لیمۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی لیمۆ

لیمۆ شوێنی سەرەکیی باکووری ھیندستانە لە ئاسیا. لە سەدەی ١ی زایینیدا گەیشتۆتە باشووری ئیتالیا لە ئەورووپا.

مێژووی لیمۆ[دەستکاری]

لیمۆ یەکێک لە میوە ئاودارەکانە، کە لە بنەماڵی ڕوەکی جۆرییە (Citrus)، سەرچاوەی پەیابوونی ئەم میوەیە بەتەواوەتی ڕوون و ئاشکرا نییە، لەبەر ئەوەش زانایان ڕای جیاوازیان ھەیە لەسەر نیشتیمانی دایک بۆ لیمۆ، ھەندێک دەڵین وڵاتی ھیندە یان چین و ھەندێکی تریش پێیان وایە لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا بۆ یەکەم جار بڵاو بووتەوە و دوای ئەوە بەرەو ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئافریقا بڵاو بووتەوە لە نزیکەی ساڵی ٧٠٠ی زایینی، دوای ئەوە بڵاو بوویەوە بەرەو ئەورووپا و دواییش لە دوای ساڵانی ١٤٩٣ز کە کریستۆف کۆلۆمبۆ ئامریکای دۆزییەوە لیمۆ گەیشتە ئامریکا و لەوێش تۆی لیمویان چاند و بەکارھێنرا وەکوو ڕوەکی جوانکاری و بۆ کاری پزیشکیش سوودی لێ وەردەگیرا.

ڤیتامین و کانزاکانی ناو لیمۆ لە ھەر ١٠٠ گرەمدا[دەستکاری]

سوودەکانی لیمۆ[دەستکاری]

  • سوودی بۆ گەدە: ئاوی لیمۆ بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ بکرێت کێشەی دڵەسۆزە (Heartburn) کەم دەکاتەوە و ئارامی دەبەخشێت بە گەدە و ھەروەھا یارمەتی ھەرسکردنی خواردن دەدات.
  • لیمۆ پێست جوانتر و گەنجتر دەکات بەھۆی رێژەیەکی بەر چاو لە ڤیتامین C کە دژە ئوکسانە و خواردنی ڕوژانە لێوانێک لە ئاوی لیمۆ رێگری دەکات لە زوو دروستبوونی لوچ لە سەرچاوی مرۆڤ.
  • ئاوی لیمۆ بۆ دەم و ددان باشە و ژانی ددان و پودوی کەم دەکاتەوە و ھەروەھا وەکو پاککەرەوە وایە بۆ دەم و ددان.
  • لیمۆ یارمەتی دەرە بۆ چاکبوونەوەی ھەوکردنی گەرو (tonsillitis) ئەمەش بە تێوەردانی ئاو لەدەم (خڕخڕە) و باشتر وایە نێو لەت لیمۆ لەگەڵ نیو لێوان ئاوبێت.
  • بۆ کەم کردنەوەی کێش زۆر باشە زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە بەمە دەکەن کە تێکەڵکردنی ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاوی شلەتێن و خواردنەوەی روژانە لێوانێک لەم شەربەتە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی کێش لە دوای ماوەیەک لە بەکارھێنانی.
  • خواردنی لیمۆ پەستانی خوین نزم دەکاتەوە (High blood pressure) و بۆ ئەم کەسانەی کێشەی پەستان بەرزی خوێنیان ھەیە زۆرباشە بەڵام بە ڕێژەیەکی گونجاو.
  • لیمۆ بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی تەنگەنەفەس (Asthma) باشە و ھەناسەدان فراوانتر دەکات.
  • بۆ باداری (Rheumatism) باشە و ھەروەھا یارمەتی چاکبوونەوەی ھەوکردنی جومگەکان (arthritis) دەدات.
  • خواردنی لیمۆ بۆ ئەو کەسانەی سەرئێشە یان ھەڵامەتیان ھەیە تا ڕادەیەک ئارامیان دەکاتەوە.
  • ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی (Atherosclerosis) ڕەقبوونی دەمارەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

چۆنیەتی خواردنی لیمۆ بۆ ئەوەی زیاترین سوودی لێ ببینن[دەستکاری]

باشتر وایە کە نیولەت لیمۆ بکەیتە ناو لێوانێک ئاوی شلەتین و ڕۆژانە لێوانێک لەم شەربەتە بخورێتەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە کێشیان زۆرە و قەڵەون وا باشە ڕۆژانە دوو لێوان لەم شەربەتە بخۆنەوە. لەگەڵ ئەوەش نالێین لیمۆ وەکو میوە نەخورێت، بەڵام زۆرینەی سەرچاوەکان ئەم ڕێگایەی کە باس کرا بە باشتر دەزانن بۆ زیاتر سوود وەرگرتن.