩٧٢ بێرکلی، کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
پەروەردە | دەرچووی زانکۆی ڤێرمۆنت |
پیشە | ئەکتەر، دەرھێنەر، نووسەر |
ساڵانی چالاکی | ١٩٨١-ئێستا |
ناوبانگ | Good Will Hunting Argo |
کارە دیارەکانی | باتمان لە زنجیرە فیلمەکانی جیھانی سینەمای دی سی |
ھاوسەر | جێنیفەر گاڕنەر (۲۰۰٥ - ۲۰۱٦ جیا بوونەوە) |
یار | جوینیس پالترۆ (۱۹۹۷-۱۹۹۹) |
منداڵەکان | ٣ |
خەڵاتەکان | خاوەنی ٢ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠١٢) ، (١٩٩٧) |
وێبگە | |
پەڕەکەی لەسەر IMDB |
بێن ئەفلێک (بە ئینگلیزی: Ben Affleck) لە دایکبووی ١٥ ئۆگەستی ١٩٧٢ ئەکتەر و دەرهێنەر و نووسەری سیناریۆی ئەمریکییە، توانیویەتی دوو خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە لە ساڵی ۱۹۹۷ لەسەر باشترین نووسین بۆ فیلمی Good Will Hunting.
ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]
ئەفلێک ژیانی پیشەگەری نواندنی لە تەمەنی منداڵیدا دەستپێکرد ، دوای ئەوەی لە زنجیرەی پەروەردەیی (The Voyage of Mimi)یدا دەدەکەوت،دواتر لە فیلمەکانی (Dazed & Confused , Chasing Amy , و Dogma) دەرکەوت.ئەفلێک ناوبانگەکەی تەشەنەی کرد دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێی منداڵی خۆی مات دەیمن توانیان خەڵاتێکی تۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بۆ فیلمی (Good Will Hunting) ببەنەوە.دواتر لە هەندێک فیلمی بەهێزی وەک (Armageddon - ١٩٩٨) و (Pearl Harbor - 2001) و (The Sum of All Fears - 2002) بەژداری کرد.ئەفلێک بۆ یەکەمجار لەساڵی ٢٠٠٥ ڕۆڵی پاڵەوانی کۆمیک (دێردێڤیل)ی بینی لە فیلمی (Daredevil) و دواتر بۆ فیلمی (HolywoodLand) پاڵێوراو کرا بۆ بردنەوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.ئەفلێک یەکەم کاری دەرهێنانی لەساڵی ٢٠٠٧ بوو بوو ئەویش بۆ فیلمی (Gone Baby Gone) کە هەر لەنووسینی خۆشی بوو ، و بەلای چاودێرانەوە فیلمێکی سەرکەوتوو بوو.داوتر فیلمێکی تریشی نووسی و دەریهێنا بەناوی (The Town) کە ئەویش سەرکەوتنێکی بەرچاوی هەبوو ، بەڵام فیلمەکەی ساڵی ٢٠١٢ (ئاڕگۆ - Argo) کە فیلمێکی سیاسی بوو چیڕۆکەکەشی ڕاستی بوو ،توانی خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتێکی ئۆسکار و خەڵاتێکی بافتاش بۆ باشترین فیلمی ساڵ و باشترین دەرهێنەر.لەساڵی ٢٠١٤ بەشداری لە فیلمی (کچی کۆچکردوو - Gone Girl) کرد کە ڕۆڵگێڕانەکەی بەدڵی چاودێران بوو.لەساڵی ٢٠١٦ وادانراوە کە ئەفلێک ڕۆلی باتمان ببینێ لە فیلمی (باتمان دژی سوپەڕمان)دا و لە فیلمی دەستەی خۆكوژیشدا.هەر لەهەمان ساڵیشدا بێن ڕۆلی سەرەکی لە فیلمی (The Accountant)یش گێڕا.
ژیانی تایبەتی[دەستکاری]
ئەفلێک ئەندامی حیزبی دیموکراتی ئەمەریکییە، و برا بچووکەکەشی کەیسی ئەفلێک ئەکتەرە و لە هەردوو فیلمی (Good Will Hunting - Gone Baby Gone)دا پێکەوە کاریان کردووە. سەبارەت بە پەیوەندیەکانی بێن ئەفلێک سەرەتا لەگەڵ گوێنث پاڵتڕۆودا پەیوەندی خۆشەویستی هەبوو و دواتر جێنیفەر لۆپێز، ئەفلێک لە ٢٩ی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٥دا لەگەڵ ئەکتەر جێنیفەر گاڕنەردا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناو و دوو منداڵیشیان بووە، دواتر لە ٣٠ی تەمووزی ٢٠١٥ لەیەکتری جوودا بوونەوە.
سەرچاوەكان[دەستکاری]
- فیلمەکانی ١٩٧٥
- لەدایکبووانی ١٩٧٢
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرانی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- چاکەکارانی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- دەرھێنەرانی فیلم بە زمانی ئینگلیزی
- زیندووان