ئیبن کەسیر مەککی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدوڵڵا بن کەسیر بن عەمڕ بن عەبدوڵڵا بن زادان بن فەیروزان بن ھورمز، (بە عەرەبی: عبدالله بن کثیر بن عمرو بن زادان بن فیروزان بن ھُرمز‎)، موقریئی مەککە و یەکێک لە حەوت گێڕوەکانی قورئان (حەوت قیڕائاتەکان)، لە ساڵی ٤٥ـی کۆچی لە مەککە لە دایک بووە، نازناویشی ئەبو مەعبەد گووتراویشە ئەبا عەباد و گووتراویشە ئەبا بەکر، بە ڕەگیز فارسی بووە، لە چینی دووەمی تابعینیەکان بووە، شێخێکی گەورە بووە، سەروڕیش سپی بووە و باڵا درێژ و ھێمن بووە، لە ساڵی ١٢٠ـی کۆچی لە مەککە کۆچی دوایی کردووە. دوو گێڕوەکەشی ھەردوو ئیمام بەززی و قونبول.

سەرچاوەکان[دەستکاری]