دەستەی دادپەروەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە تیمی دادپەروەری نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە تیمی دادپەروەری (ڕوونکردنەوە).

تیمی دادپەروەری (بە ئینگلیزی: Justice League) بریتییە لە تیمێک لە سووپەر پاڵەوانان دەردەکەوێت لەو چیرۆکە نەخشێندراوانەی کە دی سی کۆمیکس بڵاوی دەکاتەوە. نووسەر گاردنەر فۆکس دروستیکردووە لە ئازاری ساڵی ١٩٦٠.[١] حەوت ئەندامەکەی تیمی دادپەروەری بریتیین لە باتمان، پیاوی ئاوی، سوپەرمان، بروسک، چرای سەوز، ڕاوچی مەریخی و ژنی پەرچوو. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەندامەکان گۆڕاون بە جۆرەھا کەسایەتی جیاواز لە جیھانی دی سی. زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بە ناوی تیمی دادپەروەری دروستکرا کە لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٤ پەخشکرا. لە ئازاری ٢٠١٦ فیلمی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری لە دەرھێنانی زاک سنایدەر دەرچوو کە تێیدا ئەندامانی تیمەکە دەرکەوتن وە ئەوە ڕاگەیاندرا کە فیلمێک بە ناوی Justice League بڵاو دەکرێتەوە لە ساڵی ٢٠١٧ وە بەڕێکتر لە ٢٢ تشرینی دووەم.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Fox, Gardner (w), Sekowsky, Mike (p), Sachs, Bernard, Giella, Joe, Anderson, Murphy (i). "Starro the Conqueror" The Brave and the Bold 28 (March 1960)