یاسر عەرەفات

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
یاسر عەرەفات لەساڵی ١٩٩٩ دا

یاسر عەرەفات کەسایەتی سیاسەتمەداری فەڵەستینی ناوی تەواوی موحەمەد یاسر عەبدولرەئووف عەرەفات لە ٢٤ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٢٩ لەدایک بووە لە شاری قاهیرە لەووڵاتی میسر ، ناوبراو سەرۆکی فەلەستین بووە لە ماوەی نێوان (٢٠ی جانیوەی ساڵی ١٩٩٦ تاوەکوو ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤) سەر بە پارتی تەحریری فەلەستینی ، عەرەفات بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی فەلەستین ئەندازیاری مەدەنی بووە ، ناوبراو بەکەسایەتیەکی دیبلۆماسی ناسرابوو لە جیهان تەنانەت لای ئیسرائیلیەکانیش کە چەندین دانیشتنی لەگەڵ بەستوون بەهابەشی ئەمریکا ، یاسر عەرەفات ژیانی هاوسەری لەگەڵ سوها عەرەفات پێکهێناوەو خاوەنی منداڵێک بوون بەناوی زەهوا عەرەفات ، یاسر عەرەفات بەدامەزرێنەر و ڕێکخەری بزوتنەوەی فەتح و بزوتنەوەی ئازادی خوازی فەلەستینی دادەنرێت و لەساڵی ١٩٩٤ خەڵای بۆبڵی لە ئاشتی پێ بەخشراوە یاسر عەرەفات لە ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤ لەتەمەنی ٧٥ساڵی گیانی لەدەستدا لە نەخۆشخانیەکی فەرەنسی و دواتر تەرمەکەی لە پاریس گەڕاندرایەوە ڕامەڵا لە فەلەستین وە لەساڵی ٢٠١٢ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ لە ڕاپۆرتێکیدا پشکنینی بۆ كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگه‌كانی یاسر عه‌ره‌فاتی سه‌رۆكی كۆچكردووی فه‌له‌ستین، كه‌ نۆ مانگی خایاندوووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌رمانخواردكردنه‌ به‌ ماده‌ی پلۆتۆنیۆم کە ماده‌ی پلۆتۆنیۆم، ماده‌یه‌كی تیشكده‌ره‌وه‌ی ژه‌هراوییه‌، تیشكی ئه‌لفا په‌رش ده‌كات، ئه‌و تیشكه‌ش ده‌بێته‌ هۆی تێكشكاندنی خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاشان كوشتنی