وتووێژ:ئۆگوستین-لوی کۆشی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئابی ٢٠١٦[دەستکاری]

ناوەکە بە فەڕەنسی بە ئوگەستین دەخوێنرێتەوە.—ژیار مێرلن وتووێژ‏٢١:٥٦، ١٥ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ژیار گیان تۆزێک راوەستە ھەتا بەکارھێنەرانی تریش ڕای خۆیان بنووسن. ئەم ناوە بەم شێوەیە ھەڵەیە. لە ویکی ئینگلیزیدا نووسراوە چۆن بە فەڕەنسی دەخوێنرێتەوە: [oɡystɛ̃ lwi koʃi]. لۆیی ناخوێنرێتەوە لوی (بە کوردیی لاتینی lwî) دەخوێنریتەوە. بۆ ناوەکەشی (Augustin) کەمێک بۆ ئێمە ئەستەمە. بزوێنی سەرتاکەی [o] بە ئۆ دەخوێنرێتەوە نەک بە ئو. بزوێنی دووەمیش [y] بە ئوی دەخوێنریتەوە نەک بە ئە. باسی بزوێنی سێیەمیش [ɛ̃] ناکەم بۆ ئێمە ھەر لە وتن نایا. بە کورتی بە فەڕەنسی ئۆگویستین راستە و کەمێک ئاسانتر دەبێتە ئۆگوستین. بە ئینگلیزیش دەڵێن ئاوگوستین [aʊguˈstin]. بیگوێزنەوە بۆ ئۆگوستین-لوی کۆشی. ئەگەر خوێندنەوەی ناوەکە ئاسان نییە ئێمە تاوانبار نین!--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٦، ١٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس هاوڕێیان. şûşe (لێدوان) ‏٠٩:٤٧، ١٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak:، ئەوەی من ڕاستە، ئێوە بۆخۆتان نەتان وت ئەبێت ناوە بیانییەکان وەک خۆی بنوسرێت؟ لە پەڕەی وتووێژی ئێڤەنێسێنسیش ئەمە کاک @Serchia: ئاماژەی پێداوە! ئینجا من ئێستە نازانم ئێوە ناوەکان بەپێی زمانی خۆیان دەخوێننەوە یان دەیگۆڕن؟—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٥:٠٦، ١٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
براکم من IPAی خوێندنەوەی ناوەکەم بۆ نووسی. تۆ کاتێک گوێ دەگرییە خوێندنەوەی ناوێکی بیانی ئەو دەنگانەی لە زمانەکەتدا نییە بە ھەڵە دەیبیسی و ئەمە ئاساییە. جا ئەو جار ڕەنگە خوێندنەوەی من لەگەڵ ھی جنابت فەرق بکا. IPA بۆ ئەمە دانراوە و لە ھەموو شتێک زیاتر جێگای متمانەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٨، ١٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بە ئۆگستە دەیبستم، نازانم ئەم (ن) لە کوێ ھات، ئەوە لێرە [oɡystɛ̃ lwi koʃi] دیارە. | سەرچیا‏١٩:٢١، ١٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من خۆم تا ڕادەیەک شارەزای IPA ھەم. لە سەرەوە نووسیم کە نامەوێ [ɛ̃] شی کەمەوە بەڵام وا دیارە ناچارم لەسەری بنووسم. کاک سەرچیا دەڵێ من [ɛ̃] بە ئە دەبیسم. راست دەکا. لەڕاستیدا خوێندنەوەی [ɛ̃] بە ئەن نزیکە. نموونەیەک وشەی فەڕەنسی vaccinە (بە ئینگلیزی vaccine) کە ئێمە لە ڕۆژھەڵات دەڵێین ڤاکسەن نەک ڤاکسین. کە وا بوو Augustinیش دەبێتە ئۆگوستەن. بەڵام ئەمە باو نییە. کاک سەرچیا ھەروەھا وتی نازانم ئەم (ن) لە کوێ ھات. لە فەڕەنسیدا «ن»ی ئاخری وشەکە دەقرتێ بەڵام بزوێنی پێش «ن» بە رێگای لووتەوە دەوترێ. ئە بەمە لە فۆنەتیکدا دەڵێن en:Nasalization و ھێماکەشی ◌̃ لەسەر بزوێنە. بۆیە نووسراوە [ɛ̃] نەک [ɛ]. جا لە کوردیدا ئێمە وەکوو فەڕەنسی ناتوانین بزوێنەکان بە رێگای لووتەوە بڵێین. تەنیا کاتێک بزوێنەکان لە کوردیدا بە ڕێگای لووتەوە دەوترێن کە لە پێش دەنگی ن بێن. لە زمانی عەرەبی و فارسیشدا ھەر ئاوایە. بۆیە لەو زمانانەدا کە دەنگی nasalیان نییە دەنگی ن دوای وشە ناقرتێنن. ھەرکوردی و فارسی و عەرەبی وا نییە زۆر زمان ئاوان. --چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٢، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]