ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمانیەوە ڕەوانە کراوە)
گەورەییی ئێمپراتۆریەتی ڕۆمانی لەوپەڕی گەشیەی خۆیدا.
گەورەییی ئێمپراتۆریەتی ڕۆمانی لەوپەڕی گەشیەی خۆیدا.

ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم ( بە ئینگلیزی: Roman Empire بە عەرەبی: الإمبراطوریة الرومانیة بە لاتینی: Imperium Romanum) لە سەدەی سێیەمی پێش زایینیدا دامەزرا و تا سەدەی پێنجی زایینی لە ئەورووپای ڕۆژئاوا بەردەوام بوو. ئەو ئیمپراتۆریەتە بوو کە گەیشتە ئەوپەڕی توانا و بەھێزیی خۆی و فراوانبوونی ناوچەکانی، ئەمەش لە کۆتاییی سەدەی یەکەم و کۆتاییی سەدەی دووەمی زایینیدا بوو. ئیمپراتۆرییەکە لەو ماوەیەدا ئەورووپای ڕۆژئاوا و بەلقان و ئاسیای بچووک و وڵاتی شام و میسر و لیبیا و تونس و جەزائیر و مەغریبی لەخۆگرت و قەڵەمڕەویشی تا ئێران و ھیند و سوودان و گەلە جەرمەنییەکانی ڕۆژھەڵاتی ڕاین و باکووری دانووب چوو.

بەڵام ئەم ئیمپراتۆرییە لە سەدەی سێیەمی زایینیەوە بەرەو قۆناغی داڕمان و لێکھەڵشان چوو، ئەمەش بەھۆی چەندین ھۆکارەوە کە بووە ھۆی ئەوەی لە کۆتاییدا لە ساڵی (٤٧٦ زایینی) بڕووخێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • http://en.wikipedia.org
  • پەرتووکی پوختەی مێژووی ئەوروپا ( نووسینی: پ.د جڤری برۆن، وەرگێڕانی: نیھاد جەلال حبیب اللە)