دەروازە:ژن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دو:ژەوە ڕەوانە کراوە)
بەخێربێن بۆ دەروازەی ژن

ڕۆژی جیھانیی ژنان

semmoldura
semmoldura
semmoldura
semmoldura
ڕۆژی جیھانیی ژنان: ٨ی ئازار

ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی.

زیاتر…
ھەنووکە ١٬٩٨١ وتار لە دەروازەی ژندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

دایانای شازادەی وێڵز (بە ئینگلیزی: Diana, Princess of Wales؛ ١ی تەممووزی ١٩٦١ – ٣١ی ئابی ١٩٩٧) یەکێک لە خۆشەویستترین ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا بوو. دایانا ھاوسەری شازادە چارڵز، کوڕی گەورە و جێنشینی شاژنە ئیلیزابێس بوو، دایکی شازادە ولیام و شازادە ھارییە و یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییە ناسراوەکانی جیھان بوو لە سەردەمی خۆیدا. چالاکییە مرۆڤ دۆستییەکانی دایانا وایان کرد دایانا ببێت بە ئایکۆنێکی جیھانی و ناوبانگێکی گەورەیان پێ بەخشی. بە لەدایکبوونی لەناو خێزانێکی چینی باڵا، دایانا نزیک لە خێزانی شاھانەیی گەورە بوو بەڵام ژیانێکی سادەی ھەبوو و دوای ئەوەی نیشتەجێی لەندەن بوو بۆ ماوەیەک وەک یاریدەدەری مامۆستا لە دایەنگەیەکی منداڵان کاری کرد. دایانا بچووکترین کچی جۆن سپێنسەر و فرانسیس شاند کید بوو و جیابوونەوەی دایک و باوکی کاریگەری گەورەی لەسەری ھەبوو. ئەگەرچی لە ڕووی خوێندنەوە زۆر باش نەبوو بەڵام بەھرەی ھەبوو لە موزیک و سەما و وەرزش. ناوبانگی دایانا لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی پێکرد دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ شازادە چارڵسی جێنشینی تەختی شاھانەیی بریتانیا دەستپێکرد و دواتر بوو بە دەستگیرانی. ساڵی دواتر و لە ١٩٨١ ھاوسەرگیریان ئەنجام دا و دایانا لەلایەن خەڵکی بەریتانیاوە بە گەرمی پەسەند کرا وەک شازادەی وێڵز کە نازناوێکە دەدرێت بە ھاوسەری شازادەی جێنشین. لە کۆتاییدا بەھۆی نەگونجان پێکەوە و پەیوەندی سۆزداری دەرەوەی ھاوسەرگیرییەکەیان، لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە بە جیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێک جیابوونەوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

سیمۆن دێ بۆڤوار نووسەر و فەیلەسووفی خەڵکی فەڕانسە بوو. سیمۆن نووسەری چەندین کتێبی فەلسەفی و رۆمانە.

ئایا زانیوتە؟


ویکیپرۆژەکان

وەرزشوانی ھەڵبژێردراو

لوسی بڕۆنز (بە زمانی ئینگلیزی: Lucy Bronze؛ لە دایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١) خانمە یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزە. ئەو لە ئیستادا، یاری بۆ یانەی مانچستەر ستی و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەڕا بۆ خانمان دەکات. لوسی لە هێڵی بەرگی باڵی ڕاست بەدرێسی ژمارە ٢٠ یاری دەکات. ئەو پێشتر یاری بۆ یانەکانی سەندەرلانند، ئێڤەرتۆن، لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ئۆڵەمپیک لیۆنی فەڕەنسی کردووە. لە ماوەی ژیانی پیشەگەریدا، سێ جار بووە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ لەگەڵ یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆن و سێ جاریش لەگەڵ لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی خوولی سووپەری ئێف ئەی بۆ ژنانی بردۆتەوە. لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، برۆنز لەلایەن فیفاوە خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی بۆ ئەو ساڵە پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٩، وەک یەکەمین ژنە یاریزانی ئینگلیز بووە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ژنی ئەورووپا (یووفا). لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠٢٠، لوسی لەلایەن تۆڕی بی بی سی وەک یاریزانی ساڵی تۆپی پێی ژنان دیاریی کراوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئۆریانا فالاچی (ماوەی ژیان: ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٩ تاکوو ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦) ڕۆژنامەنووسی ئیتالی و نووسەری سیاسی و ھەڤپەیڤێنەری سیاسییە، لە ماوەی شەڕی جیھانی دووەم دژی حکوومەتەکەی فاشیزمی ئیتالی وەستاوەتەوە، فالاچی چاوپێکەوتنی گەورەی لەگەڵ سیاسەتمەدارەکانی جیھانی کردووە لەوانە ھێنری کیسینجەر، محەممەدڕەزا پەھلەوی، یاسر عەرەفات، موعەمەر قەزافی، خومەینی، ئیندریا گاندی و چەندانی دیکەش، فالاچی بۆچوونەکانی دژی بیروبۆچوونی مەکسیکییەکان و عەرەب و ئیسلام بوون، بابەتەکانی فالاچی بۆ زێدەتر لە ٢١ زمان وەرگێڕدراون.

لەتەمەنی بیست ساڵی کاری رۆژنامەوانی دەسپێکرد. لەسەردەمی شەڕی ڤێتنام لە ساڵانی شەستی سەدەی پێشوو، ئۆریانا بۆ کاری رۆژنامەوانیی چووە ئەو وڵاتەو دواتر کتێبی «ژیان.. جەنگ و ھیچ تر»ی نووسی، کە بەوردی باسی ئەو رۆژانە دەکا لە ڤێتنام بووە. ساڵی ١٩٧٤ کتێبی «گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو»ی چاپکرد، ئەو دیدارانە بوو کە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر سەرۆک و سیاسییەکان ئەنجامیدابوون. ئۆریانا لەدوای ئەو کتێبە ناوی تەواو درەوشایەوە بەھۆی ئەو بوێری لەگەڵ سەرۆکەکان نواندی.

زیاتر...

کتێبی ھەڵبژێردراو

ژوورێک بۆ خۆت (بە ئینگلیزی: A Room of One's Own) یەکێکە لە بەناوبانگترین کتێبەکانی نووسەری ئینگلیزی ڤێرجینیا وولف (١٨٨٢–١٩٤١) کە لە ئەیلوولی ١٩٢٩ لە تەمەنی ٤٧ ساڵی ڤێرجینیادا بڵاو کرایەوە. کتێبەکە جگە لەوەی بە شێوازێکی تایبەت نووسراوە، تایبەتمەندییەکانی پەخشانی مۆدێرنیسمی تێکەڵی وتارنووسین کردووە و شێوازێکی نوێی دروست کردووە. سەرەڕای ئەمانە، ژوورێک بۆ خۆت، بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڕەخنەی ئەدەبی فێمینیزم و تیۆریی فێمینیزم دادەنرێت.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان