کارێستگەی دەنگی دیجیتاڵی

کارێستگەی دەنگی دیجیتاڵی (بە ئینگلیزی: Digital audio workstation — کورتکراوەکەی: DAW) ئامێرێکی ئەلیکترۆنی یاخود ئەپلیکەیشنێکی نەرمامێرە کە بۆ تۆمارکردن، دەستکاریکردن و بەرھەمھێنانی پەڕگەی دەنگیی وەک مۆسیقا، دەنگ و گۆرانیبێژی بەکاردێت. دۆوەکان بە چەندین شێوەی جیاواز بەردەستن، ھەر لە نەرمامێرەوە کە بۆ لاپتۆپ و دێسکتۆپ و مۆبایل دروستکراون بۆ ئامێری گەورە کە بە کۆمپیوتەرێکی ناوەندییەوە بەڕێوە دەبرێت (زۆرجار لە ستودیۆکان ھەن).
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Digital audio workstation»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی ئازاری ٢٠١٨.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |