موعەمەر قەزافی
موعەمەر ئەبوومنیار قەزافی (لەدایکبوونی ٧ جوون ١٩٤٢) سەرۆکی وڵاتی لیبی‌ە. قەزافی لە «شطیب الکراعیھ» لە ناوچەی جارف لە پارێزگای سرتی وڵاتی لیبی لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٦٩ـەوە سەرۆکی وڵاتی لیبی‌ە. قەزافی لە مانگی فێبریەی ٢٠٠٩ بوو بە سەرۆکی نۆرەیی یەکێتی ئەفریقیا. [١]
ئەگەرچی قەزافی ھیچ ناو یان نازناوێکی ڕەسمی نییە بەڵام وەکوو سەرۆکی مەجلسی شوورای شۆڕشی لیبی لە قەڵەم ئەدرێت. قەزافی بەهۆی لێدوانەکانیەوە پاڵپشتی کوردی دەکرد بەتایبەتی پێشمەرگەی باشوری کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە بەهاری ساڵی ٢٠١١ خەڵکی لیبیا شۆڕشێکی چەکداری و خوێناویان ئەنجامدا دژی حووکمەکەی قەزافی و کەتیبەکانی. سەرەنجام لە ٢٠ی مانگی دەی ساڵی ٢٠١١ لەلایەن شۆڕشگێڕانی لیبی کوژرا.
پێرست |
[دەستکاری] بیروبۆچوونەکان قەزافی
قه‌زافی له‌سه‌ره‌تادا حه‌زێكی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیی هه‌بوو و بۆ ئه‌وه‌ش روویكرده چه‌ندین ده‌وڵه‌ت بۆ راگه‌یاندنی یه‌كێتی عه‌ره‌بی به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه شكستیان هێناو ئه‌وه‌ندی پێنه‌چوو كه پرۆژه‌كه‌ی كرد به پرۆژه‌یه‌كی ئه‌فریقی و ناوی خۆی نا شاهنشای ئه‌فریقیا. بیروبۆچوونه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی سه‌رۆكی لیبیا چه‌ندین كێشه‌و مشتومڕی له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی لیبیادا دروستكردووه به‌تایبه‌ت كه خودی خۆی به‌ته‌نها له‌وڵاتدا ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵه حوكمده‌كات و خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌شه‌ی به‌چه‌ندین تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی وڵات و داپڵۆسینی ئازاداییه گشتییه‌كان، تۆمه‌تبارده‌كرێن هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه بیرۆكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری هه‌یه له‌به‌شداریكردن له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
[دەستکاری] کودەتا
سه‌رۆكی لیبیایه‌و وه‌ك خۆی ناویشی ناوه سه‌ركرده‌ی شۆڕشی وڵاته‌كه‌یه‌تی، له‌ساڵی 1969 شه‌وه پۆستی فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته ده‌ست و هه‌ر له‌و ساڵه‌وه تا 1977 سه‌ۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرداتیه‌تی شۆڕش بووه. له‌وه‌ته‌ی لیبیا بووه‌ته ولایه‌تێكی عوسمانی له‌ساڵی 1551 ه‌وه قه‌زافی به خاوه‌نی زۆرترین ماوه‌ی حوكمڕانی له‌لیبیا داده‌نرێت و ئێستاش كۆنترین فه‌رمانڕه‌وای سه‌ر زه‌وییه. قه‌زافی له‌ساڵی ١٩٦٩ دا پاش كوده‌تایه‌كی سپی كه رێكخه‌رانی، خۆیان ناو ناوبوو ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز، هاته سه‌ر حوكم و توانییان حكومه‌سی پاشایه‌تی ئیدریس سنوسی له‌ناو به‌رن. له‌ماوه‌ی ٤٢ ساڵی رابردووی حكومی قه‌زافیدا، خانه‌واده‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا چالاك بوون به‌شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی لیبییه‌كان و چاودێران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێیان وایه كه قه‌زافی ئاماده‌سازیی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یفولئیسلامی كوڕی جێی بگرێته‌وه كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی تری‌دا زیاتر جومجۆڵی سیاسی هه‌یه. بروسكه‌یه‌كی ساڵی ٢٠٠٩ ی جین كریتز باڵًیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ته‌رابلوس، به‌م شێوه‌یه باس له‌كه‌سایه‌تی قه‌زافی ده‌كات: كه‌سێكی جیوه‌یی و نامۆیه له‌هه‌ڵسوكه‌تدا، حه‌زی له‌سه‌مای فلامینكۆی ئیسپانی و پێشبڕكێی ئه‌سپسوارییه‌و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دۆست و دوژمن بێزارده‌كات، خۆنه‌ویستانه له‌به‌رزایی ده‌ترسێت و حه‌زی له‌فڕین نیه به‌سه‌ر ئاودا.
[دەستکاری] بنەماڵەی قەزافی
موعەمەر قەزافی خاوەنی حەوت کوڕ و یەک کچە بە ناوەکانی موحەممەد و سەیفولئیسلام و ساعدی و ھانیبال و موعتەسەم و سەیفولعەرەب و خەمیس و عایشە. ھەروەھا خەمیس لە یەکیک لە ڕووبەڕووبونەوەکانی شۆرشگێرەکان کوژرا لەدوای ئەویش سەیفولعەرەب بە بوردومانی ھێزەکانی ناتۆ بۆ سەر بابولعەزیزیە کە شوێنی نیشتەجێبوونی قەزافی بو کوژرا. لەدوای ئەویش موعتەسەم لەگەڵ باوکی لە شاری سرت لە ٢٠/١٠/٢٠١١ دوای ئەوەی بەدیلی گیرا لەلایەن شورشگێرانەوە کوژرا. لەدوای ئەوانیش سەیفولئیسلام بەدیل گیرا و ئیستا چاوەڕوانی دادگایی کردنە.
[دەستکاری] ووتارەکانی قەزافی
قه‌زافی به‌وتاری دوورودرێژو قسه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و به‌كارهێنانی وته‌ی ناشرینیش ناسراوه، خاوه‌نی چه‌ندین دانراوه له‌وانه:
- آراء جديدة في السوق والتعبئة ومبادئ الحرب
- الكتاب الاخضر المركز العالمي لدراسات وأبحاث الكتاب الأخضر.
- شروح الكتاب الاخضر المركز العالمي لدراسات وأبحاث الكتاب الأخضر.
- القرية.. القرية، الأرض.. الأرض، وانتحار رائد الفضاء
- تحيا دولة الحقراء
- اسراطين الكتاب الابيض.
- السجل القومي ويتضمن أحاديثه وخطبه وحواراته ولقاءاته السياسية والصحفية صدر منه حتى الآن (36 جزءاً) عن المركز العالمي لدراسات وأبحاث الكتاب الأخضر.
- ملعونة عائلة يعقوب، ومباركة أيتها القافلة
- عشبة الخلعة والشجرة الملعونة .
[دەستکاری] قەزافی و سەرکردەکان
قەزافی لەلایەنی دیمپلۆماتی و پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتن پێشەنگ بوو هەمیشە سەردانی سەرکردەکانی ڕۆژئاوای دەکرد بەتایبەتی ڤلادمیر پوتین کە سەرۆک وەزیرانی ڕووسیایە وە بەرلەسکۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و وە حافز ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سوریا وە جۆزێ لویز ڕۆدریگزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانی و
[دەستکاری] ويكيبيديا
- ↑ قەزافی بوو بە ڕێبەری یەکێتی ئەفریقیا (بی‌بی‌سی فارسی)
| ئەمە کۆڵکەوتارێکە سەبارەت بە لیبیا، پێویستی بە زۆرکردن وچاککردنە، دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی. |