ھیوا (کەشتیی ئاسمانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەشتی ئاسمانی ھیوا
جۆری ئەرکلێکۆڵینەوە لەسەر کەش و ھەوا و تۆز و خۆری ھەسارەی بارام
کارپێکەرناوەندی محمد کوری راشدی بۆشایی
تایبەتمەندییەکانی کەشتی ئاسمانی
دروستکەرناوەندی محمد کوری راشدی بۆشایی، ھەروەھا یارمەتی دەدرێ لەلایەن چەندین کۆمپانیای بواری بۆشایی.
دەستپێکردنی ئەرک
ڕۆژی دەرچوون١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠

کەشتی ئاسمانی ھیوا (بە عەرەبی: الأمل) پرۆژەیەکی وڵاتی ئیماراتە، کە پرۆژەیەکە تایبەتە بە بۆشایی ئاسمان و پاشی دووجار لە گواستنەوەی کاتی هەڵدان بڕیاردرا کەشتیەکە لە ٢٠ی تەمموز بنێردرێتە دەرێی زەوی، کەشتییەکە لەلایەن ناوەندی محمد کوری راشدی بۆشایی دەزگای ئیمارات بۆ بۆشایی دروستکرایە، ھەروەھا زانکۆکانی کۆلۆرادۆ و زانکۆی ویلایەتی ئاریزۆنا و کالیفۆرنیا بێرکلی بەژداریان کردییە لە بەرەوپێشبردنی کەشتییەکە، کەشتییە ئاسمانییەکە تایبەتە بە ھەسارەی بارام و لەسەر ئەو ھەسارەیە لێکۆڵینەوە دەکا و ڕوانگەی کەش و ھەوای ڕۆژانە و وەرزی دەکا، ھەروەھا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو لێشاوە خۆربارانەی کە ڕووئەدا لەسەر ھەسارەی بارام، ھەروەھا چۆنییەتی گۆڕانی کەش و ھەوای ناخی ھەسارەی بارام، ھەروەھا کەشتییەکە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەرێ کە لەبەر چ ھۆکارەک ئۆکسجین و ھایدرۆجین لەو ھەسارەیە پەرت بوونە بۆ بۆشایی ئاسمان، ھەروەھا پێشبینی دەکرێ کە ئەو کەشتییە ئاسمانییە لە مانگی شووباتی ٢٠٢١ بگاتە خولگەی ھەسارەکە، کەشتییەکە لە ڕێگای مووشەکی ئاتش-٢ ی یابانی قوڕس. [١] [٢]

ناردن[دەستکاری]

لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ سەعات ١٢:٥٩ بە کاتی ھەولێر، کەشتییە ئاسمانییەکە لە ناوەندی تانیگاشیمای بۆشایی بە ئامانجی ناردنی بۆ سەر ھەسارەی بارام نێردرایە دەرەوەی زەوی. قۆناغەکانی ناردن ھەمووی بەسەرکەووتووی بەڕێوەچوو و کەشتییە ئاسمانییەکە بەڕێکەوت بەرەو ھەسارەی سۆر. کەشتییە ئاسمانییەکە بووە مێژوویەکی پڕشنگدار لە مێژووی زانست لە وڵاتی ئیمارات.[٣] [٤]

ئەنیمەیشن دەربارەی چۆنییەتی ڕۆیشتنی کەشتی ئاسمانی ئیماراتی
ڕێگای خۆر
ڕێگای ھەسارەی بارام
       کەشتی ئاسمانی ئیمارات •       خۆر •        زەوی •       بارام

سەرچاوەکان[دەستکاری]