بەکتریا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی بەکتریا لە ژێر ئامێری مایکرۆگراف

بەکتریا (بەئینگلیزی: Bacteria، بەیۆنانی کۆن: bakterion بە واتای "گۆپاڵی ورد") زیندوەری تاک خانەن وەک گۆیەکان وە گۆپاڵۆچکەکان کە بە شێوەی بەکۆمەڵ کۆدەبنەوە ‌شێوازی جۆراوجۆر وەردەگرن وەک [[بەکتریای شێوە زنجیرەیی|زنجیرەیی] یان تەزبیحی کە پێیان دەوترێت "گۆی زنجیرەیی" یان لەشێوەی ھێشوو کەپێیان دەوترێت "گۆی ھێشوویی". دووریەکانی بەکتریا لەنێوان ٠.٥ بۆ ٥ مایکرۆمەتردایە، وە بەکتریا بەچەندھا شێوەی جیاواز دەردەکەوێت، میکرۆب یان بەکتریا لەزانستی بەکتریا (بەکتریۆلۆژی) خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت کەبەبەشێک لەوردبینناسی (مایکرۆبایۆلۆجی)دادەنرێت.

مێژوو[دەستکاری]

بۆ یەکەم جار وێنەی بەکتریا ساڵی ١٦٧٦ز بڵاوکرایەوە، زیندوەرێک کەناوکێکی سەرەتایی ھەیە (بێ بەرگی ناوەکیە و پێکھاتەکانی ناوک لەناو سایتۆپلازمدا پەرش و بڵاوبونەتەوە) لەشی تەنھا لەیەک خانە ‌پێکھاتووە ‌کە ‌ھەموو زیندەچالاکییەکان ئەنجام دەدات، ھەروەھا بۆ دوو لق دابەش دەبێت:

  1. لقی بەکتریا.
  1. لقی بەکتریای سایانی (بەکتریا سەوزی مەیلەو شین).

سەر بە کۆمەڵەی مۆنیریا (بەئینگلیزی: moneria) ـیە لە ھەوای خاک و ڕیخۆڵەکانی مرۆڤ و دەم و سەر پێستی ھەیە. ھەروەھا لەگەدەی ئاژەڵە ‌کاوێژکەرەکاندا ھەیە، ئەم بەکتریایە بەھۆی چالاکییە جیاوازەکانیانەوە ‌ناسراون کەچەندەھا جۆری ھەیە ‌بەم شێوەیە:

  1. خواردن و دروستکردنی (شیر).
  1. تێکدانی خۆراک (گەنین).
  1. بەپیتکردنی خاک (پەین).
  1. لەناوبردنی زەوی و زار (نەخۆشیەکان).
  • لەو زنایانەی ڕۆڵیان لەدۆزینەوەی بەکتریادا ھەبوو ئەمانەن :
  1. ڤان لیڤنھۆک.
  2. لوویس پاستۆر
  3. ڕۆبەرت کوخ

ژینگەی بەکتریا و کاریگەرییەکەی[دەستکاری]

لەھەموو شوێنێک دەیبنین ، لەژێر زەوی تاقوڵایی ٤٠٠ مەتر تا بەرزاییەکی سەرکەش لەھەوا ، لە پلەی گەرمی زۆر بەرز نزیکی دەمەگڕکانەکان ، لەناوچە جەمسەریەکان ، وەلەناو لەشی گیانەوەراندا (لەناو دەزگای ھەرس و ھەناسە).

ژینگەی بەکتریا زۆر جۆرە. ئەم زیندەوەرە توانای ژیانی لەھەر شوێنک و ژینگەیەکی جیاوازدا ھەیە لەسەر زەوی تەنانەت خاک و ئاوی قوڵ و توێکڵی زەوی، بگرە ئەو ژینگانەی ڕێژەیەکی بەرزی پاشەرۆی ناوەکی و گۆگردی ترشی تێدایە، نزیکەی ١٠ ملیار خانەی میکرۆبی لەیەک گرامی خاکدا دەژی و سەدان ھەزاری لەیەک مللیمەتر سێجا ئاوی دەەریادا دەژی. لەسووڕەکانی ژینگەدا، بەکتریا ڕۆڵێکی سەرەکی چالاک دەگێڕێت لەسووڕاندنی خۆراکە ‌ژینگەییەکان، زۆرێک لەقۆناغە گرنگەکانی سوڕی خۆراک (بەئینگلیزی: nutrient cycle) بەھۆی بەکتریاوە ئەنجام دەدرێت. گرنگترین ئەم قۆناغانەی جێگیرکردنی نایترۆجینە ‌لە بەرگی ھەوا.

ھەروەک بەکتریا بەیەکێک لەپێکھێنەرە ‌سروشتیەکانی لاشەی مرۆڤ دادەنرێت، ژمارەی بەکتریاکانی سەر لاشەی مرۆڤ زیاترە ‌لەژمارەی خانەکانی لەشی، پێست و دەم و کۆئەندامی ھەرسی مرۆڤ تەندراوە بە میکرۆب، وە بەو ئەندازەیەی ناوبانگی بەزیان بەخشی و نەخۆشخستن دەکردووە؛ بەو ئەندازەیە ‌بەسوودە ‌بۆ تەندروستیمان، ئەم وردە ‌زیندەیە ‌لە کۆئەندامی ھەرسکردندا یارمەتی ھەرس دەدات، بەڵام نەخۆشی مەترسیداری وەک کۆلێرا و سیل درووست دەکات. لەمێژوودا بەکتریا نەخۆشی بنبڕکراوی وەک تاعون و گەڕی (بەئینگلیزی: leprosy) درووست کردووە ‌بەڵام دۆزینەوەی دژەزیندەکان زۆر لەمەترسی نەخۆشیە میکرۆبیەکانی کەم کردوەتەوە و رێژەی مردنی دابەزاندووە. ھەروەھا بەکتریا گرنگیەکی پیشەسازیشی ھەیە و لە پرۆسە زیندەییەکانی سوود وەرگیراوە بۆ ئەو کارانەی ئەنجامدانیان پیشەسازیانە ئەستەمە وەک: خاوێن کردنەوەی ئاوی پیسبوو و لەدرووستکردنی دژەزیندەکان و ماددەی کیمیایی تر. لە دەستەواژە ‌رۆژئاواییەکاندا واژەی "بەکتریا" لەسەرەتادا بۆ ھەموو تاک خانەیەکی خاوەن ناوکێکی سەرەتایی بەکارھاتووە ‌ھەرچەندە ئەم بەکارھێنانە تا ئەم سەردەمەش بەردەوامە بەڵام گەشەسەندنی زانستی وردبینناسی ھەندێک زانیاری نوێی ئاشکراکرد سەبارەت بە جیاکاری لەنێوان پاڵاوتە (ڤایرۆس) و بەکتریا و کەڕووەکان. لەمێژووی پەرەسەندنیدا بەکتریا دووجۆری لێکەوتۆتەوە:

کەئێستا پێیان دەوترێت بەکتریا کەباسیان دەکەین و ئەرخیا Archaea.

پۆلێن کردنی بەکتریا[دەستکاری]

دەتوانین بەکتریا بەپشت بەستن بەم تایبەتمەندیانە ‌پۆڵێن بکەین:

  1. شێوەی دەرەوەی خانە و جۆری کۆبوونەوەکانی.
  2. وەڵامی بۆ ڕەنگی گرام (گرام پۆزەتیڤ) و (گرام نێگەتیڤ).
  3. شێوازی خواردنی (سەربەخۆ ،بیناکاری یان مشەخۆری).
  4. ھەبوونی قامچی (بەئینگلیزی: flagella) یان نەبوونی .
  5. پێکھاتەی میکرۆب.

پێکھاتەی خانەی بەکتریا[دەستکاری]

  • بەرگی خانە: پێکھاتووە لە:
  • فۆرمی خانە دیاری دەکات.
  • رەقی وپتەوی بەخانەی بەکتیری دەدات.
  • بەھێزی دەکات.
  • دەیپارێزێت.

پێکھاتەیی کیمیایی[دەستکاری]

دیواری خانە[دەستکاری]

لەڕووی کیمیاییەوە دیواری خانە لە گەردی گەورەی پێکھاتە ئاڵۆز دروست بووە، پێی دەوترێت "peptidoglycan"، ئەستوری ئەم دیوارە ‌بەگوێرەی بنەچەی بەکتریایە کە ھەیە، بەڵام ئەو بەکتریایەی کە گرام نیگەتیڤە دیواری خانەکەی تەنکە ‌ئەمەش پشت بەبڕی "peptidoglycan" دەبەستێت.

ھەندێک بەکتریا ھەیە کەپێی دەوترێت بەکتریای کەڕوویی (بەئینگلیزی: mycoplasm یان mycobacterium) کە دیواری خانەی نیيە.

بەرگەکانی دەوروبەری خانە[دەستکاری]

بەرگی سایتۆپلازمی (Plasma Membrane)[دەستکاری]

بەرگێگی تەنکە ‌چواردەوری پێکھاتەکانی خانەی بەکتریایی داوەو کۆنتڕۆڵی ھاتوچۆی ماددە ‌بۆ سایتۆپلازم و لە ‌سایتۆپلازمەوە ‌دەکات، وە ‌زۆر ترشەڵۆک (ئەنزیم) بەبەرگی خانەوە نووساوە ‌کەیارمەتی زۆر پرۆسەی زیندەکرداری دەدات کەلەم بەشەدا ڕوو دەدات، وە لەڕێی وردبینی ئەلکترۆنییەوەزانایان ھەندێک نوشتانەوەیان بۆ ناوەوەی خانە بینی کەوای بۆ دەچن کرداری ھەناسەدان لێ ‌ڕووبدات.

بەرگی خانە[دەستکاری]

لەڕووی کیمیاییەوە لە ‌پڕۆتین و چەوریە فۆسفۆڕ پێکھاتووە.

سایتۆپلازم[دەستکاری]

نیمچە شلەیە و پێکھاتووە لە ئاو و ترشەڵۆک (ئەنزیم) و ئۆکسجینی تواوە و پڕۆتین و کاربۆھایدرات و چەوری.

کرۆمۆسۆم[دەستکاری]

پێشی دەگووترێت ‌تەنۆڵکە ڕەنگدارەکان. ئەم کرۆمۆسۆمانەی بەکتریا پێکھاتووە ‌لە گەردێکی دی ئێن ئەی (DNA)ـی درێژ و گۆیی کەزۆر بە دەوری خۆیدا لولی خواردووە ‌ئەم کرۆمۆسۆمە وەک ناوەندێکی کۆنترۆڵکردنی ئەم کردارانە ‌کاردەکات:

  • دابەش بوونی خانە.
  • چەند جارەبوونی خانە.
  • زۆر کاری تری خانە.

قامچی[دەستکاری]

لەپڕۆتین درووست بووە، ١٠ تا ٢٠ نانۆمەتر ئەستوورە، یارمەتی خانەی بەکتریا دەدات بۆ جوڵان.

سەرچاوە[دەستکاری]