لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سۆنی میووزیک یان سۆنی بۆ تۆماری مۆسیقا (بە ئینگلیزی: Sony Music Entertainment) دووەم گەورەترین ھاوبەشگای جیھانە بۆ تۆماری دەنگی کە لەلایەن ھاوبەشگای سۆنی ژاپۆنی، لقی ئەمریکی سەرپەرشتی دەکرێت. ئەم ھاوبەشگایە لە ئەمەریکا لە ساڵی ١٩٢٩ بە ناوی ھاوبەشگای تۆماری ئەمریکی دوای تێکەڵکردنی کۆمەڵێک ھاوبەشگای بچووکی بواری تۆمارکردن دروستکرا.[١] لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٨٧ ئەم نازناوەی وەرگرت بەرامبەر دوو میلیارد دۆلاری ئەمریکی لەلایەن ھاوبەشگای سی-بی-سی کە پێشتر ناوی تۆمارگای کۆلۆمبیا بوو.[٢]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
 |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سۆنی میووزیک تێدایە. |