بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیسماعیل فارووقی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیسماعیل ئەلفارووقیەوە ڕەوانە کراوە)
ئیسماعیل فارووقی
إسماعيل راجي الفاروقي لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٢١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
یافا، فەرمانڕەوایی بەریتانیا لەسەر فەلەستین لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٧ی ئایاری ١٩٨٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٥ ساڵ ژیاوە)
Wyncote لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕForest Hills Memorial Park لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەروەردەدکتۆرا، ماستەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەفەیلەسووف، مامۆستای زانکۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
کارەکان'Urubah and Religion: A Study of the Fundamental Ideas of Arabism and of Islam as its Highest Moment of Consciousness، Al-Tawhid: Its Implications for Thought and Life، Christian Ethics: A Historical and Systematic Analysis of Its Dominant Ideas، Islam and the Problem of Israel، Islamization of Knowledge: General Principles and Work Plan، The Cultural Atlas of Islam، Trialogue of the Abrahamic Faiths لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرLois Lamya al-Faruqi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو

ئیسماییل ڕاجی فارووقی (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەم ١٩٢١ - مردووی ٢٧ی ئایار ١٩٨٦) فەیلەسوف و زانای موسڵمانی فەڵەستینی-ئەمریکیی بووە و بە شێوەیەکی بەرفراوان کاری کردووە لە توێژینەوەی زانستە ئیسلامییەکان و گفتوگۆی نێوان ئایینەکاندا. چەند ساڵێک لە زانکۆی ئەزھەر لە قاھیرە بووە و لە زانکۆکانی ئەمریکای باکوور وانەبێژ بووە، لەنێویاندا زانکۆی مەکگیل لە مۆنتریال لە کەنەدا. فارووقی مامۆستای ئایین بووە لە زانکۆی تەمپڵ , لەوێ پڕۆگرامی خوێندنی زانستە ئیسلامییەکانی دامەزراندووە و سەرۆکایەتیی کردووە. ھەروەھا ھاوبەشی دامەزرێنەری پەیمانگای نێودەوڵەتی بیری ئیسلامیی بووە. فارووقی زیاتر لە ١٠٠ وتار و ٢٥ کتێبی نووسیوە، لەوانە ئەخلاقی مەسیحی: شیکارییەکی مێژوویی و سیستماتیکی بیرۆکە باڵادەستەکانی (١٩٦٧) و تەوحید: کاریگەرییەکانی بۆ بیرکردنەوە و ژیان (١٩٨٢)، لێکۆڵینەوە لە بیری ئیسلامی، ئەخلاق، چەمکی یەکتاپەرستی و پەیوەندییەکانی نێوان ئایینەکان.[١][٢]

ژیانی سەرەتای و پەروەردە

[دەستکاری]

فارووقی لە شاری یافا لەدایکبووە،[١][٢]باوکی عەبدولحودا فارووقی دادوەری ئیسلامیی قازی بوو. فارووقی سەرەتای خوێندنی ئایینی لە ماڵەوە و لە مزگەوتی ناوچەکە بوو. کاریگەریی باوکی بە شێوەیەکی بەرچاو بەسەر فارووقییەوە ھەبووە لە پەروەردەی سەرەتاییی ئایینی و ئەخلاقی.[٣]لە ساڵی ١٩٣٦ دەستی کرد بە خوێندن لە کۆلێژی دۆمینیکانی فەرەنسی.[١][٤] دواتر فارووقی ڕووی لە بەیرووت کرد و لەوێ لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت (AUB) بەردەوام بوو لە خوێندن. لە AUB، فارووقی لەژێر کاریگەریی بزووتنەوە ناسیۆنالیزمەکانی عەرەب و ناسیۆنالیزمە دیارەکانی عەرەبی مەسیحی وەک کۆنستنتین زورێق و نەبیح ئەمین فارس و نیکۆلا زیادە بوو. ئەم کاریگەرییانە ھاندەربوون تا عەرەببوونی خۆی قبوڵ بکات.[٣] ژینگەی ئەکادیمی لە AUB پێکھاتبوو لە ئامادەبوونی ناچاری لە وانەکانی کریستانییەت و خولەکانی بەرەوپێشبردنی نوێگەری ڕۆژاوایییەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی ئایدیۆلۆژیای ئەو ھەبوو،[٣]

لە ساڵی ١٩٤٢ لەژێر فەرمانڕەوایی بەریتانیا لەسەر فەلەستین لە قودس وەک تۆماری کۆمەڵگە ھاوبەشەکان دەستنیشانکرا. لە ساڵی ١٩٤٥ بووەتە حاکمی قەزای جەلیل.[٢] دوای شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، ناوی خۆی تۆمار کرد لە زانکۆی ئیندیانا و بڕوانامەی ماستەری لە فەلسەفەدا بەدەستھێنا لە تیۆرییەکدا بە ناوی ئەخلاقی عەقڵ و ئەخلاقی ژیان (ئەخلاقی کانتی و نیتشین) لە ساڵی ١٩٤٩.[٥]لەم ماوەیەدا لویس لامییە فارووقی ناسی و ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد. فارووقی لە تیۆری ماستەرەکەیدا، ئەخلاقی ئیمانوێل کانت و فریدریش نیچەی تاوتوێ کردووە. دواتر لە ساڵی ١٩٥١دا ماجستێری دووەمی لە فەلسەفە لە زانکۆی ھارڤارد بەدەستھێنا و دکتۆرای بەدەستھێنا. لەگەڵ تیۆرییەک بە ناوی لەسەر ئاڕاستەکردن بە چاکە لە زانکۆی ئیندیانا لە ساڵی ١٩٥٢.[٦] کارە فەلسەفییە سەرەتایییەکانی زەمینەی ڕەخنەکانی دواتر لە سیستمی ئەخلاقی ڕۆژاوا و پەرەسەندنی بیری ئەخلاقیی ئیسلامیی داڕشت.[٧] فارووقی لە تیۆری دکتۆراکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەھاکان جەوھەری ڕەھا و خۆبوونن کە لە ڕێگەی ڕوانگەی سۆزداری پێشینی و پاشینی ناسراون. ئەو تیۆرییەکانی لەسەر بنەمای بەکارھێنانی دیاردەناسیی ماکس شێلەر و لێکۆڵینەوەکانی نیکۆلای ھارتمان لە ئەخلاقدا بنیاتنا.[٨][٩]

لێکۆڵینەوەکانی وای لێکرد کە بگاتە ئەو ئەنجامەی کە نەبوونی بناغەیەکی زاڵ، دەبێتە ھۆی ڕێژەگەرایی ئەخلاقی، ئەمەش وای لێدەکات دووبارە ھەڵسەنگاندن بۆ میراتی ئیسلامیی خۆی بکاتەوە. لە ماوەی شەش ساڵدا دوای گەیشتن بە ئەمریکا، پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی وردتر لە ئیسلام زانی، ئەمەش وای لێکرد لە ساڵی ١٩٥٤ تا ١٩٥٨ لە زانکۆی ئەزھەر لە میسر بخوێنێت.[١٠] تا ئەو کاتەی ئەمریکای بەجێھێشت، پرسیاری نوێی لەبارەی پابەندبوونە ئەخلاقییەکانەوە پەرەپێدابوو و ھەوڵیدا ھەوڵە فیکرییەکانی لەگەڵ ناسنامەی ئیسلامیی خۆیدا تێکەڵ بکات.[١١]

فەلسەفە و بیرکردنەوە

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٨، فارووقی لە فاکەڵتی ئایین ناسی لە زانکۆی مەکگیل، ئۆفەری خوێندنی پێشکەش کرا. لەسەر بانگھێشتی دامەزرێنەری پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ئیسلامی، ویلفرێد کانتوێڵ سمیس پەیوەندی بە پەیمانگای توێژینەوەی ئیسلامییەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٥٨ تا ١٩٦١ شانبەشانی سمیس وانەبێژ بووە.[١٢] لەم ماوەیەدا، ئایینی مەسیحی و جوولەکەکانی خوێندووە و فەیلەسوفێکی پاکستانی فەزلور ڕەحمان ناسیوە. فەزلور ڕەحمان تێبینی ئەوەی کرد کە نوقمبوونی فارووقی لەم نەریتانەدا لە ژێر سەرپەرشتی سمیسدا شتێکی سەرەکییە و ئەو ڕوانگەی بەراوردکاریی خۆی لەبارەی لێکۆڵینەوە ئایینییەکان و گفتوگۆی نێوان ئایینەکانەوە وردتر کردووەتەوە.[١٣][١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب Imtiyaz Yusuf، ed. (2021). Essential Writings: Ismail Al Faruqi. Kuala Lumpur: IBT Books. p. 3.
  2. ^ ئ ا ب «Faruqi, Ismail Raji al- (1986)». The Oxford Dictionary of Islam. Oxford Reference. لە 2024-07-04 ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب Badri، Malik (2014). «Psychological reflections on Ismail al-Faruqi's life and contributions». The American Journal of Islamic Social Sciences. 31 (2): 145–152. doi:١٠.٣٥٦٣٢/ajis.v٣١i٢.١٠٥٢. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی)
  4. ^ «Ismail al-Faruqi». Makers of Contemporary Islam. Oxford University Press. 2001. pp. 52–70.
  5. ^ Al-Faruqi، Isma'il Raji (1949). The Ethics of Reason and the Ethics of Life (Kantian and Nietzschean Ethics) (Master's thesis). Bloomington: Indiana University. Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne.
  6. ^ Al-Faruqi، Isma'il (1952). On Justifying the Good (PhD thesis). Bloomington: Indiana University. Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne.
  7. ^ Zebiri، Kate (1997). Muslims and Christians Face to Face. Oxford: Oneworld Publications. pp. 35–37. ژپنک ١-٨٥١٦٨-١٣٣-٧. {{cite book}}: نرخی |ژپنک= بپشکنە: invalid form (یارمەتی)
  8. ^ Scheler، Max (1960). On the Eternal Man. لەلایەن Bernard Noble وەرگێڕدراوە. London: SCM Press.
  9. ^ Scheler، Max (1961). Man's Place in Nature. Boston: Beacon Press.
  10. ^ Imtiyaz Yusuf، ed. (2021). Essential Writings: Ismail Al Faruqi. Kuala Lumpur: IBT Books. p. 4.
  11. ^ Fletcher، Charles (2014). Muslim-Christian Engagement in the Twentieth Century: The Principles of Inter-faith Dialogue and the Work of Ismail Al-Faruqi. United Kingdom: I.B.Tauris. p. 34.
  12. ^ Balfour، Clair (July 31, 1986). «Islamic scholar slain in U.S. was figure in Montreal». The Gazette. Montreal. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  13. ^ Rahman، Fazlur (1990). «Palestine and My Experiences with the Young Faruqi: 1958 to 1963». Journal of Islamic Research (بە تورکی). 4 (4). لەلایەن M. Hayri Kırbaşoğlu وەرگێڕدراوە: 295–300.
  14. ^ Zebiri، Kate (1997). Muslims and Christians Face to Face. Oxford: Oneworld Publications. pp. 42–44. ژپنک ١٨٥١٦٨١٣٣٧. {{cite book}}: نرخی |ژپنک= بپشکنە: invalid form (یارمەتی)