ھاوارەبەرە (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوارەبەرە
نووسەرفەتاح ئەمیری
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
موکریانی
بابەتڕۆمان
چەشنڕیالیزمی کۆمەڵایەتی
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی

ھاوارەبەرە ڕۆمانێکی کوردییە، لە نووسینی فەتاح ئەمیری. میرزا بەشی دووھەمییەتی.

ناوەرۆک[دەستکاری]

ھاوارەبەرە ڕۆمانێکی گوندییە؛ باس لە زوڵم و زۆریی حکوومەتی ڕەزا شا دەکات، میرزا دەوری سەرەکی دەبینێت و لە گوندێکدا خۆی حەشار داوە. ھاوارەبەرە ھەوایەکی شمشاڵە کە شوانی دێ، بەو زمانە لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەدوێت.[١]

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • یارە
  • خەزاڵ
  • سۆفی
  • پیرە
  • میرزا
  • حاجی حەمە
  • حاجیژن
  • یایناز
  • وەتمان
  • ئەستی
  • بلەچەرچی
  • ئەولە
  • نەسە

چاپەکان[دەستکاری]

  • ساڵی ١٩٩٠ (١٣٦٩ی کۆچیی ھەتاوی) چاپی یەکەمی ھاوارەبەرە لەلایەن چاپەمەنیی سەلاحەدینی ئەیوبییەوە، لە ٢٠٣ لاپەڕەدا بڵاو بۆوە.[٢]
  • ساڵی ٢٠١٨ (١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی) چاپەمەنیی خانی ھەردوو ڕۆمانی ھاوارەبەرە و میرزای لە دووتۆی کتێبێکدا، لە ٤٠٥ لاپەڕەا بڵاو کردەوە.[٣]
  • ساڵی ٢٠٢١ (١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی) چاپەمەنیی خانی ھاوارەبەرەی لە ١٨٤ لاپەڕەدا چاپ کردەوە.[٤]

کورتە[دەستکاری]

زەمان تێکەڵاوێکە لە تاڵی و سوێری؛ لە چەور و شیرینی؛ لە ھەوراز و لێژی؛ لە بڵیند و نەوی. زەمان ڕۆژێک سوورە و ڕۆژێک شینە. ساتێک ھەورە و کاتێک ساوە. زەمان سێشەشی بەھارێیە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وتووێژی تایبەتی ھاژە لەگەڵ ڕۆماننووسی کورد فەتاح ئەمیری". ھاژە. Retrieved 18ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ ھاوارەبەرە، کوردیپێدیا
  3. ^ "ھاوارەبەرە و میرزا". خاک تیڤی.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "ھاوارەبەرە » چاپەمەنیی خانی". چاپەمەنیی خانی.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)