کاڵبوو (گۆرانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاڵبوو تاکەگۆرانییەکە لەلایەن دی جەی و بەرھەمھێنەری تۆماری نەرویژی ئالان واکەر. کاری دەنگی لەلایەن گۆرانیبێژ ئیسێلین سۆلھێیم کرابوو. ڕیکەوتی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکە دواخرا لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بۆ ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. گۆرانییەکە سەرکەوتوو بوو، گۆرانییەکە پلەی ١٠ھەمی ھێنا لە زۆر لە ڕیزبەندی باشترین گۆرانییەکانی وڵاتان و پلەی یەکەمی بەدەستھێنا لە زیاتر لە ١٠وڵات. گۆرانییەکە لە ئێستادا ١٨ھەم زۆر بینراوترین ڤیدیۆیە لە یوتیووب بەوەی ٢٫٥ میلیار بینەر، ١٧ میلیۆن لایک و ٤٧٣ ھەزار دیسلایکی ھەیە. گۆرانییەکە بۆ زیاتر لە ١ میلیار جار ستریمکراوە لە سپۆتیفای کە دەیکات بە ٢٨ھەمین زۆرترین گۆرانی ستریمکراو لە ڕیزبەندی زۆرترین ستریمەکانی سپۆتیفای.

واکەر گۆرانی «کاڵبوو» ی بە شێوەی ڵایڤ پێشکەشکرد لەگەڵ ئیسێلین سۆلھێیم لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٦ لە ئاھەنگی ساڵانەی ئێکس گەیمس لە ئۆسلۆ.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "DJ Alan Walker celebrates X Games Oslo" (Contains video). X Games. ESPN. 2016-03-01. Retrieved 2016-03-13. ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.