ئالان واکەر
ئالان واڵکەر | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
زانیارییەکان | |||||||||||||
ناوی لەدایکبوون | ئالان ئۆلاڤ واڵکەر | ||||||||||||
ھەروەھا ناسراوە بە |
| ||||||||||||
لەدایکبووی | [١] نۆرسامپتۆن، شانشینی یەکگرتوو | ٢٤ی ئابی ١٩٩٧||||||||||||
بنەچە | بارگن، نەرویج | ||||||||||||
پیشە(کان) | |||||||||||||
ئامێرەکان | |||||||||||||
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٢-ئێستا | ||||||||||||
کۆمپانیاکان | |||||||||||||
وێبگە | alanwalker | ||||||||||||
زانیاریی یووتیووب | |||||||||||||
ساڵانی چالاکی | ۲۰۱٥–ئێستا | ||||||||||||
چەشنەکان | |||||||||||||
سەبسکڕایبەرەکان | 29.1 million (٢٦ ئاب ٢٠١٩) | ||||||||||||
سەرجەمی بینینەکان | 7.0 billion (٢٦ ئاب ٢٠١٩) | ||||||||||||
|
ئالان ئۆلاڤ واکەر (لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٩٧ لە نۆرسامپتن، شانشینی یەکگرتوو)[٢][٣] دی جەی و بەرھەمھێنەری تۆماری نەرویژییە.[٤] ناوبانگی ئالان بە زۆری بۆ تاکەگۆرانییەکەی بە ناوی «کاڵبوو» دەگەڕێتەوە کە چەندین خەڵاتی بردەوە، لەوانە، خەڵاتی ئەڵماس لە ئەڵمانیا و پۆڵەندا و خەڵاتی پلاتینیۆم لە زیاتر لە ١٠ وڵات، لەوانە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو.[٥] ئالان یەکەم ئەلبومی، بە ناوی جیھانی جیاواز، لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکردەوە. ئەو پلەی ٣٦ھەمینی وەرگرت لە پێرستی باشترین دی جەیەکانی ساڵی ٢٠١٨ی کۆواری دی جەی.[٦]
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ئالان واکەر کوڕی ھیڵد ئۆمداڵ واکەری نەرویژی و فیلیپ ئالان واکەری ئینگلیزە.[٧][٨] ئالان دوو ڕەگەزنامەی ھەیە، ھەریەک لە ڕەگەزنامەی نەرویژی و شانشینی یەکگرتوو بەھۆی ناسنامەی دایک و باوکییەوە. لە تەمەنی دوو ساڵیدا، ئەو گەشتی بەرەو بارگن،[٢] نەرویژ کرد لەگەڵ دایک و باوک و برا و خوشکەکەی.[٩] ئەو گەورەبوو لەگەڵ خوشک و براکەی، خوشکەکەی کامیلیا، لەدایکبووی شانشینی یەکگرتوو و براکەی، ئەندریاس، لەدایکبووی نەرویژ.
لەدایکبووی سەردەمی دیجیتاڵی، واکەر حەزێکی زۆری بە کۆمپیوتەر ھەبوو، کە دواتر گۆڕا بە خوولیای پڕۆگرامکردن و گرافیک دیزاین. ئالان ھیچ شارەزایێکی مۆسیقی نەبوو؛ بەڵام، ئەو دواتر خۆی فێرکرد بە سەیرکردنی فێرکاری لە یووتیووب لەبارەی بەرھەمھێنانی مۆسیقا.[١٠]
پیشە
[دەستکاری]٢٠١٢–٢٠١٥: دەستپێک، "کاڵ"، و "کاڵبوو"
[دەستکاری]لە ٢٠١٢، واکەر گوێی لە گۆرانییەک دەگرت لەلایەن دی جەی ئیتاڵی دەیڤد ویسڵ (ناسراو بە دی جەی نێس) و پەیوەندی پێوەکرد بۆ زانینی ئەوەی چۆن مۆسیقا بەرھەم دێنێت. ھونەرمەندانی وەک کەی-٣٩١ و ئاھریکس و ئاوازدانەرانی فیلمەکان وەک ھانس زیمەر و ستیڤ جابلۆنسکی ئیلھامبەخش بوون بۆی.[١١] ئەو دەستیکرد بە بەرھەمھێنانی مۆسیقا بە بەکارھێنانی کارێستگەی دەنگی دیجیتاڵی ئێف ئێڵ ستودیۆ. لە تەممووزی ٢٠١٢، بە یارمەتی و پشتگیری ھەوادارەکانی، ئەو بڕیاری ئەوەی دا پەرە بە پیشەکەی بدات و بەرە بەرە ڤیدیۆکانی بڵاوبکاتەوە لە ماڵپەڕانی یووتیووب و ساوندکڵاود. ئەو بە «دی جەی واکز» ناسراو بوو پێش ئەوەی ڕێککەوتنێکی تۆماری کرد و یەکەم تاکەگۆرانی خۆی بڵاوکردەوە لە ساڵی ٢٠١٤.
واکەر تراکی "کاڵ"ی بڵاوکردەوە لە ١٧ی ئابی ٢٠١٤.[١٢] تراکەکە سەرنجێکی زۆری بە دوای خۆیەوە ھێنا دوای ئەوەی بۆ دووەم جار بڵاوکرایەوە لەلایەن کۆمپانیای تۆمارکردنی "NoCopyrightSounds" لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەم.[١٣] واکەر گووتی کە کەی-٣٩١ و ئاھریکس ئیلھامبەخش بوون لە بەرھەمھێنانی تراکەکە و تراکەکانییان ھەڵبژێردرابوون لەلایەن کۆمپانیای تۆمارکردنەکە. تراکەکە زیاتر لە ٣٧٠ میلیۆن بینەری ھەیە لە یوتیووب،[١٤] بۆ زیاتر لە ٧٩ میلیۆن جار گوێیلێگیراوە لە سپۆتیفای[١٥] و زیاتر لە ٣٥ میلیۆن جار ستریم کراوە لە ساوندکڵاود.[١٦] دواتر، ئالان تراکی «سپێکتەر» و «ھێز» ی بڵاوکردەوە لە ٢٠١٥.
واکەر دواتر لە ڕێککەوت لەگەڵ کۆمپانیایەکانی مێر میووزیک و سۆنی میووزیک و تاکەگۆرانی «کاڵبوو» ی بڵاوکردەوە. تاکەگۆرانییەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە. تاکەگۆرانییەکە گەییشتە ژمارە یەک لە نەمسا، ئەڵمانیا، سویسڕا و سوێد و گەییشتە ژمارە یەک لە ٣٣ وڵاتان لە ئایتوونزدا. ڤیدیۆی گۆرانییەکە ٢٫٤ میلیار بینەر و ١٦ میلیۆن لایکی ھەیە لە یوتیووب،[١٧] کە دەیکاتە یەکێک لە ١٠ پڕبینەرترین ڤیدیۆکانی یوتیووب. کاڵبوو بۆ زیاتر لە ٧٨٠ میلیۆن جار گوێیلێگیراوە لە سپۆتیفای.[١٨] تاکەگۆرانییەکە دواتر ڕیمیکسی بۆ کرا لەلایەن ھونەرمەندانی وەک تیێستۆ،[١٩] داش بێرلین و ھاڕدوێل.
٢٠١٦: «گۆرانیم بۆ بڵێ تا دەخەوم» و «تەنیا»
[دەستکاری]واکەر وازی لە قوتابخانەی ئامادەیی ھێنا بۆ پەرەپێدانی پیشە مۆسیقییەکەی.[٢٠] لە ٢٧ی شوبات، واکەر بە شێوەی ڵایڤ دەرکەوت لە یارییەکانی وینتەر ئێکس لە ئۆسلۆ کە توانی ١٥ تراک بڵێتەوە، لەوانە «کاڵبوو» لەگەڵ گۆرانیبێژ ئیسێلین سۆلھێیم.[٢١][٢٢] لە ئازار، واکەر ٣٠ بۆ ٤٠ گۆرانی بەرھەمھێنابوو لە کۆی گشتیدا، بەڵام «کاڵبوو» یەکەم تاکەگۆرانی بوو کە لەگەڵ بەرھەمھێنەری تۆماری سۆنی میووزیک سویدن، و یەکەم تاکەگۆرانی ئەو بوو کە سەرکەوتنێکی جیھانی بەدەستھێنا.[١٧] لە ٧ی نیسان، واکەر دەستی بە کارکردن کرد لەگەڵ گۆرانیبێژی سویدی زارا لارسن لە ئاھەنگی خەڵاتانی ئێکۆ لە ئەڵمانیا. پێکەوە گۆرانی یەکترییان گووتەوە، «کاڵبوو» و «ھەرگیز لە بیرت ناکەم».[٢٣] ٤ ھەفتە پێش ئەوە، واکەر پلەی یەکەمی ھێنا لە خەڵاتی ئێن ئار جەی لە نێوان ٣٠ ھونەرمەنددا. خەڵاتەکە لەلایەن یەک ھونەرمەندی دەرویژی دیکە بردراوەتەوە، کایگۆ.[٢٤]
تاکەگۆرانی «گۆرانیم بۆ بڵێ تا دەخەوم» بە بەشداری گۆرانیبێژ ئیسێلین سۆلھێیم، ھەمان گۆرانیبێژی «کاڵبوو»، لە ٣ی حوزەیران بڵاوکرایەوە. تاکەگۆرانییەکە پلەی یەکەمی ھێنا لە ٧ وڵات لە ئایتوونز. ڤیدیۆی تاکەگۆرانییەکە زیاتر لە ٤٠٠ میلیۆن بینەری ھەیە لە یوتیووب،[٢٥] و بۆ زیاتر لە ١٧٠ میلیۆن جار گوێێلێگیراوە لە سپۆتیفای.[٢٦]
تاکەگۆرانی «تەنیا» بە بەشداری گۆرانیبێژی سوێدی نوونی باو لە ٢ی کانوونی یەکەم بڵاوکرایەوە.[٢٧] ڤیدیۆی مۆسیقی گۆرانییەکە زیاتر لە ٧٤٠ میلیۆن جار بینراوە لە یوتیووب،[٢٨] و تراکەکە بۆ زیاتر لە ٢١٠ میلیۆن جار گوێێلێگیراوە لە سپۆتیفای.[٢٩] گۆرانییەکە وەک "کۆتا بەشێ سێینەی "کاڵبوو"، "گۆرانیم بۆ بڵێ تا دەخەوم"، "تەنیاً وەسف کرا لەلایەن گونار گریڤ، یاریدەدەری واکەر و ھاو نووسەری گۆرانییەکە.[٣٠]
لە ٢١ بۆ ٢٢ کانوونی یەکەم، واکەر سەرپەرشتی کۆنسێرتێکی کرد بە ناوی «ئالان واکەر بەرەو ماڵەوە دەڕوات» لە شاری بارگن. ئەو توانی ١٦ گۆرانی و تراک پێشکەش بکات بە بەشداری ئەنجلینا جۆردن، ماریەس ساموێڵسن، ئەلێکسابدرا رۆتان، یوسف وۆڵد ماریام و تۆڤ سترایک.[٣١][٣٢] گۆرانیەکە ڕەسمییانە بە شێوەیەکی ڵایڤ بەردەست بوو لە یوتیووب.[٣٣] ئەو چەندین تراکی بڵاونەکراوی پێشکەش کرد وەک «گۆرانیم بۆ بڵێ تا دەخەوم»، وە ھەروەھا «ئاسمان» و «بەرەو ماڵەوە». ئەو تراکی «دە سپێکتەر» یشی پێشکەش کرد.
لە ٢٣ی کانوونی یەکەم، واکەر ڤیدیۆی مۆسیقی تاکەگۆرانی «ڕووتین» ی بڵاوکردەوە کە لە کۆنسێرتەکە پێشکەشی کرد لە بارگن. تراکەکە درووستکرا بە بەشداری دەیڤس ویسڵ. ڤیدیۆ مۆسیقییەکە ٣٠ میلیۆن بینەری ھەیە لە یوتیووب[٣٤] و بۆ زیاتر ٢٣ میلیۆن جار گوێێلێگیراوە لە سپۆتیفای.[٣٥]
٢٠١٧: «ماندوو»، «دە سپێکتەر»، و «ھەموو بەر خوارەوە کەوتن»
[دەستکاری]لە دەستپێکی ٢٠١٧، کەناڵی یوتیووبی واکەر گەییشتە بەرزترین ژمارەی سەبسکرایبەرس لە نەرویژ، بەوەی ٤٫٥ میلیۆن سەبسکرایبەرسی بڕی. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٧، کەناڵەکەی گەییشت بە ٣٫٤ میلیار بینەر، زۆرترین لە ھەر یوتیووبەرێکی نەرویژی.[٣٦][٢]
لە ٧ی نیسان، واکەر گۆرانی «ئیگنایت» ی بە شێوەی ئامێری مۆسیقی بڵاوکردەوە بە بەشداری بەرھەمھێنەری مۆسیقی و گۆرانینووس کەی-٣٩١.
لە ١٩ی ئایار، واکەر یەکەم گۆرانی بڵاوکردەوە لەگەڵ گۆرانیبێژێکی نێر، گاڤین جەیمسی گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی ئێرلەندی بە ناوی «ماندوو». واکەر گووتی کە گۆرانییەکە «ڕەھەندێکی نوێ درووستدەکات» بۆ بەرھەمەکانی. ڤیدیۆی مۆسیقی گۆرانییەکە زیاتر لە ١٠٢ میلیۆن ڤیوی ھەیە لە یوتیووب.[٣٧]
لە ١٥ی ئەیلوول، تاکەگۆرانی «دە سپێکتەر» ی بڵاوکردەوە. ڤیدیۆی مۆسیقی گۆرانییەکە دیمەنی کۆنسێرت و گرووپێک لە دانسەر لە خۆ دەگرێت کە جلووبەرگی سپی و سەرپارێزێکی ڕەشییان پۆشیوە. ڤیدیۆکە لە ئێستادا ٥٦٠ میلیۆن بینەری ھەیە.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، واکەر گۆرانی «ھەموو بەر خوارەوە کەوتن» ی بڵاوکردەوە بە بەشداری گۆرانیبێژی ئەمریکی نۆوا سایرس و دی جەی بەڕیتانی و بەرھەمھێنەری تۆماری نیکۆڵاس گەیڵ ناسراو بە دیجیتاڵ فارم ئەنیمەڵس. ڤیدیۆی مۆسیقی گۆرانییەکە زیاتر لە ١٦٤ میلیۆن بینەری ھەیە لە یوتیووب.[٣٨][٣٩]
٢٠١٨: جیھانی جیاواز
[دەستکاری]لە کاتی فیستیڤاڵی ئەڵترا میووزیک، واکەر گۆرانی "Slow Lane" گووتەوە لەگەڵ دی جەی ھۆڵەندی ئارمین ڤان بورین لەسەر ستەیج.[٤٠] ھەرچەندە ڕیکۆردەکە لە ناو ئەلبوومەکە نەبوو، و لە ئازاری ٢٠١٩وە، ھێشتا ماوییەتی بڵاوبکرێتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Litleskare، Tord (٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «Feirer bursdagen i hjembyen med massivt show». gaffa.no (بە نۆروێژی). GAFFA. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب NRK. «Norges nye stjerne Alan Walker om suksessen: – Magisk». NRK (بە نۆروێژی). لە 2017-06-24 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Haugesunds Avis - Alan Walker feirer 20-årsdagen sin i Kopervik» (بە نۆروێژی). www.h-avis.no. لە ٣ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker | Biography & History | AllMusic». AllMusic. لە ٥ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Brittany Innes (٣٠ی ئازاری ٢٠١٧). «Alan Walker's Faded Just Reached One Billion YouTube Views». EDM Sauce. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Poll 2017: Alan Walker». DJMag.com (بە ئینگلیزی). لە 2017-10-22 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Spellemannprisen 2016, Årets låt - Faded». NRK. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker: Unmasked (Episode 3)». Alan Walker on YouTube. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker droppar maska». NRK. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.
- ^ «Alan Walker - Q&A #1». YouTube. ١٢ی ئابی ٢٠١٦.
- ^ Alan Walker (10 February 2016)، Alan Walker - Interview No. 1 (Behind The Scenes)، لە 2 February 2017 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Alan Walker (17 August 2014)، Alan Walker - Fade، لە 6 February 2017 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ NoCopyrightSounds (19 November 2014)، Alan Walker - Fade [NCS Release]، لە 6 February 2017 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Alan Walker - Fade». YouTube. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Fade - Alan Walker». Spotify. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker - Fade [NCS Release]». SoundCloud. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Alan Walker - Faded». YouTube. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Faded - Alan Walker». Spotify. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker: From Bedroom Producer to Official Sia Remixer». Billboard. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «EXCLUSIVE: Interview with 'Faded' hit maker Alan Walker». لە 18 January 2017 ھێنراوە – via CelebMix.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «DJ Alan Walker celebrates X Games Oslo». X Games. ESPN. 1 March 2016. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 13 March 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Alan Walker @ X Games Oslo 2016 - Live Tracklist». ٢ی نیسانی ٢٠١٦.
- ^ «Big in Germany: Se Alan Walker feat. Zara Larsson på tyske Grammy's». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Se Zara Larsson gjøre Alan Walkers Faded» [See Zara Larsson do Alan Walker's Faded]. NRJ.no (بە Norwegian). ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Alan Walker - Sing Me to Sleep». YouTube. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Sing Me To Sleep - Alan Walker». Spotify. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Se Alan Walkers Ulriken-video her. Nå skal den ut til hele verden». Bergens Tidende. bt.no. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Alan Walker - Alone». YouTube.
- ^ «Alone - Alan Walker». Spotify. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker - The Making of Alone (Behind The Scenes)». YouTube. Alan Walker.
- ^ Alan Walker (١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «Alan Walker - Alone (Live Performance)» – via YouTube.
- ^ «Alan Walker is Heading Home Bergen, Norway 2016 - Live Tracklist». ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦.
- ^ «Alan Walker is Heading Home». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Alan Walker (23 December 2016)، Alan Walker x David Whistle - Routine، لە 3 February 2017 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Routine - Alan Walker». Spotify. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Toppliste for norske Youtubere – Nordic Screens». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker ft. Gavin James - Tired». YouTube. ١٩ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker Brings the Feel-Good Vibes With Noah Cyrus & Digital Farm Animals on 'All Falls Down'». Billboard. Tatiana Cirisano. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker - All Falls Down (feat. Noah Cyrus with Digital Farm Animals)». YouTube. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Alan Walker & Armin van Buuren - Slow Lane». YouTube. ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئالان واکەر تێدایە. |