ئاپرتوونتی
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئاپرتوونتی | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | گالیسکەی گەڕانی مەریخ |
جێ | Margaritifer Sinus quadrangle |
لە خوارەوە دێت | Sojourner |
لهدوای ئهو | کیوریاستی |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ڕووداوە بەرچاوەکان | rocket launch، surface exploration، loss of signal، service retirement |
Start point | Cape Canaveral Space Launch Complex 17B |
Space launch vehicle | Delta II |
کارپێکەر | Jet Propulsion Laboratory |
UTC date of spacecraft launch | ٨ی تەممووزی ٢٠٠٣ |
Location of landing | Eagle |
Time of spacecraft landing | ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ |
دروستکەر | Jet Propulsion Laboratory |
Source of energy | وزەی خۆری بۆشایی، lithium-ion battery |
ئاپرتوونتی (بە ئینگلیزی | MER-B Mars Exploration Rover - B بە کورتی Opportunity) ئەپۆرتیونێتی دووەم کەشتی ئاسمانی بریکاری ناسایەکە لە ساڵی ٢٠٠٤، بەرەو ڕووی مەریخ ڕەوانە کرا، ئەوەش بەشێک بوو لە پڕۆژەی ئاشکراکردنی نھێنیەکانی ناوەوەی مەریخ، کە بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتوو بوو لە دابەزینی کەشتییەک لەسەر مەریخ، لە رۆژی ٢٥ی کانونی دووەمی سالی ٢٠٠٤، لە کاتژمێری (٠٥: ٠٥) بە کاتی جیھانی.
گرنگی[دەستکاری]
کەشتی ئاسمانی ئەپۆرتیونێتی، بە سەرکەوتوویی دابەزی لەسەر رووی مەریخ، بۆ ئەرکە گرنگەکانی و لێکۆڵینەوەکردن لەسەر (ئاو)، وە لێکۆڵینەوە لەسەر بەرگەھەوای سەر رووی ھەسارەی مەریخ، بۆ دووەم جار دوای لێکۆلینەوەکانی کەشتی ئاسمانی سپیریت کە بەسەرکەوتوویی لێکۆلینەوەی لەسەر مەریخ کرد، دوو ھەفتە دوای سپیریت بۆ دووەم جار کەشتی ئەپۆرتیونێتی توانی لێکۆلینەوە لەسەر مەریخ بکات، کە ئەو دوو ئامێرە تایبەت بوون بە دەزگای ناسا، کە ھەردووکیان تاقیگەیەکی گرنگ و بەھێزی ناسا بوون.
پێک ھێنان[دەستکاری]
کاتێک ناسا ھەردوو گالیسکەی سپیریت و ئەپۆرتیۆنۆت دروستکرد، پێشکەوتوترین تەکنۆلۆژیای لەسەر بەکارھێنان. ئەپۆرتیونێتی ئەو ئامێرانەی لەسەرە
- بەرزی دەگاتە ١ تا ٥ مەتر
- درێژی ئەگاتە ١ تا ٦ مەتر
- ٢ تا ٣ مەتر دەوری نیشان ئەدا
- ١٨٠ کیلۆگرامە توانای:
پێکھاتووە لە تایەی ئەلەمنیۆم و بەرەو لای چەپ و راست لار دەبێتەوە، وا نەخشێنراوە ٣٠ پلە لار بکاتەوە خێرایەکەشی دەگاتە پێنج سانتیمەتر لە یەک چرکە
- چەتری وزە کارەبایەکەی (عربی:طاقة الشمسیة) لە ماوەی چوار کاتژمێری مەریخ، ١٤٠ وات وزە بەرھەم ئەھێنێ (SOL) بە ئامانجی بەکارھێنانی کارەبایەکە لە شەوانیش، بە بەکارھێنانی پاتری لیسیوم ئایۆن بۆ خەزنکردنی کارەبا
- ھەروەھا لەسەردانانی کۆمپیوتەرێکی (ABM) بە کارکردنی ١٢٨ مێگابایت و کارکردنی ٣ مێگابایت و وێنە زەخیرکردنی ٢٥٦ مێگابایت
- ئەپۆرتیونێتی: کار دەکات بە پلەی جیاوازی گەرمی لە نێوان −٤٠ ° و+٤٠ پلە، وە پارێزگاری دەکات لە کوورەی ناوەوەی ئامێرەکە، وە کوورەکەی کار ئەکا بە ھێزی کارەبای، وە گەرمی ناوەوەی ئامێرەکە داپۆشراوە بە کانزا و زێر
- ئەپۆرتیونێتی:ھەر ھەڵەیەک ھەبێ لە پەیوەندی… بە شێوەی پەیوەندی بێ تەلی شەپۆلەکانی دەنێریتەوە سەر زەوی
ئامێرەکان[دەستکاری]
- ھەڵگرتنی کامێرایەکی پانۆراما بۆ وێنەگرتنی دوور، کامێرای دەریایی بۆ ئاراستە کردن و دیاریکردنی شوێن
- پێوانەی گەرمی، بۆ شیکردنەوەی بەرد و خۆلی سەر رووی ھەسارەی مەریخ
- میکرۆسکۆب:بۆ وێنەکێشانی خۆل
- ئامێرێک:موگناتیس بەدەست دەھێنێت
- کونکەر:بەردی مەریخ دەشکێنێت، نمونەیەکیان لێ وەردەگرێت
- گرتنی وێنە بە کوالێتی (١٢٤)پێکسڵ، زانیارەکان وەدەگرێت و زەخیری دەکات و دوای لۆ زەوی دەنێرێتەوە
کۆتای ھاتنی ئەرکی ئامێرەکە[دەستکاری]
لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ بەرپرسەکانی ناسا رایانگەیاند کە ئامێرەکە کۆتایی بە ئەرکەکەی ھینا و لە کارکەت.
ھەولەکان لۆ چوونە سەر مەریخ[دەستکاری]
- ١٩٦٣: سپۆتینگ٢٤
- ١٩٧٢: مارس٢ _ مارس٣
- ١٩٧٤: مارس٦
- ١٩٧٦: ڤایکینگ١ _ڤایکینگ٢
- ١٩٨٩: فۆبۆس١ _ فۆبۆس٢
- ١٩٩٧: مارس٩٦
- ١٩٩٧: مارس پازفێنزەر
- ١٩٩٩: مارس بولار لاندەر
- ٢٠٠٣: سپیریت و ئەپۆرتیونێتی
- ٢٠٠٣: پیجیل٢
- ٢٠٠٨: فینکس
- ٢٠١٢: فۆبۆس _جرانت
- ٢٠١٢: کیوریاستی