کیوریاستی
کیوریاستی | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | تاقیگەی زانستیی بارام |
جێ | Gale |
Located on astronomical body | مەریخ |
پۆتانی شوێن | 4°35'22.2"S, 137°26'30.1"E |
پاشکۆی | سپیریت، ئاپرتوونتی |
لهدوای ئهو | کۆڵنەدەر (گەڕۆک) |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ڕووداوە بەرچاوەکان | rocket launch، atmospheric entry، soft landing، surface exploration |
خاڵی دەستپێک | Cape Canaveral Space Launch Complex 41 |
مووشەکی بەکارھاتوو | Atlas V 541 |
کارپێکەر | ناسا |
Launch contractor | ھاوپەیمانیی ناردنی یەکگرتوویی |
بەرواری دەستپێکردن | ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ |
Location of landing | Gale |
بەرواری نیشتنەوە | ٦ی ئابی ٢٠١٢ |
دروستکەر | Jet Propulsion Laboratory |
Powered by | Multi-Mission Radioisotope Thermoelectric Generator |
بەکارھێنان | exploration of Mars |
وێبگە | https://mars.nasa.gov/msl/ |
کیوریاستی[دەستکاری]
تاقیگەی زانستی بارام (بە ئینگلیزی:curiosity rover) کەشتیەکی گەرۆکی ھەسارەی مەریخە کە جوولە دەکات بە ھۆکاری ھێزی نەوەوی وە بەشێکە لە پرۆژەی تاقیگە ی زانستی ھەسارەی مەریخ سەر بە دەزگای بۆشای ئەمەریکایە، دوای ٨ مانگ و برینی ٤٥٠ میلیۆن کیلۆمەتر لە ٦ ئابی سالی ٢٠١٢ بە سەرکەوتووی گەیشتە سەر ھەسارەی مەریخ ، درێزيەكەى 2.8 مەترە و كێشەكەى 900 كگم دەبێت و لە6 پايە پێك هاتووە .
گرنگی کیوریاستی[دەستکاری]
گرنگی کیوریاستی دەکۆلێتەوە لە پێکھاتەی جۆیۆلۆجی و کیمیای سەر رووی مەریخ وە دەکۆلێتەوە لەو رێگایانەی کە پێشتر رێگای ئاوی بوونە یان نیشانەی ئاویان تێدایە ھەروەک ئامێرەکانی سپیریت و ئەپۆرتیونێتی بە دوای ئەگەران دەرەنجامی زاناکان لۆیان دەرکەوتیە کە رێروەی رووبار و ئاو و نیشانەی ئاو لەسەر مەریخ ھەیە و مەزەندە دەکرێت زەمانێک ھەبوە کە ئاو لەسەر مەریخ ھەیە کە پێش ٤ تا ٥ میلیارد سال ئاو لەسەر رووی مەریخ ھەبوە و نیشانە و بەلگەیەکیشە کە پێشبینی دەکرێت ژیانی تێدابوبێت
ئامێرە زانستیەکان[دەستکاری]
کیوریاستی چەند ئامێرەکی لەسەرە
- ھەبوونی لێزەرێک: کە (٧) مەتر ژێر ھەر بەردێک بۆت شی ئەکاتەوە کە لە چ پێکهاتەیەکە
- لێزەری X ray: (جۆی کریبس) زانایەکی ناسا یە دەلێت:بەھۆی ئەو لێزەرەوە ئەتوانین ھەموو کانزاکانی مەریخ پێ جیاواز بکەینەوە
- کیوریوسیتی: ٧ کامیرەی لەسەرە زۆربەیان جێگیرکراینە ١تا٢ مەتر لە دەوری ئامێرەکە دەسورێنەوە
کێشەکانی ئەو ئامێرە لەسەر مەریخ[دەستکاری]
بەپێى سەرچاوەكانى تاقيگەى JPLى سەر بە ئاژانسى ناساى ئەمريكى رۆژى 19 ى مانگی ئازاری ٢٠١٧ دوابەدواى ناردنى وێنەكان لەلايەن گاليسكەىCuriosity لەسەر مەريخ دەرەنجامى دەركەوتنى داخوران لە پايەكانى گاليسكەكە روويداوە و ئەمەش هەرجەندە نەبۆتە گرفت بۆ گەران و پشكنيەنەكانى گاليسكەكە بەلام ووردە ووردە خێراتر داخورانەكانى لە پايە ئەلەمنيۆمەكان روودەدات و رەنگە لە داهاتوو ببێتە كيشەيەك و لەكاركەوتنى . تا ئێستاكە گاليسكەكە نزيكەى 16 كم بريوە لەسەر مەريخ و لە مانگى ئابى سالى 2012 گەيشتە سەر رووەكەى و درێزيەكەى 2.8 مەترە و كێشەكەى 900 كگم دەبێت و لە6 پايە پێك هاتووە .
وێنەکان[دەستکاری]
وێنەیەکی دروستکراوی کیوریاستی لەسەر رووی بارام
پەرەشووتە داندراوەکەی تاقیگەی زانستی بارام بۆ نیشتنەوەیەکی ئارام لەکاتی نیشتنەوەی لەسەر رووی مەریخ بۆ سەلامەتی پێکدادانی کیوریاستی لەگەل رووی سەر هەسارەی بارام
چۆنیەتی دانانی و رێکخستنی کەشتی ئاسمانی کیوریاستی پێش ناردنی بۆ سەر هەسارەی بارام
ھەولەکان بۆ چوونە سەر مەریخ[دەستکاری]
- ١٩٦٣: سپۆتینگ٢٤
- ١٩٧٢: مارس٢ _ مارس٣
- ١٩٧٤: مارس٦
- ١٩٧٦: ڤایکینگ١ _ڤایکینگ٢
- ١٩٨٩: فۆبۆس١ _ فۆبۆس٢
- ١٩٩٧: مارس٩٦
- ١٩٩٧: مارس پازفێنزەر
- ١٩٩٩: مارس بولار لاندەر
- ٢٠٠٣: سپیریت و ئەپۆرتیونێتی
- ٢٠٠٣: پیجیل٢
- ٢٠٠٨: فینکس
- ٢٠١٢: فۆبۆس _جرانت
- ٢٠١٢: کوریوسیتی