فاسۆلیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

فاسۆلیا خواردنێکی زۆر بەسود و باشە ، وە زۆر خواردنێکی بەناوبانگە لە کوردەواریدا و خەڵکێکی زۆر حەز بەخواردنی دەکات.

سوەدکانی[دەستکاری]

فاسۆلیا سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتینە. ٩٠ گرام لە فاسۆلیا نزیکەی ٧،٩ گرام پرۆتینی تێدایە، بەڵام تەنها ٣ گرام چەوری تێدایەو ٣،٣ گرام ڕیشاڵی خۆراکی و ٥٥ مایکرۆگرام لە ڤیتامین بی ٢، و ١٢٨ مایکرۆگرام لە فۆڵەیت و ٦٤ میلیگرام کالسیۆم و ٠،٩٧ میلیگرام لە تۆتیاو ٢،٢٦ میلیگرام ئاسنی تێدایە. سەرەڕای ئەمانەش سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمیشە. فاسۆلیا جێگرەوەیەکی باشی گۆشتە، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و تۆتیاو ئاسن کە لە گۆشتی سوورو سپی و ماسیدا هەیە. پتر لەوە چەوری زۆر کەم تێدایەو ئەمەش وادەکات خواردنێکی زۆر باش بێت بۆ دڵ. فاسۆلیا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڕیشاڵی خۆراکییە، ٩٠ گرام لە فاسۆلیا %٣٨ی پێویستی لەش لە ڕیشاڵە خۆراکییەکان دابین دەکات. بوونی ئەم ڕیشاڵانەش جوڵەی ڕیخۆڵەکان چالاکتر دەکات و قەبزی کەمدەکاتەوە. هەروەها هەرس کردنی خۆراک دوا دەخات بەمەش کۆنترۆڵی برسێتی دەکات و دژ بە قەڵەوبوونە. پتر لەوە یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە. فاسۆلیا سەرچاوەیەکی باشی کانزاو فیتامینیشە، ماگنسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە کە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکەن، فۆسفۆرو کالسیۆم کە ئێسکەکانمان بەهێز دەکەن، فۆڵەیتیش زۆر گرنگە بۆ دروست کردنی خڕۆکەکانی خوێن. باشتر وایە لەگەڵ فاسۆلیادا برنجی قاوەیی بخۆن وەک لە برنجی سپی، چونکە برنجی سپی بە تەواوی سروشتی نییەو کاتێک کە ئامادە دەکرێت هەندێک لە پێکهاتە خۆراکییە گرنگەکانی لە دەست دەدات وەک ئاسن وڤیتامین بی و ئەو ڕیشالە خۆراکییانەی تێیدایە.سەرەڕای ئەوەش زۆر گرنگر برنجەکە چەور نەبێت و خوێی کەم بێ چونکە نابێ لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٥٠٠ میلیگرام خوێ بخۆن. فاسۆلیا بە سروشتی خوێی تێدا نییە بەڵام ئەگەر فاسۆلیای لە قتوونراوتان کڕی پێوسیتە ئەوە بکڕن کە کەمترین ڕێژەی خوێی تێدایە.

توێژینەوەکان لەسەر فاسۆلیا[دەستکاری]

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی گرنگییه‌کانی فاسولیای ده‌رخست پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ فاسۆلیا یه‌کێکه‌ له‌و ماده‌ به‌ سودانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی پارێزگاری کردن له‌ له‌شی مرۆڤ دژی نه‌خۆشیه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌بێته‌ چاره‌سه‌ر بۆ زۆرێک له‌ نه‌خۆشیه‌کان و سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

به‌پێی دواین توێژینه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ فاسۆلیا ئه‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌رکردنی هه‌وکردن و نه‌خۆشیه‌کانی سنگ و خاوێنکردنه‌وه‌ی گورجیله‌کان و کۆئه‌ندامی میز و هه‌روه‌ها ئه‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێن و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌

هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ فاسۆلیا ئه‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌کانی ئێسک و جومگه‌کان و نه‌خۆشی رۆماتیزم و حه‌ساسیه‌تی پێست ناهێلێت و ئازاره‌کانی بڕبڕه‌ی پشت که‌م ده‌کاته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌کی چالاکه‌ بۆ به‌هێزبوونی توانای سێکسی

فاسۆلیا و نەخۆشی شیرپەنجە[دەستکاری]

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی خواردنی فاسۆلیا بۆ فشاری خوێن بەسوودە، هاوکات وەک گیایەکانی تر سوودی بۆ دڵ هەیە. بە گوێرەی ئەو توێژینەوەی لەسەر سوودەکانی فاسۆلیا ئەنجامدراوە دوای دروستکردنی فاسولیا و خواردنی، تەواوی فاسولیایەکە رکێشی جەستە نابێت و بەشێکی لەناو ریخۆڵە دەمێنێتەوە پاشان باکتریاکانی ناو ریخۆڵە لەگەڵ ئەو بەشەی کە رکێشی جەستە نەبووە ماددەیەکی کیمیای تایبەت دروست دەکەن کە رکێشی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی کەم بوونی کۆڕسترۆڵی خوێن و بەم هۆیەوە مەترسی توشبوون بە نەخشییەکانی دڵ کەم دەبێتەوە. هەر بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە بە هۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لەناو ریخۆڵە دروست دەبێت، چەند ماددەیەکی دژی شێرپەنجە دروست دەبێت و سەدا 5 - 6 فشاری خوێن کەم دەبێتەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

سەرچاوە 1 سەرچاوە 2 سەرچاوە 3