سپیریت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سپیریت

سپیریت (بە ئینگلیزی: Spirit – بە شێوەیەکی فەرمی: MER-A) گالیسکەیەکی بۆشاییە دروستکراوە بۆ گەڕان بە دوای ژیان لەسەر ھەسارەی مەریخ. کاتێک ئەو ئامێرە گەیشتە سەر ھەسارەکە، دوای ٣ ھەفتە ئامێری (ئەپۆرتیونێتی)ش بەدوایدا گەیشت بۆ مەریخ. کەشتی سپیریت دوای گەیشتن، ئاماری ٩٠ رۆژی ناردەوە سەر زەوی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو،وە ئاماژەیدا کە لەسەر ئامێری وەرگری وزەی خۆر (طاق الشمسیة) تۆز و خۆلێکی زۆری لەسەرە،توانایەکانی زۆر سەرف دەکا، ئەو وەرگری وزەی خۆرە توانای ٢٠ جار زیاتر سەرف دەکات، لەبەر ئەو تۆز و خۆلەی لەسەریەتی، کەشتی سپیریت توانی ١٦٠٠ رۆژ لەسەر مەریخ بێ، ناسا ش ناوی لە رۆژەکانی سەر مەریخ نا (sol) ئەوەش بلاوکرایەوە لە گۆڤاری (science) لە مجەلەی ژمارە ٣٠٥ ،و ژمارە ٥٦٨٥، لاپەرە ٧٣٧_٨٠٠

گەشت[دەستکاری]

گالیسکەی بۆشایی (سپیریت) بە سەلامەتی گەیشتە سەر رووی ھەسارەی مەریخ، لە کاتژمێرە کۆتاکانی شەو لە(٤ کانوونی دووەمی سالی ٢٠٠٤)، دوای ٧ مانگ لە رۆیشتن لە نێو بۆشایی، لە کاژێر ٩:٢٠ خوولەکی ئێوارە، لە ھۆڵی چاودێریی ماددەی تەخت لە کارگەی پاڵنان، بە چەپلە رێزانەوە دەزگای ناسا لە کالیفۆرنیا دڵنیای درا کە کەشتی ئاسمانی (سپیریت)بە سەرکەوتوی گەشتیتە مەریخ و دابەزیوە ....

A
شوێنی دابەزینی سپیریت
A
سپیریت ئەو ناوچەی دیتیتەوە لەسەر مەریخ

ئەرک[دەستکاری]

ئەرکی سپیریت ئەوە بوو لەسەر ھەسارەی مەریخ ئاو بدۆزێتەوە،بەلام سپیریت رێڕەو و شوێنی ئاوی لەسەر مەریخ دۆزیەوە و ئامانجەکەی پێکا. ئەپۆرتیونێتی ھەمان کاری کرد بەڵام گالیسکەی ئاسمانی کیوریاستی کە ئەویش لە لایان ناساوە رەوانەی مەریخ کرا لە سالی ٢٠١٢ لە شوێنی و رێرەوەکانی کە سپیریت و ئەپۆرتیونێتی دۆزیانەوە کیوریاستی لەو شوێنانەی ئەکۆلێتەوە و بە دوای ئاو و سەرچاوەکانی ژیان ئەگەرێت ...

پێک ھێنان[دەستکاری]

هێڵی هاتووچۆی سپیریت لە ١٥٠٦ مین رۆژی لەسەر مەریخ (٢)نیسانی سالی ٢٠٠٨ ،تۆ دەبینی چۆن خواربۆتەوە لە یەکەم رۆژەوە

کاتێک ناسا ھەردوو گالیسکەی سپیریت و ئەپۆرتیونێتی دروستکرد، پێشکەوتوترین ئامێر و ستانداردی لەسەر بەکارھینان.

  • بەرزی دەگاتە ١ تا ٥ مەتر
  • درێژی ئەگاتە ١ تا ٦ مەتر
  • ٢ تا ٣ مەتر دەوری نیشان ئەدا
  • ١٨٠ کیلۆگرامە توانای:

رێدەکات لەسەر تایەی ئەلەمنیۆم و بەرەو لای چەپ و راست لار دەبێتەوە وا نەخشێنراوە ٣٠ پلە لار بکاتەوە خێرایەکەشی ئەگاتە (5)سانتیمەتر لە یەک چرکە

  • چەتری وزە کارەبایەکەی (طاقة الشمسیة) لە ماوەی (٤) کاژێری مەریخ، ١٤٠ وات وزە بەرھەم ئەھێنێ، بە ئامانجی بەکارھێنانی کارەبایەکە لە شەوانیش، بە بەکارھێنانی پاتری لیسیوم ئایۆن بۆ خەزنکردنی کارەبا
  • ھەروەھا لەسەردانانی کۆمپیوتەرێکی (ABM) بە کارکردنی ١٢٨ مێگابایت و کارکردنی ٣ مێگابایت و وێنە زەخیرکردنی ٢٥٦ مێگابایت

ئامێرەکان[دەستکاری]

  • ھەڵگرتنی کامێرایەکی پانۆراما بۆ وێنەگرتنی دوور، کامێرای دەریایی بۆ ئاراستە کردن و دیاریکردنی شوێن
  • پێوانەی گەرمی، بۆ شیکردنەوەی بەرد و خۆلی سەر رووی ھەسارەی مەریخ
A
وێنەیەکی پانۆرامای مەریخ

ھەولەکان لۆ چوونە سەر مەریخ[دەستکاری]

  • ١٩٦٣: سپۆتینگ٢٤
  • ١٩٧٢: مارس٢ _ مارس٣
  • ١٩٧٤: مارس٦
  • ١٩٧٦: ڤایکینگ١ _ڤایکینگ٢
  • ١٩٨٩: فۆبۆس١ _ فۆبۆس٢
  • ١٩٩٧: مارس٩٦
  • ١٩٩٧: مارس پازفێنزەر
  • ١٩٩٩: مارس بولار لاندەر
  • ٢٠٠٣: سپیریت و ئەپۆرتیونێتی
  • ٢٠٠٣: پیجیل٢
  • ٢٠٠٨: فینکس
  • ٢٠١٢: فۆبۆس _جرانت
  • ٢٠١٢: کیوریاستی

سەرچاوە[دەستکاری]