ڤیتامین
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ڤیتامین [١] پێکھاتەیەکی ئەندامییە کە فەرمانی یاریدەی کارلێکە ئەنزایمییەکانە لە لەشی زیندەوەردا. خانەکانی لەشی شیردەرەکان توانای دروستکردنی ڤیتامینیان نییە لەبەر ئەوە پێویستە لە خۆراکەوە بەدەست بھێنرێن.
میوە گرنگترین و دەوڵەمەندترین سەرچاوەی ڤیتامینەکانە
[دەستکاری] جۆرەکانی ڤیتامین
بە پێی تواندنەوە دوو کۆمەڵە ڤیتامینمان ھەیە:
| لە ئاودا تواوە | لە چەوریدا تواوە |
|---|---|
| ثیامین (ڤیتامین B١) | ڤیتامین A |
| ڕایبۆفلاڤین (ڤیتامین B٢) | ڤیتامین D |
| نیاسین (ڤیتامین B٣) | ڤیتامین E |
| ترشی پانتۆثینی (ڤیتامین B٥) | ڤیتامین K |
| پایریدۆکسین، پایریدۆکسامین، پایریدۆکساڵ (ڤیتامین B٥) | |
| بایۆتین | |
| کۆباڵ ئەمین (ڤیتامین B١٢) | |
| ترشی فۆلیک | |
| ترشی ئەسکۆربیک (ڤیتامین C) |
[دەستکاری] پەراوێزەکان
- ↑ وشیە ڤیتامین لە Vital Amine ـەوە هاتووە.