سەید عەلی محەممەدی باب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەید عەلی محەممەدی باب

مەزارگەی باب لە حەیفای ئیسرائیل
لەدایکبوون
سەید عەلی محەممەد شیرازی

(١٨١٩-١٠-٢٠) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٨١٩
مەرگ٩ی تەممووزی ١٨٥٠(١٨٥٠-٠٧-٠٩) (٣٠ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەمەزارگەی باب
32°48′52″N 34°59′14″E / 32.81444°N 34.98722°E / 32.81444; 34.98722
نەتەوەئێرانی
پیشەبازرگان
ناسراوە بەدامەزرێنەری ئایینی بابی

سەید عەلی محەممەد شیرازی (١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩–١٨ی تەممووزی ١٩٢٠) ناسراو بە باب، بە باوەڕی بەھایییەکان قائمی ئیسلام، پێغەمبەرێکی نوێ و دامەزرێنەری ئایینی بەیان بوو، دوای کۆتایی ھەزارەی یەکەم دوای کۆچی دوایی حەسەنی عەسکەری یازدەیەمین ئیمامی شیعە لە ٢٦٠[١] بزووتنەوەی بابی لە ئێران دامەزراند و شوێنکەوتووانی لە بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و ناوچە جیاوازەکانی ئێران ڕاکێشا.[٢][٣] خۆی بە مەھدی بەڵێندراو ناودەبرد، پێغەمبەرێکی نوێ و مزگێنی دەری ئایینیێکە، کە وابڕیارە لە دوایییەوە لەلایەن «من یُظھِرە اللە» (ئەوەی خوا دەری دەخات) دەربکەوێت و بە بەردەوامی ئاماژە بە دەرکەوتنی دەکات لە کارەکانیدا. دوای ئەو خەڵکێکی زۆر بانگەشەی ئەوەیان کرد کە «من یُظھِرە اللە» ئەوانن.[٤] بە باوەڕی بەھایییەکان، ئەو بانگکەری ئایینی بەھایییە و «من یُظھِرە اللە» میرزا حسێنعەلی نووری یە کە بە بەھائوڵڵا ناوی دەبەن. دوای شەش ساڵ لە دەستپێکردنی جووڵانەوەی بابی، سەید عەلی محەممەدی باب لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا بە فەرمانی ئەمیرکەبیر لە تەورێز گولەباران کرا. دوای باب، شوێنکەوتوانی (بابییەکان) بەسەر سێ گرووپدا دابەش بوون. ھەندێک لە بابییەکان یەحیا سوبح ئەزەلیان بە جێنشینی باب قبوڵ کرد، کە بە ئەزەلیان ناونران، ھەندێک تر کە بەھائوڵڵایان بە جێنشینی باب قبوڵ کرد و یوون بە بەھایی، گرووپی سێیەم کە بەپێی بەیان نە یەحیا سوبح ئەزەل و نە بەھائوڵڵایان قبوول نەکرد لە دوو گرووپەکەی تر وەک بلێدوان بەیانییەکان جیابوونەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Amanat, Abbas (ی ی 1989). Resurrection and Renewal: The Making of the Babi Movement in Iran, 1844-1850 (بە ئینگلیزی). Cornell University Press. pp. 153–166. ISBN 978-0-8014-2098-6. Retrieved 5ی Februaryی 2022. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ Amanat, Abbas (ی ی 2017). Iran: A Modern History (بە ئینگلیزی). Yale University Press. p. 240. ISBN 978-0-300-11254-2. Retrieved 5ی Februaryی 2022. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  3. ^ Amanat, Abbas (ی ی 1989). Resurrection and Renewal: The Making of the Babi Movement in Iran, 1844-1850 (بە ئینگلیزی). Cornell University Press. pp. 332–368. ISBN 978-0-8014-2098-6. Retrieved 5ی Februaryی 2022. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  4. ^ MacEoin, Denis (ی ی 1989). Divisions and Authority Claims in Babism (1850-1866) (بە ئینگلیزی). pp. 94–101. Retrieved 5ی Februaryی 2022. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)