پرۆتین

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
وێنەی مایگلۆبین بە 3D

پرۆتینەکان بە ئینگلیزی (Proteins) ئاوێتەی ئەندامین بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین و نایترۆجین ، پێک دێن هەندێکیشیان گۆگرد و فۆسفەیتی تێدایە. پرۆتینەکان هەروەکو گەردە زەبەلاحەکان لە یەگکرتنی یەکە پێکهاتووەکان پیێکدێن و پێست و ماسلوکە (زەبلەک)یەکانی گیانەوەران بەشی زۆریان لە پرۆتینەکان پێکدێن ، هەروەها زۆربەی هاندەرە ماددەکان کە لە ڕووەک و گیانەوەردا هەن لە پرۆتین پێک دێن.

ناوەرۆک

[دەستکاری] پێکھاتەی پڕۆتین

پڕۆتین لە زنجیرەی پێپتیدی پێکھاتوو لە بە یەکەوە نووسانی ترشە ئەمینیەکان ، دروست بووە کە لوول دەخوات بۆ ئەوەی بونیەیەکی سێلایی بێوێنە دروست بکات ، ھەر پڕۆتینێک بونیەیەکی جیاواز لە پرۆتینەکانی تری ھەیە ئەم بونیەیە ناسراوە (حاڵەتی سەرەکی پڕۆتین) وە دەست نیشانکراوە بە گوێرەی ڕێزبەندی ترشە ئەمینیەکانی لە کردەی (پێکەوەنوسان)کەزنجیرە پڕۆتینیەکان دروست دەکات.

  1. بونیەی یەکەمی : ڕێزبەندی ترشە ئەمینیەکان دیاری دەکات.
  2. بونیەی دووەمی : بە پێچ خواردنی زنجیرە پێپتیدیەکان بە دەوریەکتردا لە شێوەی لولپێچی ئەلفا و ڕووتەختی بێتا دروست دەبێت.
  3. بونیەی سێیەمی : ئەمە فۆرمی کۆتایی پڕۆتین دەست نیشان دەکات ، دروست بووە بە کۆبونەوەی بونیە دووەمیەکانی پڕۆتین (لولپێچی ئەلفا و ڕوتەختی بێتا) لە ڕێی ھێزی فیزیای نابەرامبەر بۆ پێدایی فۆرمی کۆتایی پڕۆتین.
  4. بونیەی چوارەمی : ئەم زاراوەیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بەو بونیەیەی یەکگرتنی دوو پڕۆتین یان زیاتر دروستی دەکات لە پڕۆسەی (یەکگرتنی پڕۆتینی ).

پێکھاتەی پڕۆتین زۆر ناجێگیرە و دەگۆڕێت بۆ ئەنجامدانی کارە جیاوازەکانی وە بۆ ھێنانەدی ئەم گۆڕانە بونیە گۆڕانکاری لە بەسترا نەوەکانی بونیەی سێیەم و چوارەمی ڕودەدات بۆیە ئەو بونیە سێیەم و چوارەمیانە بە (پێکھاتەی کیمیایی) ناسراون و ئەو گۆڕانکاریانەی بە سەریان دێت بە (گۆڕانکاری شێوەیی) ناسراوە.

[دەستکاری] ئەرکەکان

دەتوانین بڵیین پڕۆتین لە ھەموو چالاکیەکانی خانە دا بەشدارە وەک ناردنی ئاماژە خانەییەکان و وەرگەڕاندن ، کرداری لە ناوبردنی پڕۆتینەکان خۆی لەناو خانەدا بەپشت بەستن بە ئەنزیمەکان (کە لە پرۆتین پێکھاتووە) ڕوودەدات وە ئەم ئەنزیمانە بە (پڕۆتیەیز) ناسراون.

[دەستکاری] میکانیزمی ڕێکخستنی پڕۆتینی

دەکرێ گەردی کیمیایی جۆراوجۆر وە بارگەی کانزایی بە پڕۆتینەوە بلکێ لە ڕێی بۆشایی تایبەت لە پێکھاتەکەیدا کە ناسراوە بە شوێنی بەندبون (Binding Site) لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆتینەکان بە لێگرتنێکی کیمیایی ئاست بەرز ناسراوون بۆ ئەو ئاوێتانەی پێیانەوە دەنوسێ. ئەو ئاوێتانەی بە پڕۆتینەوە بەند دەبن پێیان دەوترێت لیگەن (Ligan) ، وەتوندی بەندبوونی لێگەن بە پڕۆتینەوە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی شوێنی بەندبوون و ناونراوە توانای بەندبوون (Affinily) لەبەر ئەوەی پڕۆتین بەشداری ھەموو پرۆسە زیندووەکانی دەکات بۆیە لە ڕێی کۆنتڕۆڵکردنی چالاکی پڕۆتینەوە دەکرێت زیندە چالاکیەکان کۆنتڕۆل بکرێن , ئەم ڕیکخستنەی کاری پڕۆتینەکان دەتوانرێت لەڕێی فرۆمی پرۆتین یان خەستیەکەیەوە ئەنجام بدرێت :

  • گۆڕانی بەتاڵکردنەوە.
  • گۆڕانی ھاوبەش.

[دەستکاری] ئەو پێکھێنەرە سەرەکیانەی پڕۆتین دروست دەکەن

ئەم پێکھێنەرانە بەشدارن لە دروستکردنی پڕۆتین لە خانە زیندووکاندا : ترش DNA ، ترش RNA گوازەرەوە ،ترشی RNA نێردارو وە ڕایبۆسۆم.

[دەستکاری] کۆپیکردنی مادەی بۆماوەیی

زانیارییە بۆماوەییەکان بۆھێڵ ڕاستەوخۆ ناگۆڕین بۆ پڕۆتین ، یەکەمجار بۆ ھێڵ (RNA نێردراوە) کۆپی دەکات وەبە ھۆیەوە نامەی بۆ ھێڵ بۆ سایتۆپلازم دەنێردرێت کە بەزمانی نیوکلیوتاید دەردەبڕدرێت بە ئاراستەی (٥ بۆ ٣) لەسەر RNA نێردراو بۆیە زنجیرەی DNA ی بۆ ھێڵ بە زنجیرەی کۆپی یان کۆد دار ناسراوە. پڕۆتین خواردنێکی ئاڵۆزی ئەندامیە کە کێشێکی گەردی زۆری ھەیەو لە ترشە ‌ئەمینی پێکەوە نوساو بە ھۆی بوندێکی پێپتیدیەوە . پڕۆتین پێویستە بۆ پێکھاتەو کاری ھەموو خانە زیندووکان تەنانەت ڤایرۆسیش. زۆرێک لەو پرۆتینانە ئەنزیم دورست دەکەن یان یەکەی پرۆتینی دروست دەکەن کە دەچێتە پێکھاتەی ئەنزیمەوە ، ھەروەک پڕۆتین زۆر رۆڵی پەیکەری رۆڵی پەیکەری میکانیکی دەگێڕن وەک دروستکردنی کۆڵەگە و جومگە لە ناوخانە . پڕۆتین ئەرکی چالاکی تر دەبینێت چونکە پێکھێنەرێکی گرنگە لە بەرگری لەش و کۆکردنەوە و گواستنەوی گەردە چالاکەکان . ھەروەھا سەرچاوەشە بۆ ترشە ئەمینیەکان بۆ ئەو گیانەوەرانەی ناتوانن بە خۆیان دروستیان بکەن پڕۆتین یەکێکە لە گەردە گەورە و زیندەیی و چالاکەکان لەگەڵ فرەشەکر و چەوریی و ترشە ئەمینیەکان . وە کۆی ئەم گەردە گەورە چالاکانە پێکھاتەی سەرەکی ماددەی زیندوو دروست دەکەن.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر