پەخشان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەخشان یان نەسر (بە ئینگلیزی: Prose، بە عەرەبی: نثر) لە وشەدا بە واتەی پەخش و بڵاو (بوون) دێ. لە وێژەدا، بە قسەیەک دەگوترێ کە پابەندی کێش و سەروا و تایبەتمەندییەکانی شیعر نەبێ. پێچەوانەی شیعر، دۆخی پەخشان بە قسەی ڕۆژانەی خەڵکەوە نزیکترە. پەخشان زۆرتر بۆ دەربڕینی ڕووداو و لێکدانەوەی بیر و بۆچوونەکان بەکار دێت. لە ڕاگەیاندن، فیلم، فەلسەفە، شانۆ، مێژوو، ژیاننامە، نامەنووسین و وتارەکاندا زۆرتر لە پەخشان کەڵک وەردەگیرێت.

ناوەکانی تر[دەستکاری]

ئەم ناوانەش لە زمانی کوردیدا بۆ چەمکی پەخشان ھاتووە:

  • وێژامە، وەژەگ، نڤیسکی[١]

جۆرەکان[دەستکاری]

پەخشان بەگوێرەی بەکارھێنانی، بەم جۆرانە دابەش دەبێت:

چیرۆکی[دەستکاری]

پەخشانی چیرۆکی، بەسەرھاتێکی ڕاستەقینە یان داھێنراوە کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەگێڕێتەوە. بۆ وێنە ڕۆمانی باڵندەکانی دەم با و کەشتیی فریشتەکان.

بەڵگەیی[دەستکاری]

پەخشانی بەڵگەیی، ژیرانە و ھزرییە و خوێنەر بۆ تێگەیشتن لە شتێک ھان دەدا. وەک کوردستان و شۆڕشەکەی یان کۆمەڵگەی داخراو

شانۆیی[دەستکاری]

ئەم جۆرە پەخشانە زۆرتر بە شێوەی شانۆنامە دەنووسرێت. وەک ژووری ژمارە شەش و کوێرەکان.

فێرکاری[دەستکاری]

پەخشانی فێرکاری بۆ گەیاندنی زانیاری بەکار دێت. وەک کتێبەکانی قوتابخانە، زانکۆ و...

لێکۆڵینی[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]