مارس ٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کەشتی ئاسمانی مارس٣ خوولەنەوە بە دەوری مەریخ.

کەشتی ئاسمانی مارس ٣ بە ئینگلیزی: Mars 3، )وە بە روسی (Марс-٣) یەکێک بوو لەو ئامێرانەی کە لە بەرنامەی ھەسارەی سۆر(بەرنامەی مەریخ) کە یەکێتی سۆڤیەت سەرپەرشتی دەکرد لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو.

ئەو کەشتیە بە ھۆکاری مانگی دەسکرد رەوانەکراوە کە پەیوەست بوە بە کەشتی ئاسمانی لەبۆ ناردنی لۆ سەر رووی مەریخ.ئەوەش کرایە بە ھۆکاری مووشەکی جۆری (پرۆتۆن کی) گەورە کە ئەوەش گەورەترین قۆناغی بوو لە کەرتی ب Block D.

رۆژی ناردن[دەستکاری]

  • مارس ٣ : لە ٢٨ ئایاری سالی ١٩٧١ کاژێر ١٥:٢٦:٣٠ (کاتی جیھانی) ناردرا
  • کێشی ئامێرەکە ئەوەی لەگەلیەتی ھەموو : ٤٦٥٠ کیلۆگرام
  • کێشی مانگە دەسکردەکە : ٣٤٤٠ کیلۆگرام
  • کەشتی ئاسمانی ئەرزەکە : ١٢١٠ کیلۆگرام
  • پێوانەکان : درێژی ١و٤ مەتر ، رووی ٢ مەتر (رووی وزە خۆرەکەی ٩و٥ مەتر )

مانگی دەسکرد[دەستکاری]

ئەوە بەشێک بوو لە ھەنگاوی بۆشایی کە بە ھۆکاری مانگە دەسکردەکە لە دووری ٢٥ کیلۆمەتر لە مەریخ لە کاتێکدا مووشەکەکە لە جوولەدا بوو مانگە دەسکردەکە خۆی گوونجاند لەگەل دەور و سوورانەوەی مەریخ لە ١٢ رۆژ و ١٩ کاژێر لە دەوری مەریخ بە بێ کێشە خۆی جێگیر کرد

وە ئامانج و پێکانی ئەو مانگە دەسکردە ئەوە بوو کە چەندین وێنەی دیمەنی مەریخی گرت و لێکۆلینەوەی لەسەر کردن وە پێوەری لەسەر ھەوا و کەشی مەریخ و چۆنیەتی گەیشتنی وزەی خۆر لۆ سەر مەریخ وە پێوانەی موگناتیسی مەریخی پێوا...

کەشتی ئاسمانی مارس٣ ھەستا بە ناردنی برێکی کەم لە نامە و زانیاری لۆ سەر زەوی لە نێوان مانگت کانوونی یەکەمی ١٩٧١ تا مانگی ئازاری ١٩٧٢. سەرووی ئەوانەش بەردەوام بوو لە نامە و زانیاری تا مانگی ئاب ،وە لە رێکەوتی ٢٢ی ئابی ١٩٧٢ رادیۆی یەکێتی سۆڤیەت رایگەیاند کە مارس٣ کۆتای ھێنا بە گەرانەکەی وە ٣٦٢ خوولی بە دەوری مەریخ کردیە ...

وە ناردنەوەی ٦٠ وێنە لە کەشتیە ئاسمانیەکە و مانگە دەسکردەکە لە بەرزی ٢٢ کیلۆمەتر کە ئاماژەی بە ئۆکسجین و ھایدرۆجین دەکرد لەو بەرزیە وە پێوەری گەرمی مەریخ لە نێوان -١١٠ پێوانەی ئاوی و +١٣° ئاوی

کەشتی ئاسمانی [دەستکاری]

کەشتی ئاسمانی مارس٣ لەسەر مەریخ جێگیر بوو،


بە ٢ کامێرای سۆراوەی ٣٦٠ پلە وە بە بەستنی ٤ ھەواگۆری پێوەلکاو کە مانگە دەسکردەکە لۆ پێشوازی و نامە ناردن بەکاری دەھێنا کە بە بەشی کارەبای ئەو ئامێرە بەسترابوو و لۆ گۆرینی گەرمی ناوەوەی ناو ئامێرەکە بەکاردەھات 

کەشتی ئاسمانی مارس٣ پەیوەندی پچرا لەگەل مانگە دەسکردەکە و لە رۆژی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١ کە ٤ کاتژمێر و نیو پێش گەیشتن وە کەشتی ئاسمانی مارس٣ بە خێرای ٥تا٧ کیلۆمەتر/چرکە.رێیدەکرد وە لۆ ماوەی ٥تا١٤ چرکە بە ھەموو شێوەیەک پەیوەندی پچرا بە ھۆکارێکی نەزاندراو 

سەرچاوە[دەستکاری]

وێنەی مارس٣