ئاشوورییەکان
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئاشوورییەکان نەتەوەیەکن کە خاوەنی زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیانن و لە مێژەوە لە کوردستاندا و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین. لە سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆریان کۆچیان کردووە بۆ قەوقاز و وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا ئێستا زۆریان لە نەينەوا وھەولێر ودھۆك دەژین. وشەی ئاشوور لەناوی خواوەندە سەرەکییەکانەوە وەرگیراوە و یەکەم پێتەختیشیان ھەر بەوە، ناو نراوە. لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە (ھەزارەی سێھەمی پێش زایین) لەبەرابەری بنەماڵە بەھێزەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و سۆبارییەکان و خۆرییەکان لە کوردستان و حیسییەکان لە ئەنادۆڵ کەمیان ھێنا و نەیانتوانی فەرمانڕەوایی خۆیان بچەسپێنن. بەڵام لە ھەزارەی دووھەمەوە بووژانەوە و وەک گەلێکی بەھێز و بەئەزموون لە ڕووی جەنگ و داگیرکاری و داھێنانەوە دەرکەوتن و لە ڕووی شارستانییەتیشەوە بەرەو پێش چوون.
فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکان[دەستکاری]
سەردەمی فەرمانڕەوایی ئاشوورییکان دەکرێ بەسێ بەشەوە:
- سەردەمی ئاشووری کۆن (٣٠٠٠–١٥٠٠ پێش زایین).
- سەردەمی ئاشووری ناوەند (١٣٥٠ تا سەرەتای سەدەی نۆیەمی پێش زایین).
- سەردەمی ئاشووری نوێ سەرەتای سەدەی نۆیەم تا ڕووخاندنی دەوڵەتی ئاشووری بەدەستی ھاوپەیمانێتی میدی_کلدانی (٦١٢ پێش زایین).
چەند پاشایەکی بەھێزی ئاشوورییەکان[دەستکاری]
- شەمشی ئەدەدی (١٨١٤–١٧٨٢ پ. ز).
- شەڵمانسەری سێھەم (٨٥٨–٨٥٤ پ. ز).
- شەڵمانسەری پێنجەم (٧٦٢–٧٢٢ پ. ز).
- سەرجوونی دووەمی ئاشووری (٧٢١–٧٠٥ پ. ز).
- سەنحاریب (٧٠٤–٦٨١ پ. ز).
- ئەسەرحەدوون (٦٨١–٦٦٩ پ. ز).
- ئاشوور بانیباڵ (٦٦٨–٦٢٧ پ. ز).
ڕووخاندنی دەوڵەتی ئاشوور[دەستکاری]
ئاشوورییەکان بەھۆکاری بەرفراوانی دەوڵەت و بڵاوبوونەوەی سوپاکەیان بە ھەرێمەکاندا و ھاتنەسەرکاری پاشاگەلێکی نەزانکار بێھێز بوون و لەناوەوە داڕمان. ھاوکات لە چیاکانی زاگرۆس (کوردستان) دەوڵەتی میدیا بە تایبەت لەسەردەمی (کەیخەسرەو) ی میدی لەڕووی ھێزەوە لە لووتکەدا بوو و بە ھاوپەیمانییەتی پاشای کلدانی لە بابل (نەبوبلاسەر) بە ھێرشکردنە سەر (نەینەوا) پێتەختی ئاشوورییەکان کۆتاییان بەو دەسەڵاتە ھێنا (٦١٢ پێش زایین).
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- مێژوو، کتێبی قوتابی، پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |