ھیوا قادر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھیوا قادر
لەدایکبوونھیوا قادر
(١٩٦٤-٠١-٢٦) ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ (تەمەن ٦٠ ساڵ)
چوارباخ، سلێمانی،  کوردستان
پیشە
  • نووسەر
  • وەرگێڕ
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان

ھیوا قادر (لەدایکبووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤) شاعیر و چیرۆکنوس و ڕۆماننوسی کوردە. لە گەڕەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

ھیوا قادر لە قۆناغەکانی خوێندندا[دەستکاری]

ھیوا قادر خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی "مەولەوی" خوێندووە و قۆناغی ناوەندیشی لە قوتابخانەی "سیروان" بە تەواو گەیاندووە، لە دوایشدا ساڵێک لە "ئامادەیی سلێمانی" بەشی زانستی خوێندووە. بەڵام لە بەر ئارەزووی زۆری بۆ ئەدەبیات ڕێڕەوی خویندنی گۆریوەو ڕووی لە قوتابخانەی "ئامادەی ھەڵگوردی وێژەیی " کردووە. دوای دەرچوونی لە قوتابخانەی ھەڵگوەرد لە "پەیمانگای ئیداری کەرکوک" ناوی ھاتووەتەوە. بە بۆنەی ڕژێمی بەعس و بە زۆر ھاندانی بۆ ئەوەی ببێت بە "جەیش شەعبی" ناچار کرا کە واز لە خوێندن بھێنێت و ھەڵبێت. بەڵام دوای تەواو بوونی شەڕی نێوان عێراق و ئێران و لێبوردنی گشتی توانی بچێتەوە پەیمانگاو بە سەرکەوتووی پەیمانگا ببڕێت.

پاشان، وڵاتی بەجێھێشت و ژییانی پەناھەندەیی بۆ خۆی ھەڵبژارد. ھیوا قادر لە ساڵی ١٩٩٢ گەیشتە وڵاتی سوید و نیوەی عومری لە خەریبیدا بەسەر برد ھەتا گەیشت بەو شاعیرەی ئەمڕۆ. ھەموو دەق و نوسینەکانی غەریبی و خۆشەویستییان لێ دەبارێت بێ نازی بەشاعیربوونیان تێدا بەدی دەکرێت.

ھیوا قادر

سەرەتای نوسین[دەستکاری]

ھیواقادر ساڵانی سەرەتای نوسینی زۆر بە بێدەنگ و شەرمنی دەست پێ کرد. وەک خۆی باسی دەکات و دەڵێت:

« تا چەند ساڵێک تەنانەت خوشک و براکانیشم نەیاندەزانی ئەنووسم »

لە دوای بڕینی ئەم قۆناغە ھەستیارە، لە ناوەڕاستی ھەشتاکانەوە دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بەرھەمە شیعرییەکانی.

لەگەرمەی ھوتافی شۆڕشگێڕانەو سرودەنیشتیمانییەکانی ڕۆژانی ڕاپەڕیندا، بەتابیعەیەکی عەرەبی توانی دیوانی «چاوەزەردەکان» بنووسێتەوەو کۆپی بکات، دواتریش بەکۆمەکی ھەندێک ھونەرمەندی شێوەکار بەدوو سەد بەرگی لەیەکنەچو و جیاوازەوەیەکەم دیوانی شیعریی خۆی بڵاوکردەوە.

دوای گەیشتنی بۆ وڵاتی سوید بەرھەمەکانی تری وەک کتێب بڵاوکردەوە و لەم ساڵانەی دواتریشدا لە کوردستان ھەندێک لە کتێبەکانی دی چاپکردن، ئێستا نزیکەی بیست کتێبێکن لەکایەی ئەدەبی جیاوازی وەک شیعر، ڕۆمان، سەفەرنامە، ئەدەبی منداڵان، وتار و چاوپێکەوتن، وەرگیڕانی ئەدەبی و فیکری لەزمانی سویدییەوە ھتد …

ھیوا قادر

لایەنگریی سیاسی[دەستکاری]

ھیوا قادر لە ڕابردوودا لایەنگری پاسۆک بووە کە لە دەھەکانی ۷۰ و ۸۰ چالاک بوو. ھەڵویستەکانی ئەم حیزبە زۆر بە پارتی دیموکراتی کوردستان نزیک بوو. برایەکی ھیوا قادر بەناوی ئاری قادر ئەندامی پاراستن و لە ھێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە.[١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ڕۆمان[دەستکاری]

گەشتنامە[دەستکاری]

چیرۆکی منداڵان[دەستکاری]

وتار، ڕەخنە، ھەڤپەیڤین[دەستکاری]

شیعر[دەستکاری]

وەرگێڕان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کوردستان‌پۆست: بە گۆڕی غەشیمان، ھیوا قادر شاعیرێکی مرۆڤدۆست نییە! (بە کوردی)، نووسینی ئازاد فایەق محەمەد، نووسراو لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١١؛ ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  2. ^ پێشەوا محەممەد. ""ماڵی پشیلەکان"ـی ھیوا قادر لە ڕۆژی ڤالانتایندا بڵاودەبێتەوە". ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.