بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیسرائیلییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیسرائیلییەکان
لقیMiddle Easterners، Asian people، inhabitant
زمانی زگماکیزمانی عیبری
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عیبری، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی
ئایینجوویەتی، ئیسلام، مەسیحییەت، درووز
ناونراوە لەدوایئیسرائیل
وڵاتئیسرائیل
دابەشکاریی کارگێڕیئیسرائیل
دانیشتووان٩٬٨٦٧٬٠٠٠
وڵاتی بنەڕەتئیسرائیل

ئیسرائیلییەکان( بە عیبری : יִשְׂרְאֵלִים) هاووڵاتی دەوڵەتی ئیسرائیلن کە لەسەر زەویەکانی فەلەستینی مێژوویی دامەزراوە دوای داگیرکردنی لە ساڵی ١٩٤٨، و نیشتەجێی هەمیشەیی لەوێدان. [١] [٢] لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی دانیشتوانی ئیسرائیل بە ٩,٠٧٥,٣٦٠ کەس مەزەندە کراوە، بەپێی سەرژمێری ئیسرائیل کە ٧٤.٢%یان وەک جولەکە تۆمارکراوە. ٢٠.٩% نەوەی فەلەستینی مێژوویین (وەک "هاوڵاتی عەرەب" تۆمارکراون), لەکاتێکدا ٤.٨% وەک ئەوانی تر تۆمارکراون. [٣] جولەکەکان کە لە ئەوروپا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشووەوە دێن و نەوەکانیان کە لە ئیسرائیل لەدایکبوون، لەنێویاندا جولەکەکانی ئەشکەنازی ، نزیکەی ٥٠%ی هەموو جولەکەکانی ئیسرائیل پێکدەهێنن. لە کاتێکدا ئەو جولەکانەی کە وڵاتانی عەرەبی و موسڵمانان بەجێهێشتووە یان هەڵاتوون و نەوەکانیان، لەنێویاندا هەردوو جوولەکە میزراهییەکان و جوولەکە سەفاردییەکان ، [٤] زۆربەی باقی دانیشتوانی جولەکەکان پێکدەهێنن. [٥][٦] لە ڕووی ئایینییەوە زۆربەی عەرەبەکانی ساڵی ١٩٤٨ موسڵمانن ، دواتر مەسیحییەکانی مەزهەبی جیاواز، لەگەڵ کەمینەیەکی یەکتاپەرستانی دروز .[٧]

نەخشەی دابەشبوونی ئیسرائیلیەکان بەسەر جیھان.

بەهۆی پێکھاتە فرە نەتەوەییەکانییەوە، ئیسرائیل بە نەتەوەیەکی فرە کولتوری دادەنرێت، کە شوێنی نەریت و بەها جۆراوجۆرەکانی تێدایە. [٨] کولتوری هاوبەشی زۆربەی ئیسرائیلییەکان کولتوری ڕۆژئاوایە کە لە نەریتی کۆچبەرانی ئەوروپای ڕۆژئاواوە وەرگیراوە . لە سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای و کۆتایی سەدەی بیستەمدا کۆچێکی بەرفراوان لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەبووە لە کاتێکدا کۆچکردنی ئەم دواییە لە باشووری ئەفریقا، ئەمریکای باشوور ، ئەمریکای باکوور، یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و ئەسیوپیا بووە، کە توخمە کولتوورییە نوێ و هەمەچەشنەکانی ناساندووە و کاریگەرییەکی بەرفراوانی هەبوو. ئیسرائیلییەکان و خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئیسرائیل لە هەموو جیهان دەژین: لە ئەمریکا, ڕووسیا , هیندستان کەنەدا, شانشینی یەکگرتوو, و لە سەرانسەری ئەوروپا و شوێنەکانی تر. نزیکەی ١٠%ی کۆی دانیشتوانی ئیسرائیل لە دەرەوەی وڵات دەژین.[٩]

ئیسرائیل بەرزترین بەهای پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی لە نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، [١٠] و ئیسرائیلییەکان لە پلەی یەکەمدان لە نێو خەڵکی جیهان لە ڕووی ڕێژەی سەدی هاووڵاتیانی خاوەن ڕاهێنانی سەربازی, [١١] و لە ڕووی ڕێژەی سەدی هاووڵاتیانی خاوەن بڕوانامە لە خوێندنی باڵا ، و خەرجکردن بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان وەک ڕێژەیەک لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی ، [١٢] سەلامەتی ژنان ، [١٣] تەمەنی چاوەڕوانکراو ، داهێنان، [١٤] و بەختەوەری . [١٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Population by Religion». Central Bureau of Statistics. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. {{cite news}}: پارامەتری نەناسراوی |= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  2. ^ «High court rules: It is impossible to be Israeli». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری population_stat2019 نەدراوە
  4. ^ Goldberg، Harvey E. (٢٠٠٨). «From Sephardi to Mizrahi and Back Again: Changing Meanings of "Sephardi" in Its Social Environments». Jewish Social Studies. ١٥ (1): ١٦٥–١٨٨. doi:١٠.١٨٦٤٧/٢٧٩٣/JJS-٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «The myth of the Mizrahim». The Guardian. London. ٣ی نیسانی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ «Missing Mizrahim». ٣١ی ئابی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ «The Arab Population in Israel» (PDF). دائرة الإحصاء المركزية الإسرائيلية. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ Ilan Peleg, 'Classifying Multinational States' in Democratizing the Hegemonic State (مطبعة جامعة كامبريدج, 2007), pp.
  9. ^ Brain Drain From Israel (Brichat Mochot M'Yisrael)، Jerusalem: Mercaz Shalem - The Shalem Center, The Social-Economic Institute، ٢٠٠٦ {{citation}}: |یەکەم= missing |یەکەم= (یارمەتی)
  10. ^ «Human Development Index and its components». United Nations Development Programme. 2018. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. ^ IISS 2018, pp.
  12. ^ «Research and development (R&D) - Gross domestic spending on R&D - OECD Data». data.oecd.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ Australia، Chris Pash, Business Insider. «The 10 safest countries in the world for women». Business Insider. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: |یەکەم= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  14. ^ «These Are the World's Most Innovative Countries». Bloomberg.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  15. ^ Report، World Happiness (١٤ی ئازاری ٢٠١٨). «World Happiness Report 2018». World Happiness Report (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.