ھۆیەتی
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ھۆیەتی یان عیللییەت یان سەبەبییەت پێوەندیی نێوان یەک ڕووداو (ھۆ) و ڕووداوی دووھەمە (بەرھۆ)، بە چەشنێک کە ڕووداوە دووھەمەکە ئاکامی ڕووداوە یەکەمەکەیە.
ھۆیەتی ڕێگایەکە بۆ شرۆڤەکردنی چۆنیەتیی پێوەندیی ڕووداوێک لەگەڵ ڕووداوێکیتردا. وای دابنێن دوو ڕووداو یان پێشھاتی A و B ھەن. ئەگەر B ڕوودەدات لەبەر ئەوەی کە A ڕوویداوە، ئەوا دەڵێن A ھۆی Bیە، یان B ئاکامی Aیە.