کەسایەتیی خەیاڵی

کەسایەتیی خەیاڵی واتە ھەر کەسێک لە کارێک لە بەرھەمی خەیاڵدا دەربکەوێت.[١][٢][٣] «بە شێوەیەکی ڕێکتر» واتە ھەر کەسێک یان بوونەوەرێک لە جیھانێک لە بەرھەمھێنانی نووسەرێک دەربکەوێت. ھەروەھا کەسایەتییە خەیاڵییەکان تەنھا مرۆڤ ناگرێتەوە، بەڵکو ھەروەھا: ئاژەڵەکان، و بوونەوەرە ئاسمانییەکان، و خواوەندەکان، ئامێرەکانیش دەگرێتەوە، ھەروەھا بوونەوەر یان کەسایەتیی میتۆلۆژیایی لەخۆ دەگرێت.
داھێنان
[دەستکاری]لە نووسینی چیرۆکی خەیاڵیدا، نووسەران کارەکتەری زیندوو بە بەکارھێنانی شێوازی جۆراوجۆر دروست دەکەن. ھەندێک جار کارەکتەرەکان لە خەیاڵەوە دروست دەکرێن؛ لە ھەندێک نموونەی تردا، بە گەورەکردنەوەی خەسڵەتێکی کارەکتەری کەسێکی ڕاستەقینە و گۆڕینی بۆ داھێنانێکی خەیاڵی نوێ دروست دەکرێن.
کەسایەتی ڕاستەقینە، بەشێکی یان بە تەواوی
[دەستکاری]نووسەرێک یان داھێنەرێک کە کارەکتەرێک لەسەر کەسێکی ڕاستەقینە بنیات دەنێت دەتوانێت کەسێک بەکاربھێنێت کە دەیناسێت، کەسایەتییەکی مێژوویی، کەسایەتییەکی ئێستا کە نەیبینیوە، یان خودی خۆی، کە لەم حاڵەتەی دواییدا یان نوێنەری نووسەرە یان نموونەی خۆخستنەناوە. بەکارھێنانی کەسێکی بەناوبانگ کە بە ئاسانی بە ھەندێک خەسڵەتی کارەکتەری دیاریکراوەوە دەناسرێتەوە وەک بنەمای کارەکتەری سەرەکی، تایبەتمەندییەکی کارە مەجازییەکان، وەک «مەزرای ئاژەڵان»ی جۆرج ئۆروێڵ، کە شۆڕشگێڕە سۆڤیەتییەکان وەک بەراز وێنا دەکات. نووسەرانی تر، بەتایبەتی بۆ چیرۆکی خەیاڵی مێژوویی، سوود لە کەسانی ڕاستەقینە وەردەگرن و چیرۆکی خەیاڵی لە دەوری ژیانیان دروست دەکەن، وەک «ھاوسەرە پاریسییەکە» کە لە دەوری ئێرنست ھەمینگوای دەسووڕێتەوە.[٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ p. 40
- ↑ Hoffman، Michael J؛ Patrick D. Murphy. Essentials of the theory of fiction (چاپی 2). Duke University Press, 1996. لاپەڕە ٣٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٢٢٣-١٨٢٣-١.
- ↑ Matthew Freeman (٢٠١٦). Historicising Transmedia Storytelling: Early Twentieth-Century Transmedia Story Worlds. Routledge. لاپەڕە ٣١–٣٤. ژپنک ١٣١٥٤٣٩٥٠٦. لە ۱۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۷ ھێنراوە.
- ↑ https://books.google.com/books/about/Historicising_Transmedia_Storytelling.html?hl=ar&id=rDBuDQAAQBAJ#v=onepage&q&f=false
- ↑ https://books.google.com/books/about/Novel_Characters.html?hl=ar&id=5uATBJUxMqEC#v=onepage&q&f=false