چاکەکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاکەکاری (بە ئینگلیزی: philanthropy) بە ئیشگەلێک دەوترێت کە بە مەبەستی خێرخوازی و بۆ ئامانجە مرۆڤدۆستانەکان کرابێتن.

لە ئەمریکا[دەستکاری]

لە ئەمریکا چاکەکاری و خێرخوازیی، پێشینەیەکی لەمێژینەی ھەیە و وەک نەریتێکی باوی لێھاتووە. زۆربەی زانکۆکانی ھەنووکەی ئەمەریکا یا بە بەخشینی زەوی و پارە بۆ بەرژەوەندیی گشتی یان بە پیشتیوانیی مرۆڤە خێرخوازەکان درێژە بە چالاکیە زانسییەکانیان دەدەن.[١] لە ناو کارە خێرخوازییەکانی ئەمریکادا کە بەناوبانگن (بێجگە لەو ھەموو ڕێکخراوانەی خوێندنی باڵا وەکوو دامەزراندنی زانکۆی ھارواڕد)، دەکرێ ئاماژە بە دامەزراندنی ۱۰٥ پەڕتوکخانەیی گشتی لە لایەن ئەندڕۆ کارنگی[٢] و ھەر وەھا پێشکەشکردنی ۲۰۰ میلیون دۆڵار بە ئێن پی ئار بکرێ.[٣] زۆربەی پارکە نەتەوەییەکانی ئەمریکا (وەکوو پارکی نەتەوەیی گڕەند تیتۆن) لە لایەن دەوڵەمەندەکانەوە بۆ پاراستنی ژینگە و بەرژەوەندی گشتی کڕدراون. لە ساڵی ۲۰۱۰ی زایینی، ٤۰ میلیاردلێری ئەمریکا بەڵێنیاندا کە لانیکەم نیوەی ماڵ و دارایی خۆیان بۆ مەبەستی خێرخوازی و مرۆڤدۆستانە بدەنە ڕێکخراوە خێرخوازی سەربەخۆ و ناحوکمیەکان و ngoـیەکان . لە ناو ئەوانەدا ناوی بیل گەیتس، مایکل بلۆمبێڕگ، جۆرج لووکاس ، واڕێن بافت، لەری ئێلیسۆن، پیر ئەمیدیار و پۆل ئالێن بەدی دەکرێ. [٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Philanthropists in higher education: institutional, biographical, and religious motivations for giving. Gregory L. Cascione. Publisher Routledge, 2003. ISBN 0-415-93361-7
  2. ^ Public opinion, Volume 36. Progressive Conservative Party of Canada. Publisher Public Opinion Co. , 1904. Princeton University. pp.111
  3. ^ Billions and Billions Served, Hundreds of Millions Donate
  4. ^ [١]، [٢]، [٣]، [٤][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، [٥] ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ([٦])