ویکیپیدیا:مێزی زانیاری
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
لە مێزی زانیاریی ویکیپیدیا بەکارهێنەران پرسیارەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست و زانیاری دەپرسن و بەکارهێنەرانی دیکە یارمەتی دەدەن بۆ دۆزینەوەی زانیاریی پێویست سەبارەت بە پرسیارەکە.
مێزی زانیاری بۆ پرسینی پرسیارە گشتییەکانە. تکایە بۆ پرسیار سەبارەت بە بەکارھێنانی ویکیپیدیا سەردانی پرسگا بکە.
پێش نووسینی پرسیارەکەت لە مێزی زانیاری:
-
- سیستەمی گەڕانی ویکیپیدیا بەکاربێنە. (زانیاریی زیاتر سەبارەت بە گەڕانی ویکیپیدیا)
- یان ئامرازێکی گەڕانی دەرەکی وەک گووگڵ بەکاربێنە.
لە مێزی زانیاری وەڵامی ئەمانە نادرێتەوە:
-
- داواکردنی ئامۆژگاریی پزیشکی یان یاسایی
- داواکردنی ڕادەربڕین
- پێشبینینی داھاتوو
بۆ بە دەستھێنانی باشترین ئەنجام:
-
- سەردێڕێکی کورت و مانادار بنووسە: لە سەردێڕدا تەنیا چەند وشەی کلیلی بنووسە نەک سەرانسەری پرسیارەکە.
- پرسیارەکەت بە باشی شرۆڤە بکە: نووسینی ھەر زانیارییەک کە پێت وایە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە پرسیارەکەت ھەروەھا دانانی وێنە یان لینک بۆ دەرەوە یان ناوخۆی ویکیپیدیا.
- زانیارییە تایبەتییەکانی خۆت مەخەبەردەست. ئیمەیڵ یان ئەدرەس یان ژمارەی تەلەفۆن، دەسڕێتەوە. تەنیا لەم پەڕەیەدا وەڵامت دەدرێتەوە و وەڵام بۆ کەس نانێردرێت.
- لە کۆتایی پرسیارەکەت واژۆکەت دابنێ: بە نووسینی ~~~~ (چوار تیڵدە) نووسینەکانت ئیمزا دەکەیت و بەکارھێنەرانی دیکە دەزانن کێ ئەم باسەی نووسیوە.
- بیسەلمێنە کە هەوڵێکت داوە بەڵام بە ئاکام نەگەشتوویی: بەتایبەت ئەگەر پرسیارەکەت کارێکی نێوماڵییە (تەکلیفی قوتابخانەیە).
کەی و لە کوێ وەڵامت پێ دەدرێتەوە؟
-
- وەڵامەکەت تەنیا لەم پەڕەدا و پاش پرسیارەکەی خۆت دەدرێتەوە. لەوانەیە ئەمە چەند ڕۆژێک بخایەنێ. ھەروەھا کەسی تریش لەوەیە دواتر وەڵامی تریش بداتەوە.
دوای خوێندنەوەی ئەوەی سەرەوە، دەتوانی...
ڕێنوێنی بۆ وەڵامدانەوە:
-
- بە قووڵی وەڵام بدەوە. تا ئەو ڕادەیە لە بابەتەکە دەزانی وەڵام بدەوە.
- بە کورتی بنووسە، بەڵام کەمدوو مەبە. تکایە بە شێوەیەکی ڕوون و ساکار بنووسە و وەڵامەکت پاش پرسیارە پەویوەندیدارەکە بنووسە.
- بەستەر (لینک) دابنێ بۆ وتارە پەیوەندیدارەکانی ویکیپیدیا یان زانیارییەکانی دەرەوە کە بۆ گەیشتن بە وەڵامەکەت یارمەتیدەرن.
- بە ئەدەب بە و وا دابنێ کە ھەموو کەس لە ویکیپیدیا نیەتی چاکەی ھەیە، بە تایبەتی لەگەڵ بەشداربووە نوێکان.
- لێدوانەکانی بەکارھێنەرانی دیکە دەستکاری مەکە، تەنها مەگەر بۆ چاککردنی هەڵەی شێواز نەبێ کە ڕێگە لە خوێندنەوەی دەقەکان دەگرێت.
- هیچ ڕێنوێنییەکی پزیشکی یان یاسایی پێشکەش مەکە. مێزی زانیاری شوێنی ئەو بابەتانە نییە.
[دەستکاری] جیاوازیی فۆنۆلۆجیی کورمانجی و سۆرانی
کاتێک کورمانجێک بە سۆرانی قسە دەکەت (وەک مەسعوود بارزانی) شێوازی قسەکردنی زۆر جیاوازە. جیاوازییەکانی شێوەزارەکانی کوردی لە بواری فۆنۆلۆجییەوە چۆنە؟ --ئاسۆ ١٩:١٧, ٩ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
راثورت دةربارةي ذينطةزاني
[دەستکاری] hama.amer@hotmail.com
احيا
[دەستکاری] فيزيا
نيوتن كوينه رييه؟