ئۆگوستین-لوی کۆشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆگوستین-لوی کۆشی
کۆشی لە ١٨٤٠.
لەدایکبوون (١٧٨٩-0٨-٢١) ٢١ی ئابی ١٧٨٩
پاریس, فەڕانسە
مردن٢٣ی ئایاری ١٨٥٧(١٨٥٧-٠٥-٢٣) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
Sceaux, فەڕانسە
نەتەوەفەڕانسەوی
بوارەکانماتماتیک, فیزیک
دامەزراوەکانÉcole Centrale du Panthéon
École Nationale des Ponts et Chaussées
École Polytechnique
خوێندی باڵاÉcole Nationale des Ponts et Chaussées
قوتابییەکانی دکتۆراFrancesco Faà di Bruno
Viktor Bunyakovsky
ناسراوە بەھۆیپێرستەکە ببینە
خەڵاتە دیارەکانGrand Prize of L'Académie Royale des Sciences
ھاوسەرئالۆیس دێ بوور
منداڵەکانماری فرانچۆیس ئالیکا, ماریێ مەتلد

ئۆگوستین-لوی کۆشی (بە فەڕەنسی: Augustin-Louis Cauchy) (لەدایکبوون ٢١ ئابی ١٧٨٩-کۆچی دوایی ٢٣ ئایاری ١٨٥٧) ماتماتیکزان، فیزیکزان و ئەندازیاریی فەڕانسەوی و یەکێک لە کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی شیکاریی ماتماتیکی دانا و لە زۆرێک لە لقەکانی ماتماتیکدا پێشەنگ بوو، و لە یەکەم کەسانێک بوو بەشێوەیەکی یاسایی تیۆرمە ماتماتیکییەکانی جیاکاری و تەواوکاری سەلماند.[١] کۆشی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ھاودەمەکانی، ھانس فرێدێنتال سەبارەت بە کۆشی دەڵێت: «چەمک و تیۆرمە ماتماتیکییەکان زۆرتر لە ھەر ماتماتکیزانێکی تر بەناوی کۆشییەوە ناونراون» [٢]

ھەندێک لەو چەمکانەی لە ماتماتیکدا بە ناوی کۆشییەوە ناسراون بریتین لە، تاقیکردنەوەی لێکنزیکبوویی کۆشی، دێتێرمینانتی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی-ئۆیلەر، فورمووڵی تەواوکاریی کۆشی، ماتریکسی کۆشی، ژمارەی کۆشی، لێکدانی کۆشی، نایەکسانیی کۆشی–شوارتز، پاشیەکیی کۆشی و ...

کۆشی نووسەرێکی بەبڕشت بوو؛ نزیکەی ھەشتسەد وتار و توێژینەوەی نووسی و پێنج کتێبی خوێندنگەی لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیک و فیزیای ماتماتیکی نووسیوە.

ژیاننامە[دەستکاری]

کۆشی کوڕی لویس فرانچۆیس کۆشی (١٧٦٠–١٨٤٨) و ماڕیێ مادێلینا بوو. دوو برای ھەبوو بەناوی ئەلێکساندر لورێنت کۆشی کە سەرۆکی بەشێکی دادگا و دادوەری دادگای ھەڵبژاردن بوو (١٧٩٢–١٨٥٧) و ئوجین فرانچۆیس کۆشی (١٨٠٢–١٨٧٧) ڕۆژنامەنووس بوو و چەندین کاری بیرکاریشی نووسیوە.

فانکشنە ئاوێتەکان[دەستکاری]

ناوبانگی کۆشی زۆرتر لەبەر تیۆریی فانکشنە ئاوێتەکان بوو، یەکەم تیۆرمێک کە کۆشی سەلماندی و ئەمڕۆکە بەناوی تیۆرمی تەواوکاریی کۆشی ناسراوە:

لێرەدا فانکشنی ئاوێتە-بەهایە (فانکشنی هۆلۆمۆرفیک).

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Cauchy, De la pression ou tension dans un corps solide, [On the pressure or tension in a solid body], Exercices de Mathématiques, vol. 2, p. 42 (1827)
  2. ^  One or more of the preceding sentences incorporates text from a publication now in the public domainChisholm, Hugh, ed. (1911). "Cauchy, Augustin Louis" . Encyclopædia Britannica. Vol. ٥ (11th ed.). Cambridge University Press. pp. ٥٥٥–٥٥٦. {{cite encyclopedia}}: Cite has empty unknown parameters: |HIDE_PARAMETER13=، |HIDE_PARAMETER14c=، |HIDE_PARAMETER14ab=، |HIDE_PARAMETER3=، |HIDE_PARAMETER1=، |HIDE_PARAMETER4=، |HIDE_PARAMETER2=، |separator=، |HIDE_PARAMETER8=، |HIDE_PARAMETER14bb=، |HIDE_PARAMETER20=، |HIDE_PARAMETER5=، |HIDE_PARAMETER14b=، |HIDE_PARAMETER14cb=، |HIDE_PARAMETER14a=، |HIDE_PARAMETER10=، |HIDE_PARAMETER9=، |HIDE_PARAMETER15chapter=، |HIDE_PARAMETER6=، |HIDE_PARAMETER7=، |HIDE_PARAMETER11= و |HIDE_PARAMETER12= (help)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]