ئالان واکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالان واڵکەر
واکەر لە ٢٠١٦
واکەر لە ٢٠١٦
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونئالان ئۆلاڤ واڵکەر
ھەروەھا ناسراوە بە
  • دی جەی واکز
  • واکز
لەدایکبووی (١٩٩٧-٠٨-٢٤) ٢٤ی ئابی ١٩٩٧ (تەمەن ٢٦ ساڵ)[١]
نۆرسامپتۆن، شانشینی یەکگرتوو
بنەچەبارگن، نەرویج
پیشە(کان)
ئامێرەکان
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٢-ئێستا
کۆمپانیاکان
وێبگەalanwalker.no
زانیاریی یووتیووب
ساڵانی چالاکی۲۰۱٥–ئێستا
چەشن
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان29.1 million
(٢٦ ئاب ٢٠١٩)
کۆی گشتیی ڤیوەکان7.0 billion
(٢٦ ئاب ٢٠١٩)
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠١٦
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠١٦
١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠١٧

ئالان ئۆلاڤ واکەر (لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٩٧ لە نۆرسامپتن، شانشینی یەکگرتوو)[٢][٣] دی جەی و بەرھەمھێنەری تۆماری نەرویژییە.[٤] ناوبانگی ئالان بە زۆری بۆ تاکەگۆرانییەکەی بە ناوی «کاڵبوو» دەگەڕێتەوە کە چەندین خەڵاتی بردەوە، لەوانە، خەڵاتی ئەڵماس لە ئەڵمانیا و پۆڵەندا و خەڵاتی پلاتینیۆم لە زیاتر لە ١٠ وڵات، لەوانە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو.[٥] ئالان یەکەم ئەلبومی، بە ناوی جیھانی جیاواز، لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکردەوە. ئەو پلەی ٣٦ھەمینی وەرگرت لە پێرستی باشترین دی جەیەکانی ساڵی ٢٠١٨ی کۆواری دی جەی.[٦]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

ئالان واکەر کوڕی ھیڵد ئۆمداڵ واکەری نەرویژی و فیلیپ ئالان واکەری ئینگلیزە.[٧][٨] ئالان دوو ڕەگەزنامەی ھەیە، ھەریەک لە ڕەگەزنامەی نەرویژی و شانشینی یەکگرتوو بەھۆی ناسنامەی دایک و باوکییەوە. لە تەمەنی دوو ساڵیدا، ئەو گەشتی بەرەو بارگن،[٢] نەرویژ کرد لەگەڵ دایک و باوک و برا و خوشکەکەی.[٩] ئەو گەورەبوو لەگەڵ خوشک و براکەی، خوشکەکەی کامیلیا، لەدایکبووی شانشینی یەکگرتوو و براکەی، ئەندریاس، لەدایکبووی نەرویژ.

لەدایکبووی سەردەمی دیجیتاڵی، واکەر حەزێکی زۆری بە کۆمپیوتەر ھەبوو، کە دواتر گۆڕا بە خوولیای پڕۆگرامکردن و گرافیک دیزاین. ئالان ھیچ شارەزایێکی مۆسیقی نەبوو؛ بەڵام، ئەو دواتر خۆی فێرکرد بە سەیرکردنی فێرکاری لە یووتیووب لەبارەی بەرھەمھێنانی مۆسیقا.[١٠]

پیشە[دەستکاری]

٢٠١٢–٢٠١٥: دەستپێک، "کاڵ"، و "کاڵبوو"[دەستکاری]

لە ٢٠١٢، واکەر گوێی لە گۆرانییەک دەگرت لەلایەن دی جەی ئیتاڵی دەیڤد ویسڵ (ناسراو بە دی جەی نێس) و پەیوەندی پێوەکرد بۆ زانینی ئەوەی چۆن مۆسیقا بەرھەم دێنێت. ھونەرمەندانی وەک کەی-٣٩١ و ئاھریکس و ئاوازدانەرانی فیلمەکان وەک ھانس زیمەر و ستیڤ جابلۆنسکی ئیلھامبەخش بوون بۆی.[١١] ئەو دەستیکرد بە بەرھەمھێنانی مۆسیقا بە بەکارھێنانی کارێستگەی دەنگی دیجیتاڵی ئێف ئێڵ ستودیۆ. لە تەممووزی ٢٠١٢، بە یارمەتی و پشتگیری ھەوادارەکانی، ئەو بڕیاری ئەوەی دا پەرە بە پیشەکەی بدات و بەرە بەرە ڤیدیۆکانی بڵاوبکاتەوە لە ماڵپەڕانی یووتیووب و ساوندکڵاود. ئەو بە «دی جەی واکز» ناسراو بوو پێش ئەوەی ڕێککەوتنێکی تۆماری کرد و یەکەم تاکەگۆرانی خۆی بڵاوکردەوە لە ساڵی ٢٠١٤.

واکەر تراکی "کاڵ"ی بڵاوکردەوە لە ١٧ی ئابی ٢٠١٤.[١٢] تراکەکە سەرنجێکی زۆری بە دوای خۆیەوە ھێنا دوای ئەوەی بۆ دووەم جار بڵاوکرایەوە لەلایەن کۆمپانیای تۆمارکردنی "NoCopyrightSounds" لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەم.[١٣] واکەر گووتی کە کەی-٣٩١ و ئاھریکس ئیلھامبەخش بوون لە بەرھەمھێنانی تراکەکە و تراکەکانییان ھەڵبژێردرابوون لەلایەن کۆمپانیای تۆمارکردنەکە. تراکەکە زیاتر لە ٣٧٠ میلیۆن بینەری ھەیە لە یوتیووب،[١٤] بۆ زیاتر لە ٧٩ میلیۆن جار گوێیلێگیراوە لە سپۆتیفای[١٥] و زیاتر لە ٣٥ میلیۆن جار ستریم کراوە لە ساوندکڵاود.[١٦] دواتر، ئالان تراکی «سپێکتەر» و «ھێز» ی بڵاوکردەوە لە ٢٠١٥.

واکەر دواتر لە ڕێککەوت لەگەڵ کۆمپانیایەکانی مێر میووزیک و سۆنی میووزیک و تاکەگۆرانی «کاڵبوو» ی بڵاوکردەوە. تاکەگۆرانییەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە. تاکەگۆرانییەکە گەییشتە ژمارە یەک لە نەمسا، ئەڵمانیا، سویسڕا و سوێد و گەییشتە ژمارە یەک لە ٣٣ وڵاتان لە ئایتوونزدا. ڤیدیۆی گۆرانییەکە ٢٫٤ میلیار بینەر و ١٦ میلیۆن لایکی ھەیە لە یوتیووب،[١٧] کە دەیکاتە یەکێک لە ١٠ پڕبینەرترین ڤیدیۆکانی یوتیووب. کاڵبوو بۆ زیاتر لە ٧٨٠ میلیۆن جار گوێیلێگیراوە لە سپۆتیفای.[١٨] تاکەگۆرانییەکە دواتر ڕیمیکسی بۆ کرا لەلایەن ھونەرمەندانی وەک تیێستۆ،[١٩] داش بێرلین و ھاڕدوێل.

٢٠١٦: «گۆرانیم بۆ بڵێ تا دەخەوم» و «تەنیا»[دەستکاری]

واکەر وازی لە قوتابخانەی ئامادەیی ھێنا بۆ پەرەپێدانی پیشە مۆسیقییەکەی.[٢٠] لە ٢٧ی شوبات، واکەر بە شێوەی ڵایڤ دەرکەوت لە یارییەکانی وینتەر ئێکس لە ئۆسلۆ کە توانی ١٥ تراک بڵێتەوە، لەوانە «کاڵبوو» لەگەڵ گۆرانیبێژ ئیسێلین سۆلھێیم.[٢١][٢٢] لە ئازار، واکەر ٣٠ بۆ ٤٠ گۆرانی بەرھەمھێنابوو لە کۆی گشتیدا، بەڵام «کاڵبوو» یەکەم تاکەگۆرانی بوو کە لەگەڵ بەرھەمھێنەری تۆماری سۆنی میووزیک سویدن، و یەکەم تاکەگۆرانی ئەو بوو کە سەرکەوتنێکی جیھانی بەدەستھێنا.[١٧] لە ٧ی نیسان، واکەر دەستی بە کارکردن کرد لەگەڵ گۆرانیبێژی سویدی زارا لارسن لە ئاھەنگی خەڵاتانی ئێکۆ لە ئەڵمانیا. پێکەوە گۆرانی یەکترییان گووتەوە، «کاڵبوو» و «ھەرگیز لە بیرت ناکەم».[٢٣] ٤ ھەفتە پێش ئەوە، واکەر پلەی یەکەمی ھێنا لە خەڵاتی ئێن ئار جەی لە نێوان ٣٠ ھونەرمەنددا. خەڵاتەکە لەلایەن یەک ھونەرمەندی دەرویژی دیکە بردراوەتەوە، کایگۆ.[٢٤]

تاکەگۆرانی «گۆرانیم بۆ بڵێ تا دەخەوم» بە بەشداری گۆرانیبێژ ئیسێلین سۆلھێیم، ھەمان گۆرانیبێژی «کاڵبوو»، لە ٣ی حوزەیران بڵاوکرایەوە. تاکەگۆرانییەکە پلەی یەکەمی ھێنا لە ٧ وڵات لە ئایتوونز. ڤیدیۆی تاکەگۆرانییەکە زیاتر لە ٤٠٠ میلیۆن بینەری ھەیە لە یوتیووب،[٢٥] و بۆ زیاتر لە ١٧٠ میلیۆن جار گوێێلێگیراوە لە سپۆتیفای.[٢٦]

واکەر لە فیستیڤاڵی مۆسیقی ساڵانەی «ستاڤێرنفێستیڤالێن» لە نەرویژ، ٢٠١٦.

تاکەگۆرانی «تەنیا» بە بەشداری گۆرانیبێژی سوێدی نوونی باو لە ٢ی کانوونی یەکەم بڵاوکرایەوە.[٢٧] ڤیدیۆی مۆسیقی گۆرانییەکە زیاتر لە ٧٤٠ میلیۆن جار بینراوە لە یوتیووب،[٢٨] و تراکەکە بۆ زیاتر لە ٢١٠ میلیۆن جار گوێێلێگیراوە لە سپۆتیفای.[٢٩] گۆرانییەکە وەک "کۆتا بەشێ سێینەی "کاڵبوو"، "گۆرانیم بۆ بڵێ تا دەخەوم"، "تەنیاً وەسف کرا لەلایەن گونار گریڤ، یاریدەدەری واکەر و ھاو نووسەری گۆرانییەکە.[٣٠]

لە ٢١ بۆ ٢٢ کانوونی یەکەم، واکەر سەرپەرشتی کۆنسێرتێکی کرد بە ناوی «ئالان واکەر بەرەو ماڵەوە دەڕوات» لە شاری بارگن. ئەو توانی ١٦ گۆرانی و تراک پێشکەش بکات بە بەشداری ئەنجلینا جۆردن، ماریەس ساموێڵسن، ئەلێکسابدرا رۆتان، یوسف وۆڵد ماریام و تۆڤ سترایک.[٣١][٣٢] گۆرانیەکە ڕەسمییانە بە شێوەیەکی ڵایڤ بەردەست بوو لە یوتیووب.[٣٣] ئەو چەندین تراکی بڵاونەکراوی پێشکەش کرد وەک «گۆرانیم بۆ بڵێ تا دەخەوم»، وە ھەروەھا «ئاسمان» و «بەرەو ماڵەوە». ئەو تراکی «دە سپێکتەر» یشی پێشکەش کرد.

لە ٢٣ی کانوونی یەکەم، واکەر ڤیدیۆی مۆسیقی تاکەگۆرانی «ڕووتین» ی بڵاوکردەوە کە لە کۆنسێرتەکە پێشکەشی کرد لە بارگن. تراکەکە درووستکرا بە بەشداری دەیڤس ویسڵ. ڤیدیۆ مۆسیقییەکە ٣٠ میلیۆن بینەری ھەیە لە یوتیووب[٣٤] و بۆ زیاتر ٢٣ میلیۆن جار گوێێلێگیراوە لە سپۆتیفای.[٣٥]

٢٠١٧: «ماندوو»، «دە سپێکتەر»، و «ھەموو بەر خوارەوە کەوتن»[دەستکاری]

لە دەستپێکی ٢٠١٧، کەناڵی یوتیووبی واکەر گەییشتە بەرزترین ژمارەی سەبسکرایبەرس لە نەرویژ، بەوەی ٤٫٥ میلیۆن سەبسکرایبەرسی بڕی. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٧، کەناڵەکەی گەییشت بە ٣٫٤ میلیار بینەر، زۆرترین لە ھەر یوتیووبەرێکی نەرویژی.[٣٦][٢]

لە ٧ی نیسان، واکەر گۆرانی «ئیگنایت» ی بە شێوەی ئامێری مۆسیقی بڵاوکردەوە بە بەشداری بەرھەمھێنەری مۆسیقی و گۆرانینووس کەی-٣٩١.

لە ١٩ی ئایار، واکەر یەکەم گۆرانی بڵاوکردەوە لەگەڵ گۆرانیبێژێکی نێر، گاڤین جەیمسی گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی ئێرلەندی بە ناوی «ماندوو». واکەر گووتی کە گۆرانییەکە «ڕەھەندێکی نوێ درووستدەکات» بۆ بەرھەمەکانی. ڤیدیۆی مۆسیقی گۆرانییەکە زیاتر لە ١٠٢ میلیۆن ڤیوی ھەیە لە یوتیووب.[٣٧]

لە ١٥ی ئەیلوول، تاکەگۆرانی «دە سپێکتەر» ی بڵاوکردەوە. ڤیدیۆی مۆسیقی گۆرانییەکە دیمەنی کۆنسێرت و گرووپێک لە دانسەر لە خۆ دەگرێت کە جلووبەرگی سپی و سەرپارێزێکی ڕەشییان پۆشیوە. ڤیدیۆکە لە ئێستادا ٥٦٠ میلیۆن بینەری ھەیە.

لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، واکەر گۆرانی «ھەموو بەر خوارەوە کەوتن» ی بڵاوکردەوە بە بەشداری گۆرانیبێژی ئەمریکی نۆوا سایرس و دی جەی بەڕیتانی و بەرھەمھێنەری تۆماری نیکۆڵاس گەیڵ ناسراو بە دیجیتاڵ فارم ئەنیمەڵس. ڤیدیۆی مۆسیقی گۆرانییەکە زیاتر لە ١٦٤ میلیۆن بینەری ھەیە لە یوتیووب.[٣٨][٣٩]

٢٠١٨: جیھانی جیاواز[دەستکاری]

لە کاتی فیستیڤاڵی ئەڵترا میووزیک، واکەر گۆرانی "Slow Lane" گووتەوە لەگەڵ دی جەی ھۆڵەندی ئارمین ڤان بورین لەسەر ستەیج.[٤٠] ھەرچەندە ڕیکۆردەکە لە ناو ئەلبوومەکە نەبوو، و لە ئازاری ٢٠١٩وە، ھێشتا ماوییەتی بڵاوبکرێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Litleskare, Tord (8 December 2017). "Feirer bursdagen i hjembyen med massivt show". gaffa.no (بە نەرویجی). GAFFA. Retrieved 10 October 2018. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب NRK. "Norges nye stjerne Alan Walker om suksessen: – Magisk". NRK (بە نەرویجی). Retrieved 2017-06-24.
  3. ^ "Haugesunds Avis - Alan Walker feirer 20-årsdagen sin i Kopervik" (بە نەرویجی). www.h-avis.no. Retrieved 2017-08-03.
  4. ^ "Alan Walker | Biography & History | AllMusic". AllMusic. Retrieved 2017-08-05.
  5. ^ Brittany Innes (2017-03-30). "Alan Walker's Faded Just Reached One Billion YouTube Views". EDM Sauce. Retrieved 2017-06-06.
  6. ^ "Poll 2017: Alan Walker". DJMag.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-10-22.
  7. ^ "Spellemannprisen 2016, Årets låt - Faded". NRK. Retrieved 28 February 2018.
  8. ^ "Alan Walker: Unmasked (Episode 3)". Alan Walker on YouTube. Retrieved 28 February 2018.
  9. ^ "Alan Walker droppar maska". NRK. 9 November 2016.
  10. ^ "Alan Walker - Q&A #1". YouTube. 12 August 2016.
  11. ^ Alan Walker (10 February 2016), Alan Walker - Interview No. 1 (Behind The Scenes), retrieved 2 February 2017
  12. ^ Alan Walker (17 August 2014), Alan Walker - Fade, retrieved 6 February 2017
  13. ^ NoCopyrightSounds (19 November 2014), Alan Walker - Fade [NCS Release], retrieved 6 February 2017
  14. ^ "Alan Walker - Fade". YouTube. Retrieved 12 July 2017.
  15. ^ "Fade - Alan Walker". Spotify. Retrieved 1 January 2018.
  16. ^ "Alan Walker - Fade [NCS Release]". SoundCloud. Retrieved 17 January 2017.
  17. ^ ئ ا "Alan Walker - Faded". YouTube. Retrieved 29 March 2017.
  18. ^ "Faded - Alan Walker". Spotify. Retrieved 10 December 2016.
  19. ^ "Alan Walker: From Bedroom Producer to Official Sia Remixer". Billboard. Retrieved 10 December 2016.
  20. ^ "EXCLUSIVE: Interview with 'Faded' hit maker Alan Walker". Retrieved 18 January 2017 – via CelebMix.
  21. ^ "DJ Alan Walker celebrates X Games Oslo". X Games. ESPN. 1 March 2016. Retrieved 13 March 2016. ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ "Alan Walker @ X Games Oslo 2016 - Live Tracklist". 2 April 2016.
  23. ^ "Big in Germany: Se Alan Walker feat. Zara Larsson på tyske Grammy's". Archived from the original on 11ی Octoberی 2017. Retrieved 20ی Novemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ "Se Zara Larsson gjøre Alan Walkers Faded" [See Zara Larsson do Alan Walker's Faded]. NRJ.no (بە نەرویجی). 4 November 2016. Archived from the original on 10ی Mayی 2019. Retrieved 20ی Novemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  25. ^ "Alan Walker - Sing Me to Sleep". YouTube. Retrieved 17 January 2017.
  26. ^ "Sing Me To Sleep - Alan Walker". Spotify. Retrieved 10 December 2016.
  27. ^ "Se Alan Walkers Ulriken-video her. Nå skal den ut til hele verden". Bergens Tidende. bt.no. 2 December 2016. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "Alan Walker - Alone". YouTube.
  29. ^ "Alone - Alan Walker". Spotify. Retrieved 17 January 2017.
  30. ^ "Alan Walker - The Making of Alone (Behind The Scenes)". YouTube. Alan Walker.
  31. ^ Alan Walker (11 January 2017). "Alan Walker - Alone (Live Performance)" – via YouTube.
  32. ^ "Alan Walker is Heading Home Bergen, Norway 2016 - Live Tracklist". 22 December 2016.
  33. ^ "Alan Walker is Heading Home". Archived from the original on 23 December 2016. Retrieved 22 December 2016. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ Alan Walker (23 December 2016), Alan Walker x David Whistle - Routine, retrieved 3 February 2017
  35. ^ "Routine - Alan Walker". Spotify. Retrieved 3 February 2017.
  36. ^ "Toppliste for norske Youtubere – Nordic Screens". Archived from the original on 13 January 2017. Retrieved 12 January 2017. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ "Alan Walker ft. Gavin James - Tired". YouTube. 19 May 2017. Retrieved 28 June 2017.
  38. ^ "Alan Walker Brings the Feel-Good Vibes With Noah Cyrus & Digital Farm Animals on 'All Falls Down'". Billboard. Tatiana Cirisano. Retrieved 27 October 2017.
  39. ^ "Alan Walker - All Falls Down (feat. Noah Cyrus with Digital Farm Animals)". YouTube. 27 October 2017. Retrieved 15 September 2018.
  40. ^ "Alan Walker & Armin van Buuren - Slow Lane". YouTube. 30 March 2018.