بەھائوڵڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بەھائوڵڵا

Shrine of Bahá'u'lláh.jpg
لەدایکبوون
میرزا حوسێنعەلی نووری

(١٨١٧-١١-١٢) ١٢ی تشرینی دووەمی ١٨١٧
مەرگ٢٩ی حوزەیرانی ١٨٩٢(١٨٩٢-06-٢٩) (٧٤  ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەمەزارگەی بەھائوڵڵا[١]
32°56′36″N 35°05′32″E / 32.94333°N 35.09222°E / 32.94333; 35.09222
نەتەوەئێرانی
ناسراوە بەدامەزرێنەری ئایینی بەھایی
پاشعەبدولبەھا
ھاوسەر
مناڵ(ەکان)


میرزا حسێنعەلی نووری (١٨١٧–١٨٩٢)(بە فارسی: میرزا حسینعلی نوری‎) ناسراو بە بەھائوڵڵابە عەرەبی: بَهاءُالله‎)، بنەغەدانەری ئایینی بەھایی بوو. پەیڕەوانی ئایینی بەھایی، بەھائوڵڵا بە نێردراوی خودا دەزانن، ئەو کەسەی کە پێشتر مووسا، نووح، ئیبراھیم، یەسووع و محەممەدی بۆ ڕێنوێنی مرۆڤ ناردووە. بەھایییەکان ئەرکی بەھائوڵڵا بە ڕزگاری مرۆڤ و بناغەدانانی شارستانییەتێکی نوێ و پێویست بۆ مرۆڤی ھاوچەرخ دەزانن. بەھایییەکان پێغەمبەران بە نواندنەوەی نووری خودا لەسەر زەوی دەزانن.[٢] بە پەیڕەوانی ئەم ئایینە دەوترێت «بەھایی».[٣] ئەوڕۆکە ژمارەی بەھایییەکانی جیھان دەوروبەری ٧ ملیۆن و ٤٠٠ھەزار کەسە.[٤]

دوای سێ ساڵ لە گولەبارانی باب، بەھائوللا بۆ ماوەی چەند مانگێک زیندانی و بەند دەکرێت.[٥] بەھائوڵڵا لەم زیندانەدا شایەتحاڵی لەسێدارەدانی زۆرێک لە ھاوڕیە بابیەکانی بوو.[٦] ئەو دەنوسێت کە لەم سیاچاڵەدا چەند جارێک دۆخی ڕوحانی تاقی کردووە و ئاگاداری پێغەمبەرایەتی خوی بووە. دوای ئازادبوونی لە زیندان مانگێک مەجالی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی ئێران بەجێبھێڵێت ،بەھائوڵڵا عێراق ھەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی ئێران و لەگەڵ خێزانەکەی و دوو برا ئێران بەجێبھێڵێت بۆ عێراق.[٧] لە سەرەتای مانگی نیسانی ١٨٥٣دا دوای گەشتێکی سەخت و تێپەڕبوون بە ناوچە شاخاوییەکان لە سەرمای زستاندا گەیشتنە بەغدا.[٨] لە بەغدا، بەھائوڵڵا بڕەبڕە بە سەرۆکی کۆمەڵگەی بەجیماوی بابی دەناسرێتەوە؛ و ئەوە دەست بە بوژانەوەی کۆمەڵگەی بە توندی سەرکوتکراو و ناتەواوی بابی دەکات. لە کارەکانیدا تێگەیشتنێکی نوێی لە ئایینی بابی بۆ بابییەکان دابین کرد. لەماوەیەکی کەمدا ژمارەی شوێنکەوتووانی زۆربوون و بەرپرسانی ئێرانی و عوسمانی بە سەرکردەی دیاری بابییەکان ناساندیان. حکوومەتی ئێران نیگەران بوو لە بوژاندنەوەی کۆمەڵگەی بابی لەژێر سێبەری بەھائوڵڵا، فشارێکی زۆری لە دەسەڵاتدارانی عوسمانی کرد بۆ دوورخستنەوەی بەھائوڵڵا و و ھاوەڵانی گەشەکردوو بۆ شوێنێکی دوورتر لەسنورەکانی ئێران دووربخەنەوە. دەسەڵاتدارانی عوسمانی ئەمەیان قەبووڵ کرد و لە ساڵی ١٨٦٣دا بەھاوعەلیان بانگ کرد بۆ ئەستەمبوڵ.

لە ٢١ی نیسانی ساڵی ١٨٦٣دا، پێش ئەوەی بچنە ئەستەمبوڵ، بەھائوڵڵا و ھاوەڵەکانی بۆ ماوەی دوازدە ڕۆژ لە باخچەی نەجیب پاشا لە قەراغ بەغدا مانەوە. ھەر لەو شوێنەدا بوو کە بەھائوڵڵا بە بەبییەکانی ئامادەی ڕاگەیاند کە ئەو نێردراوی خودایە و ھەمان بەڵێنی (ئەوەی خوا دەری دەخات) کە باب بەڵێنی ھاتنی دا. ئەم بۆنەیە لە نێو بەھائییەکان بە جەژنی ڕەزوان ناسراوە.

دوای چوار مانگ، بەھائوڵڵا و ھاوەڵەکانی گەیشتنە ئەستەمبوڵ. دوای نزیکەی سێ مانگ و نیو مانەوەیان لە ئەستەمبوڵ، دەسەڵاتدارانی عوسمانی فەرمانیان بە تاراندنی بەھائوڵڵا بۆ ئەدرنە کرد بەھەلا بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو لە ئەدرنە مایەوە. لە ماوەی مانەوەیدا لە ئەدرنە ئەو بە دەستی کرد بە ئاشکرا ڕاگەیاندنی پێغەمبەرایەتی خۆی. ئەم ڕاگەیاندنە گشتییە بە شێوەی نامە بۆ پاشا و سەرۆکی دەوڵەتەکان دەرکرا. لەوانە نامەیەک بۆ ناپۆلیۆنی سێیەم لە فەرەنسا، پاپا، ناسرەدین شای ئێران و سوڵتان عەبدولعەزیزی عوسمانی. لەو نامانەدا خۆی بە بەڵێنی ھەموو ئەو ئایینانە ناوبرد کە بۆ یەکپارچەیی مرۆڤ سەری ھەڵداوە و سەرانی دەوڵەتانی بانگھێشت کرد بۆ ئەوەی پێغەمبەرایەتی ئەو قبوڵ بکەن و ھانیان دا کە پێشبڕکێی چەک و سەپاندنی خەرجییەکانی بەسەر خەڵکدا بوەستێنن، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ئاشتی، کۆببنەوە و بە دروستکردنی ئاسایشی دەستەجەمعی بیپارێزن. ھەر لەم نامانەدا بەھائوڵڵا پشتیوانی لە دیموکراسی و سەروەری یاسا و یەکسانی بۆ ھەمووان بەبێ ڕەچاوکردنی ئایین کردووە.

لە ساڵی ١٨٦٨دا حکوومەتی عوسمانی جارێکی تر فەرمانی بە دوور خرانی بەھائوڵڵا کرد و خۆی و کۆمەڵێک لە شوێنکەوتووانی لە ٣١ی ئابی ١٨٦٨ چوونە بەندیخانەی عەکا. بۆ ماوەی دوو ساڵ بەھائوڵڵا و ھاوەڵەکانی لە قەڵایەک لە بارودۆخێکی زۆر سەخت و نەگونجاودا بەند کران و ژمارەیەک لە یارانی بەھائوڵڵا و یەکێک لە کوڕەکانی میرزا مەھدی بەھۆی نەخۆشی و سەختییەوە کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ١٨٧٠ ڕێگەیان بە بەھائوڵڵا و ھاوەڵەکانی درا کە زیندانەکە بەجێ بھێڵن، بەڵام ھێشتا بە بەندکراو ھەژمار دەکران و ڕێگەیان پێنەدرا شاری عەکا جێبھێڵن.

لە ساڵی ١٨٧٧دا، بەھائوڵڵا، ھەرچەندە ھێشتا بەندکراوە، ڕێگەی پێدرا شاری عەکا بەجێ بھێڵێت. ئەو سەرەتا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە عیمارەتێکی باکووری عەکەا بە ناوی کێڵگە نیشتەجێ بوو. پاشان لە ساڵی ١٨٧٩ ھەتا مردنی لە ساڵی ١٨٩٢ لە بەھجی نیشتەجێ بوو. لە ٢٩ی ئایاری ١٨٩٢ لە دوای تاویکی نەرم لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە بەھجی کۆچی دوایی کرد و لە زەوییەکانی عیمارەت بەھجی بەخاک سپێردرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Home · Bahá'í Pilgrimage". pilgrimage.bwc.org. Bahá’í World Centre. Retrieved 17ی کانوونی دووەمی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ موهبت سبحانی. «الوهیت و پیامبران». در آموزه‌های نظم نوین جهانی بهائی. دهلی نو، هندوستان: موسسه چاپ و انتشارات مرآت. ۴۵. ISBN 81-902662-6-8.
  3. ^ http://bahai-library.com/index.php5?file=bolhuis_bahai_statistics_2001
  4. ^ http://www.britannica.com/eb/table?tocId=9394911
  5. ^ حقایق الاخبارناصری. تاران: نشر نی. p. 119. Retrieved 10ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help) ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "BAHĀʾ-ALLĀH". iranicaonline.org. Encyclopaedia Iranica Foundation. Retrieved 10ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  7. ^ Smith, Peter (April 7, 2008). An Introduction to the Baha'i Faith. Cambridge University Press. p. 16. ISBN 978-0-521-86251-6. Retrieved 10ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)
  8. ^ Stockman, Robert H. (August 13, 2020). The Bahá'í Faith, Violence, and Non-Violence (Ebook). Cambridge University Press. p. 9. ISBN 978-1-108-63939-2. Retrieved 10ی شوباتی 2022. Check date values in: |accessdate= (help)