سەدەی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەدەی دووەم بریتییە لە ماوەی کات لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ١٠١ تا کۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠٠ بەپێی ساڵنامەی زایینی. ئەم سەدەیە بەشێکە لە سەردەمی کلاسیکی کۆن.

لە سەرەتای ئەم سەدەیەدا، ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی دەگاتە ئەوپەڕی فراوانبوون و گەشەسەندی، لە سەردەمی ئیمپراتۆر تراجان، کە توانی داکیا و ئەرمەنستان و میزۆپۆتامیا بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. ھەروەھا توانی بچێتە ناو پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی تیسفۆن، بەڵام دوای مردنی، ئیمپراتۆریەتەکە چەندین خاک لەدەست دەدات و شۆڕشەکانی ناوخۆ سەرھەڵدەدەن، لەوانە شۆڕشی بار کۆخبا لە جوولەکەکان، کە بە وێرانکردنی شاری ئورشەلیم و پەرستگای سلێمان کۆتایی دێت، بەڵام ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی ئەو زەویانەی لە کۆتایی ئەم سەدەیە لەدەستیدا دوای ئەوەی سێپتیمیۆس سیڤێرس بوو بە فەرمانڕەوا ھێزی خۆی بەدەست دەھێنێتەوە. لە فارس ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی لاواز دەبێت و نیشانەکانی داڕمانی دەست پێدەکات، بەو پێیەی بە توندی ڕووبەڕووی ھەڕەشەی ڕۆمان دەبێتەوە دوای ئەوەی ڕۆمەکان توانیان دووجار پایتەختەکەی کە سیتیفۆن داگیربکەن. لە چین شانشینی ھان بەردەوامە لە فەرمانڕەوایی و فراوانکردنی زەویەکانی بۆ ئاسیای ناوەڕاست، بەڵام ڕووبەڕووی چەندین شۆڕشی ناوخۆیی دەبێتەوە.[١] [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Five Good Emperors | Summary, Accomplishments, History, & Facts". Retrieved 2020-09-21.
  2. ^ "Han dynasty | Definition, Map, Culture, Art, & Facts". Retrieved 2020-09-21.