کاتژمێر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
کـــاتـژمـــێـر (بە ئینگلیزی: Clock بە عەرەبی: الساعة) ئامێرێکە بۆ دیاریکردن و زانینی کات. کاتژمێر یەکێکە لە هەرە داهێنانە کۆنەکانی مرۆڤ , لەبەناوبانگترین کاتژمێرەکانی جیهان کاتژمێرەکەی بیگ بینە لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەڕایە .
[دەستکاری] مێژووی کاتژمێر
لەپێشوودا بەهۆی خۆرەوە لەبارەی کاتەکانی ڕۆژەوە دەیانزانی کە ئەو جۆرەش لەئێستادا بەناوی کاتژمێری خۆر ناودەبردرێت وە دواتر لەسەدەی نۆزدەهەم کاتژمێری کارەبایی داهێنرا بەڵام لەئێستادا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە کاتژمێری خۆر و کارەبایی بەکارناهێنرێت بەڵکوو لەزۆربەی ئامێرەکانی سەردەم وەک مۆبایل و ئۆتۆبێل وە جگەلەوەش ئامێری تایبەت بە کاتژمێر هەن وەک کاتژمێری دیوار و کاتژمێری دەست لە ووڵات دەفرۆشرێن
وێنەی کاتژمێرێکی لمی کە کۆندا بەکارهاتووە