مێرنێر ٩
ڕواڵەت
مێرنێر ٩ (بە ئینگلیزی: Mariner 9) کەشتیەکی ئاسمانیە و دەزگای ناسا لەبۆ ئاشکراکردن و زانیاری دەربارەی ھەسارە مەریخ رەوانی کردیە لە چارچێوەی بەرنامەی 'مێرنێر'
مێرنێر٩ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا لە رۆژی ٣٠ ئایاری سالی ١٩٧١ لە ناوچەی کیپ کانیڤیرال لە فلۆریدا
گەیشتە ھەسارەی مەریخ لە مانگی تشرینی دووەمی ھەمان سال، ئامێری مێرنێر٩ یەکەم ئامێری تەنھا بوو کە بتوانێ لەسەر ھەسارەی مەریخ دەوارن بکا پێشتر یەکێتی سۆڤیەت ئامێری مارس ٣ رەوانەی مەریخ کردبوو بەلام ئەو بە ٢ ئامێر توانی دەوران بکا بەلام (مێرنێر٩) یەکەم ئامێر بوو توانی بە تەنیا دەوران بکا. [١]
ئامانجی کەشتیەکە
[دەستکاری]ئامانجی ئامێری مێرنێر٩ ئەوە بوو کە بکۆلێتەوە لەسەر ھەسارەی مەریخ ھەر وەک ئامێرەکانی مێرنێر ٦ و مێرنێر ٧ ، وە وێنەگرتنی لە %٧٠ ھەسارەی مەریخ لە دووری ١٥٠٠ کیلۆمەتر، بەلام بە بەرزترین کوالێت.
ئامێرەکانی سەر ئەو کەشتیە
[دەستکاری]- ئامێرێکی تیشکی سەروو وەنەوشەیی
- ئامێرێکی تیشکی ژێر سوور
- ئامێرێک لۆ پێوانی نێوان بۆشاییەکان (لەرینەوەی دەنگ)
- ئامێری تیشکی ژێر سوور
- چەندین کامێرای پێشکەوتوو
وێنەکان
[دەستکاری]-
ئەوە وێنەی دۆڵی سکاماندەرە کە ئاماژە بە بوونی ئاو دەکا
-
ئەوە وێنەیەکە کە مێرنێر گرتویەتی دۆڵی Warrego Valles نیشان ئەدا
سەرچاوە
[دەستکاری]- کتێبی (Jonathan's Space Report) نووسەر (جوناثان ماکدویل) بلاوکراوە لەلایەن (زانکۆی بۆشایی نێودەولەتی)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «"لۆگی مێژوویی بەرنامە و ئەرکەکانی ناسا". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵی لە١٣-١١-٢٠١٤». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێرنێر ٩ تێدایە. |