ڕۆژی دایک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەک لە ڕۆژی دایکەوە لەلایەن منداڵێکەوە

ڕۆژی دایک (بە ئینگلیزی: Mother's Day) ڕۆژێکە بۆ ڕێزگترن و سوپاسکردنی دایکان. ١٧ی کانوونی یەکەم وەکوو «ڕۆژی دایک» نیشان دەکرێ لە ھەرێمی کوردستان.[١] لەو ڕۆژەدا، دایکان ئازادن و ھیچ جۆرە کارێکی ناوماڵ و دەرەوە ناکەن، مناڵەکانیان کارەکانی ئەوان دەکەن، نەک ھەر ئەوە ئاھەنگ دەگێڕن، و دیارییان پێشکەش دەکرێت.

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی پێکردووە، لەسەر دەستی خانمێک بەناوی (Anna Jarvis). دواتر لە ساڵی ١٩١٤ لە سەردەمی سەرۆک ویلسۆن (Woodrow Wilson) بە فەرمی بووە ڕۆژی ئاھەنگگێران. ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی لەدایکبوونی ئەو دایکانە دەژمێردرێت کە بەھەر ھۆیەکەوە بێت، نەزانراوە و تۆمار نەکراوە. ھەر ئەم ڕۆژە، نزیکایەتی لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی ژنانیشدا، ھەیە کە ڕێکەوتی ٨ی مارسی ھەموو ساڵێکە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]