عەتا نەھایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەتا نەھایی
عەتا نەھایی، ٢٠١٦
لەدایکبوونعەتائوڵڵا نەھایی[١]
١٩٦٠ (تەمەن ٦٣–٦٤)
بانە
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پیشەڕۆماننووس
وەرگێڕ
چیرۆکنووس
نەتەوەکورد
ڕەگەزنێر
خوێندنپەیمانگای مامۆستایان، تاران
کارە دیارەکانگرەوی بەختی ھەڵاڵە
چالاکی ساڵانینەزانراو - ئێستا

عەتا نەھایی (لەدایکبووی ١٩٦٠ لە بانە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) نووسەر، وەرگێڕ و چیرۆکنووسێکی کورد و ئەندامی چالاکی کۆڕی زانستی زمانی کوردییە. ناودارترین ڕۆمانی گرەوی بەختی ھەڵاڵەیە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

ساڵی ١٩٦٠ لە شاری بانە لەدایک بووە. ١٩٧٨ بە وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە، دواناوەندی تەواو کردووە. بەھۆی ڕاپەڕینەکانی ئەوسای ئێران لە ١٩٧٩ زانکۆکان داخراون و نەیتوانیوە چیتر درێژە بە خوێندنەکەی بدات.

ژیانی ئەدەبی[دەستکاری]

نەھایی بە نووسینی کورتەچیرۆک و وتارنووسین بە کوردیی سۆرانی دەستی کردووە بە کاری ئەدەبی. ناوبراو سێ کۆمەڵەچیرۆک و سێ ڕۆمانی بڵاو کردووەتەوە، لەگەڵ وەرگێڕانی چەندان کورتەچیرۆک و وتاری بیانی. لە یەکەم کۆنفرانسی وتنەوەی زمانی کوردی، لە تاران لە ساڵی ٢٠٠٢، یەکەم دەنگی بردەوە و دواتر بووە ئەندامی باڵای کۆڕی زانستی زمانی کوردی. لە ٢٠٠٥، نەھایی خەڵاتی ئاراسی وێژەی کوردی وەرگرتووە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٨دا خەڵاتی ئەحمەد ھەردی بۆ چێژ و سەلیقەی جوانی نووسین وەرگرتووە.

ڕۆمانی «گرەوی بەختی ھەڵاڵە» دوایین ڕۆمانییەتی کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە سلێمانی بڵاوی کردەوە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

کتێب[دەستکاری]

  • زریکە، بانە، ناجی
  • تەنگانە، بانە، نووسەر
  • گوڵی شۆڕان (ڕۆمان)، سەقز، محەممەدی، ١٩٩٧
  • باڵندەکانی دەم با (ڕۆمان)، سنە، ژیار، ٢٠٠٢
  • ئەو باڵندە بریندارە کە منم
  • گرەوی بەختی ھەڵاڵە
  • سەرجەمی چیرۆکەکان (زریکە، تەنگانە، ئەو باڵندە بریندارە کە منم) چاپەمەنیی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٦
  • سەرجەمی ڕۆمانەکان (گوڵی شۆڕان، باڵندەکانی دەم با) چاپەمەنیی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٦

وتار[دەستکاری]

  • "ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (١)". گۆڤاری سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٢، ل ٥٣–٥٦
  • "ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (٢)". سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٣، ل ٤٩–٥١
  • "مەحزوون". سروە، ساڵی ٩، ژ ٨٩، ل ١٥–١٦و ٦٦
  • "ئاوڕێک لە کەسایەتی خەزاڵ و لاس". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٤–٩٣، ل ٣٢–٣٣و ٤١
  • "گەڵاڵەیەک بۆ مێژووی چیڕۆکی کوردی". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٨–٩٧، ل ٤٠–٤٤
  • "جیلوەی شانۆ، جیلوەی شێعری سەرکەوتوو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١١٩، ل٤١–٤٤
  • "چیرۆک ڕۆچنەیەکی متمانە پێکراو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٢، ل ٢٩–٣٢
  • "ئیماژ لە شیعری مەولەویدا". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٦–١٢٥، ل ٣١–٣٥
  • "(تنوّع)یان ھەمەجۆری لە مەیدانی داھێناندا". سروە، ساڵی ١٤، ژ ١٥٠، ل ١٤–١٦

وەرگێڕان[دەستکاری]

  • میلان کوندێرا، «جیھانی کافکایی». سروە، ساڵی ١١، ژ ١٠٧–١٠٨، ل ٥٠–٥٥
  • شازادە ئیحتجاب (ڕۆمان)، ھووشەنگ گوڵشیری، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠١
  • جەیمس جۆیس (ژیان و بەرهەمەکان)، ج.م. ستوارت، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤
  • ماڵی ڕووناکان (کۆچیرۆکی نووسەرانی ئێرانی)، ھەولێر: دەزگای ئاراس، ٢٠٠٤
  • بارۆنی سەر دارەکان (ڕۆمان)، ئیتالۆ کالڤینۆ، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧
  • قەسابخانەی ژمارە ٥ (ڕۆمان)، کوورت ڤۆنێ گات، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨
  • سووکی لە تاقەت بەدەری بوون (ڕۆمان)، میلان کۆندێرا، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٩[٢]
  • دادگایی (ڕۆمان)، فرانتس کافکا، ٢٠١٠
  • کۆشک (ڕۆمان)، فرانتس کافکا، ناوەندی ئەندێشە ٢٠١٣
  • ژنان بەرامبەر بە دیمەنی ڕووبار (ڕۆمان) ھاینریش بۆل، ٢٠١٣
  • ژیانی ڕاستەقینەی ئالیخاندرۆ مایتا (ڕۆمان، لە فارسییەوە)، ماریۆ بارگاس یۆسا، ٢٠١٤
  • نەمری (ڕۆمان) میلان کوندێرا، دەزگای سەردەم

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "عەتا نەھایی کێیە؟ ژیننامەیەکی کوڵ و کورت بە قەڵەمی نووسەر". Archived from the original on 17ی Julyی 2020. Retrieved 17ی Julyی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ ماڵپەڕی نۆریاو: عەتا نەھایی، نووسەرێک کە دەبێت بناسرێت (بە فارسی)، نووسینی موزەفەر وەلەدبەیگی، نووسراو لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]